ژماره‌ى به‌رپرسه تووشبووكانى عێراق به ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌نگۆى جیاواز دروست ده‌كات، ئه‌ندامێكى شانه‌ى ته‌نگژه‌كان له په‌رله‌مان ده‌ڵێ ته‌نیا یه‌ك به‌رپرس تووشبووه ئه‌ویش بریكارى وه‌زیرى بازرگانییه.
چه‌ند رۆژێكه له هه‌ندێك ماڵپه‌رى عێراقى و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له نێو به‌رپرسانى عێراق ده‌كرێت و ده‌گوترێت ژماره‌یه‌كى زۆر له به‌رپرسان له نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن سینا له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كه‌ره‌نتینه كراون. ژماره‌یه‌كیشیان تووشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنان.
گومان له ژماره‌ى به‌رپرسه تووشبووه‌كانى عێراق ده‌كرێت
كه‌چى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كى نیسان، دالیا حاجى ئه‌ندامى شانه‌ى ته‌نگژه له په‌رله‌مانى عێراق ژماره‌یه‌كى تر‌ى راگه‌یاندووه و گوتوویه‌تى "تا ئێسته له نێو به‌رپرسانى ده‌وڵه‌تى عێراق ته‌نیا یه‌ك حاڵه‌تى تووشبووى كۆرۆنا تۆمار كراوه، ئه‌ویش بریكارى وه‌زیر بازرگانییه".
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ى له‌باره‌ى تووشبوونى به‌رپرسانى عێراق بڵاو ده‌كرێنه‌وه، دالیا حاجى ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تى رووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه، په‌تایه‌كى كوشنده‌یه، بۆیه له‌وانه‌یه سه‌رۆك و به‌رپرسانیش تووش ببن، بۆ ئه‌مه سه‌یر بێت، ئه‌وانیش مرۆڤن".
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى كه لێدوانه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه، باسى له‌وه كردووه پێشتر ده‌نگۆى پێنج حاڵه‌تى تووشبووى كۆرۆنا له نێو به‌رپرسانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا چه‌ندان به‌رپرسى باڵاى وڵاتان تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون و به راشكاوى راگه‌یه‌نران، كه‌چى ئه‌م بابه‌ته له عێراق ده‌نگۆى جیاواز له نێو هاووڵاتییان و ده‌سه‌ڵاتداران دروست ده‌كات.