بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر جۆراوجۆره‌كان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ته دیارده‌یه‌كی ڕۆژانه و میدیاكان به چری بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه و وڵاتان و كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌رمانیش هه‌میشه ده‌یانه‌وێ ناوبانگ به‌وهۆیه‌وه بۆخۆیان دروست بكه‌ن و كێبه‌ركێی توند له نێوانیان هه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته هه‌موو هه‌وڵه‌كان ئه‌نجامی 100%یان نه‌بووه.
یه‌كێك له‌و هه‌واڵانه‌ی كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تویتی له‌سه‌ر بڵاوكرده‌وه و خه‌ڵكی زۆری دنیا باوه‌ڕی پێ هێنا، چاره‌سه‌ری د.ڤلادیمێر زیلینۆك بوو كه بۆ تووشبووانی كۆرۆنا پێشنیازی به‌كارهێنانی كرد، تره‌مپ له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی و له قسه‌كانی هه‌میشه دووپاتی له‌و چاره‌سه‌ر ده‌كرده‌وه، به‌ڵام تا ئێتسه ئه‌مه نه‌سه‌لمێنراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی ته‌واوت پێی هێناوه، ئه‌وا ڕاستییه‌كه بزانه و به بیانووی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر ڕێكاره‌كان مه‌شكێنه و له ماڵ مه‌یه ده‌ره‌وه.
دۆخه‌كه زۆر ئاڵۆزه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسێك بڵاوبووه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه له جیهان ده‌كات، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاری پزیشكی و زانستی و چاره‌سه‌ر به ته‌واوی سه‌ریان له خه‌ڵك شێواندووه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه وڵاتان كه‌وتوونه‌ته جه‌نگێكی ئابووری و زانستی و پزیشكییه‌وه، بێگومان هه‌ر وڵاتێك چاره‌سه‌ر و ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا بدۆزێته‌وه، ده‌رفه‌تی له هه‌موو وڵاتان زیاتر ده‌بێ، كه به‌هۆی داخستنی كه‌رتی كار و جموجۆڵی بازرگانی زیانی یه‌كجار گه‌وره‌ی ئابوورییان به‌ركه‌وتووه، به فرۆشتنی ئه‌و ڤاكسینه ده‌توانێ ڕێژه‌یه‌كی ڕه‌های زیانه‌كان قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵه زانستییه‌كان له‌لایه‌ن زانایانه‌وه به چڕی به‌رده‌وامیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێسته بڵاو ده‌كرێته‌وه هه‌مووی ده‌نگۆ و خۆبردنه پێش و دروستكردنی ناوبانگه بۆ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌رمان و ناوه‌نده زانستییه‌كان و تاقیگه پێشكه‌وتووه‌كانی دنیا.
تره‌مپ و پزیشكه‌كه‌ی بانگه‌شه‌ی زۆریان بۆ ده‌رمانه‌كه كرد و ده‌ڵێن زیاتر له 500 تووشبوو به‌و ده‌رمانه چاكبوونه‌ته‌وه
له 29ی ئاداڕ/مارس واته هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێسته رۆدی جولیانی پارێزه‌ری تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ له تویته‌ری خۆی بڵاوی كرده‌وه، كه د.ڤلادیمیر زیلینكۆ 669 تووشبووی ڤایرۆسی كۆڤید 19ی چاك كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش له ڕێی ده‌رمانی هایدرۆكسی كلۆرۆكین و ئازیسرۆمیسین و زینك بووه و ده‌توانین ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه دژی نه‌خۆشی مه‌لاریا به‌كارهێنراون بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاری بهێنین و ئه‌نجامی باش و یه‌كلاكه‌ره‌وه به ده‌ست ده‌دات.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه له كاتێكدایه تا ئێسته هیچ توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌و پزیشكه ئه‌مه‌ریكییه له‌باره‌ی نه‌خۆشییه گوێزراوه‌كان و ڤایرۆسییه‌كان بوونی نییه و كاتێكیش ڕووبه‌ڕووی پرسیاریان كردووه و گوتی هیچ داتا و زانیارییه‌ك بڵاو ناكه‌مه‌وه و ته‌نانه‌ت ڕوونكردنه‌وه و زانیاری نزیكیشتان پێ ناده‌م.
له نامه‌یه‌كی كراوه ئه‌و له 23ی ئادار/مارس كه ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای كردووه و دواتر له چه‌ندان ماڵپه‌ڕ و میدیا بڵاوكرایه‌وه، زیلینكۆ هه‌نگاوی یه‌كه‌می دڵنیاییدانی له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری دژ به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌گه‌ڵ بخاته ڕوو و باس له چۆنیه‌تیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بكات و ئه‌و خاڵه نه‌رێنییه‌ی هه‌یه‌تی و له‌و ڕێگه‌یه‌وه له‌ناوی ده‌بات، بۆ هه‌مووان ئاشكرای بكات.
دواتر زانایان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هاتنه ده‌نگ و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌وان به ڕوونی ئه‌وه ده‌زانن كه هایدرۆكسی كلۆرۆكین و زینك، یارمه‌تی چوونی زینك بۆ نێو خانه‌كان ده‌دات و ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ڤایرۆس له‌سه‌ر خانه‌كان كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام به‌كارهێنانی ئه‌زیسرۆمیسین ئه‌وه ڕێ له هه‌وكردن به‌هۆی به‌كتریا ناوه‌ندییه‌كان ده‌گرێ و پێوه‌ندی به ڤایرۆسه‌وه نییه، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێ، سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌یش لای هه‌موو خه‌ڵكی دنیا ڕوونه كه به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری كارێكی گرنگ و له پێشینه‌یه بۆ شه‌ڕی دژ به كۆرۆنا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زانایانیش دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و ده‌رمانانه سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌كه‌ن و كاریگه‌ری ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر خانه‌كان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی به ته‌مه‌نن و نه‌خۆشی دڵ و نه‌خۆشییه قورسه‌كانیان هه‌یه زۆر زیانبه‌خشه و كاره‌ساتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
زاناكان به توندی ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و پزیشكه‌كه به نه‌زانن ناو ده‌به‌ن
له دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانی د.زیلینكۆ گوتی، ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی من به‌كاری ده‌هێنم زۆر نوێ و كارایه و پێشتر به‌كارنه‌هێنراوه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یش هیچ شتێكی له‌سه‌ر سووڕی ڤایرۆسه‌كه نه‌خسته‌ڕوو، به‌ڵكوو ته‌نیا دووپاتی له‌سه‌ر كاریگه‌ری ده‌رمانه‌كه كرده‌وه. بۆیه به‌رپرسانی كه‌رتی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته به فه‌رمی پشتڕاستی گوته‌كانی ئه‌و پزیشكه‌یان نه‌كردووه و چاره‌سه‌ره‌كانیان به گرنگ وێنا نه‌كردووه.
به‌شێك له
زاناكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌رگیز ناتوانن پشت به قسه‌ی پزیشكێكی له‌وجۆره ببه‌ستن كه هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی نییه له‌وباره‌وه و هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ڤایرۆسه‌كه نازانێت، دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسین و چاره‌سه‌ر بریتیه له دۆزینه‌وه‌ی خاڵی لاوازی ڤایرۆسه‌كه و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له‌و خاڵه لاوازه‌وه، به‌ڵام د.زیلینكۆ هیچ زانیارییه‌كی له‌وباره‌وه نییه، بۆیه ئه‌وانه‌ی ده‌یڵێ، ته‌نیا بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری جه‌سته و وا ده‌كات كه كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسه‌كه كه‌متر و هێواشتر بێ، نه‌ك چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بێت.