له ئێواره‌ی دوێنێوه بارانێكی به‌خوڕ له سنووری شارۆكه‌ی سۆران ده‌بارێ و به‌رگری شارستانی شارۆكه‌كه‌یش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه به‌هۆی زۆری بارانبارین ڕێژه‌ی ئاو له چه‌ند شوێنێكی جیا جیای شارۆكه‌كه به‌رز بووه‌ته‌وه و ئاو چووه‌ته ناو ماڵانه‌وه، هاوكات هه‌وره برووسكه‌یش 100 باڵنده‌ی له چیای مامه‌ڕووتی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی له‌ناوبرد.
عه‌مید عیماد ڕێكانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ئه‌نجامی ئه‌و بارانه به‌خوڕه‌ی له دوێنێ ئێواره‌وه له سنووری شارۆكه‌ی سۆران ده‌بارێ، له چه‌ند شوێنێكی جیاواز ڕێژه‌ی ئاو به‌رزبووه‌ته‌وه و چووه‌ته ناو ماڵه‌كان.
ئاماژه‌ی دا، كه تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سۆران و دیانا دوای پێ ڕاگه‌یاندنیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و شوێنانه و توانیویانه ڕێڕه‌وی ئاو بگۆڕن و ماڵ و خانووی هاووڵاتییان له زیانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاو دوور بخه‌نه‌وه، به گشتیش زیانی مادی به چوار ماڵ و كۆگایه‌كی كه‌لوپه‌ل كه‌وتووه و ژێرزه‌مینی نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتیش له سۆران به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی ئاو، زیانی پێگه‌یشتووه.
ئاوی باران چووه‌ته ناو چه‌ندان ماڵ و سه‌دان باڵنده‌یش هه‌وره برووسكه لێیدان و مردن
هاوكات عیماد ڕێكانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران باسی له‌وه‌یش كرد، حاڵه‌تێكی تر له چیای مامه‌ڕووتی شاره‌دێی قه‌سرێی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی ڕووی داوه، له ئه‌نجامی هه‌وره برووسكه نزیكه‌ی 100 باڵنده‌ی جۆری قاز و قولینگ، به‌هۆی هه‌وره تریشقه گیانیان له ده‌ستداوه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یش به دواداچوونیان كردووه و گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه.
سۆران/مورشید برادۆستی.