جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی ئاشكرای كرد، مۆڵه‌تێكی زۆری ڕێگه‌پێدانمان بۆ جووتیاران كردووه، تا هاتوچۆ بكه‌ن و سه‌ردانی كێڵگه و باخه‌كانیان بكه‌ن و خزمه‌تیان بكه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانی ته‌ناهی به پشتبه‌ستن به گشتاندنێكی پارێزگاری سلێمانی ڕێگرییان لێ كردوون.
ڕزگار خدر جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ڕۆژانی ڕابردوو پاڵپشت به ڕێنماییه‌كان مۆڵه‌تی هاتوچۆمان بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له جووتیاران ده‌ركرد، تا سه‌ردانی كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان و باخه‌كانیان بكه‌ن و خزمه‌تیان بكه‌ن و به‌روبوومی كشتوكاڵی پێ بگه‌یه‌نن.
زیاتر گوتی، ئه‌م كاره‌مان به گوێره‌ی خاڵی سێی حاڵه‌ته‌كانی ڕێگه‌پێدان به جووتیاران داوه، كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه ئه‌وان ده‌توانن بێ گرفت هاتوچۆ بكه‌ن و سه‌ردانی كێڵگه‌كانیان بكه‌ن.
جووتیاران مۆڵه‌تی چوونه كێڵگه‌كانیان پێ دراوه و هێزه‌كانی ته‌ناهی ڕێگریان لێ ده‌كه‌ن
ئاماژه‌ی دا، به‌ڵام دواتر گشتاندنێك له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانی ده‌ركراوه، هێزه‌كانی ته‌ناهیش جێبه‌جێیان كردووه و ڕێگه‌یان نه‌داوه كه جووتیاران بچنه سه‌ر كێڵگه‌كانیان، دیاره لێكتێنه‌گه‌یشتن هه‌یه و له‌گه‌ڵ پارێزگار له‌سه‌ر خه‌تین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست به هێزه‌كان و جووتیاران ده‌ربكرێ و ئه‌وان بێ كێشه بتوانن هاتوچۆ بكه‌ن و بچنه كێڵگه و باخه‌كانیان.
له به‌رانبه‌ردا چه‌ند جووتیار و ئه‌ندازیارێكی سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی بۆ "وشه" دووپاتیان كرده‌وه، كه به‌هۆی بارانبارین و ته‌رزه بارین له ڕۆژانی ڕابردوو پێشبینی ده‌كرێ زیانی زۆر به كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان گه‌یشت بێ، بۆیه ئه‌وان بۆ ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی ڕێگه‌دان به هاتوچۆ په‌له‌یان كردووه و پێوه‌ی ماندووبوون، به‌ڵام دواجار له بازگه‌كان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه و ڕێگه نه‌دراوه بچنه سه‌ر كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانیان.
یه‌كێك له ئه‌ندازیاره‌كان به "وشه"ی گوت، له ڕێی ده‌رچوونمان له سلێمانی به جاده‌ی دووكان، سێ بازگه‌ی لێیه و له سێیه‌م بازگه كه‌سێكی به ناوی "موقه‌ده‌م به‌همه‌ن" لێیه و ئه‌و ڕه‌تی كرده‌وه ڕێگامان پێ بدا و هه‌ر به ویست و ئاره‌زووی خۆی ڕێگری لێكردین، چونكه ئێمه مۆڵه‌تی هاتوچۆمان له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵه‌وه پێ دراوه.
زیاتر گوتی، ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی به ئێمه دراوه، نوێنه‌ری پارێزگا و قایمقامیه‌ت و كشتوكاڵ واژوویان له‌سه‌ر كردووه، كه‌چی ده‌ڵێن به بڕیاری پارێزگار قه‌ده‌غه‌یه و ڕێگریمان لێ كرا، ئێمه ده‌رمانی كشتوكاڵی و پێناسمان پێ بووه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر سووربوون له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌مان.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی.