بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی هۆشداری دەدات

:: AM:11:19:01/04/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینی بۆ كەشوهەوا ڕاگەیاند و ئەمڕۆ بارانی بەلێزمە و هەورەتریشقە دەبێت.

لە هەندێك ناوچە بارانی بەلێزمە دەبێت هەندێك جار هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەم یەكی نیسان، ئاسمانی هەرێمی كوردستان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی پچڕپچڕ لە كاتەكانی شەودا، لە هەندێك ناوچە بارانی بەلێزمە دەبێت هەندێك جار هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت. 

ڕوون كراوەتەوە، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 20  و سلێمانی 19 و دهۆك 18 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 21 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوهەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەم ئاسمانی هەرێمی كوردستان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمەبارانی پچڕپچڕ، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان.

ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان گرتووەتەوە و بەو هۆیەوە بڕێكی زۆری بارانی بەلێزمە باریوە.



وشە - رامیار جەواد