ئێران په‌كه‌كه له ته‌قاندنه‌وه‌ى ئه‌و بۆریه گازانه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه به رێژه‌ى 40% گازى سروشتى بۆ توركیا دابین ده‌كه‌ن.
دوێنێ بۆرییه‌كى گازى سروشتى ئێران له‌ناو خاكى باكورى كوردستان ته‌قێنرایه‌وه، ئه‌مڕۆ ئێران په‌كه‌كه به ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆرییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كى نیسان، له راپۆرتێكدا باسى ئه‌م رووداوه‌ى كردووه و لێدوانێكى مه‌هدى جه‌مشیدى به‌رپرسى كۆمپانیاى گازى سروشتى ئێرانى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه باس له ته‌قینه‌وه‌ى بۆرییه گازییه‌كانى نێوان ئێران و توركیا ده‌كات.
توركیا له رووداوه‌كه بێده‌نگه
جه‌مشیدى ده‌ڵێ، "چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بۆرییه گازه‌كان كراوه، بۆیه ڕه‌وانه‌كردنى گازى سروشتى بۆ توركیا وه‌ستاوه، له‌وه ده‌چێ په‌كه‌كه ته‌قینه‌وه‌كانى ئه‌نجام دابێت".
له‌به‌رانبه‌ردا به‌رپرسانى توركیا باسیان له‌وه كردووه، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستى پێ كردووه، بۆئه‌وه‌ى هۆكاره‌كان بزانرێت.
له راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئه‌م بۆریه به رێژه‌ى 40% گازى سروشتى بۆ توركیا دابین ده‌كات، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ره‌وانه ده‌كرێت. بڕى ساڵانه‌یشى 10 ملیار مه‌تر سێجا ده‌بێت.
به پێچه‌وانه‌ى به‌رپرسانى ئێران تا ئێسته، توركيا هیچ راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمی له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌رنه‌كردووه و ته‌نانه‌ت ئاژانسى ئه‌نادۆڵیش رووداوه‌كه‌ى به ته‌قینه‌وه‌یه‌كى هۆكار نه‌زانراو وه‌سف كردووه.
به‌ره‌به‌یانى دوێنێ سێشه‌م له ناوچه‌ى بایه‌زیدى شارى ئاگرى باكورى كوردستان له نێوان سنوورى توركیا و ئێران بۆرى گازى سروشتى ئێران ته‌قێنرایه‌وه و به‌رپرسانى ئێران ده‌ڵێن چاككردنه‌وه‌كه‌ى چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێ.