بڕیاره ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ربازگه‌ى ئه‌بوغرێب له رۆژئاواى به‌غدا ڕاده‌ستى هێزه عێراقییه‌كان بكاته‌وه، ماڵپه‌ڕێكى عێراقى ده‌ڵێ شه‌شه‌م سه‌ربازگه‌یه كه هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى تێیدا ده‌كشێته‌وه.
ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتى نیسان هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش سه‌ربازگه‌ى ئه‌بوغرێب ڕاده‌ستى هێزه عێراقییه‌كان بكاته‌وه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ ئه‌مه شه‌شه‌م سه‌ربازگه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێت كه له ماوه‌ى كه‌متر له مانگێك ڕاده‌ستى هێزه عێراقییه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ربازگه‌ى ئه‌بوغرێب راده‌ستى عێراق ده‌كاته‌وه
كشانه‌وه‌ى هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له سه‌ربازگه‌كانى عێراق مشتومڕێكى زۆرى دروست كردووه و هه‌ندێك له‌لایه‌ن شیعه‌كان به سه‌ره‌تاى هێرشێكى ئه‌مه‌ریكا ده‌زانن بۆ سه‌ر میلیشیاكانى شیعه، به‌ڵام هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دووپاتى ده‌كاته‌وه، كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنێك بووه كه پێشتر له‌گه‌ڵ عێراق واژووى له‌سه‌ر كراوه.
تا ئێسته هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌و سه‌ربازگانه كشاوه‌ته‌وه: سه‌ربازگه‌ى قائیم له رۆژئاواى عێراق، گه‌یاره له باشوورى مووسڵ، سه‌ربازگه‌ى كه‌ی وه‌ن له كه‌ركووك، سه‌ربازگه‌ى حه‌بانییه هێشتا به ته‌واوى چۆڵ نه‌كراوه، سه‌ربازگه‌یه‌یه‌كى ناو فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌كانى شارى مووسڵ.