سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ پلانێكی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆی كوردستان به‌ته‌واوی كه‌می كردووه.
ئه‌مشه‌و 31ی ئادار، ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان رای گه‌یاند، له پێشینه و هه‌وڵی یه‌كه‌می مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و دروستنه‌بوونی ته‌نگژه‌ی خۆراكه.
حكوومه‌ت به شه‌فافى مامه‌ڵه ده‌كات
ئومێد سه‌باح له‌میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ پلانێكی نییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داهاتی كوردستان به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می كردووه.
هه‌روه‌ها دڵنیایی دایه خه‌ڵكی كوردستان كه هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك بێته ده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌شی ده‌كات.
لێدوانه‌كه‌ی ئومێد سه‌باح له‌كاتێكدایه كه پێشتر باس له كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بڕینی ده‌رماڵه‌كان ده‌كرا.