هەواڵگری ئەمەریكا: چین ئاماری راستەقینەی تووشبووانی شاردووەتەوە

:: PM:09:06:01/04/2020 ‌

راپۆرتێكی نهێنی دەزگاكانی هەواڵگریی ئەمەریكا بۆ كۆشكی سپی باسی ئەوە دەكات كە چین بە مەبەست ئاماری راستەقینەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنای شاردووەتەوە و ژمارەی راستەقینەی تووشبوون و مردووانی رانەگەیاندووە، وەك ماڵپەڕی "بلومبێرگ"، باسی دەكات.
ئامارەكانی چین لەبارەی قوربانیانی كۆرۆنا جێی گومانن
ئەو ماڵپەڕە لە سێ بەرپرسی ئەمەریكی دەگوازێتەوە، بەپێی راپۆرتەكە زانیارییەكان لە چین بە مەبەست ئاماژە بۆ ژمارەیەكی ناتەواوی قوربانیان دەكەن و ئەو ژمارانەی چین رای گەیاندوون راست نین، لەوكاتەی لە كۆتای 2019 ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی هۆبی دەستی پێ كردووە، كەچی ژمارەی قوربانیان تەنیا گەیشتووەتە نزیكەی 82 هەزار تووشبوو و 3300 حاڵەتی مردن، وەك زانكۆی هۆبكنز ئاماژەی بۆ كردووە.  

ئەوە لەوكاتەی چین لە كۆتاییدا بە تەواوەتی ناوچەكانی تووشبوونی داخستووە، ئەوەیش گومانی لەبارەی ژمارەی راستەقینەی قوربانیان زیاتر كرد و حكوومەتی چین بە بەردەوام شێوازی ژماردنی حاڵەتەكانی دەگۆڕی، ئەوەیشی گومانەكانی زیاتر كرد هەزاران تراكتۆر تەرمی مردووانیان لە هەرێمی هۆبی لە ماڵەكان دەرهێناوە.  

دیبۆرا بێركس، شارەزای بەرگریزانی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا كە وەك راوێژكار بۆ كۆشگی سپی كار دەكات، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی گوتی، بەپێی داتاكانی چین دەردەكەوێت كە ئەو ڤایرۆسە مەترسیدارە، بەڵام بەو شێوەیە نا، ئێستە دوای ئەوەی لە ئیتاڵیا و ئیسپانیامان بینی، پێمان وایە شتێك دیار نییە، وەك ئاماژەیەك بۆ گومان لە ئاماری قوربانیانی چین. 

جیا لەچین، گومان لە ئاماری قوربانیانی وڵاتانی تریش هەیە، وەك ئێران و رووسیا و ئەندەنووسیا و كۆریای باكور و رەنگە وڵاتانی تریش ئامارەكان كەم بكەنەوە لەوانە سعوودیە و میسر، ئەوەیش وای كرد كە بەمدواییە مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا داوا لە وڵاتان بكات كە دیودەرانە ئامارەكان رابگەیەنن و تۆمەتباری چین بكات بە شاردنەوەی قەبارەی راستەقینەی قوربانیان.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل