32 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نفال تێ ده‌په‌ڕێت، سێ ساڵیش به‌سه‌ر ناساندنی وه‌ك جینۆساید له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراق ڕۆیشتووە، هێشتا قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری ئه‌نفال له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه بڕیاری لێ نه‌دراوه.
سێشه‌می رابردوو 14ی نیسان، 32 ساڵ به‌سه‌ر ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌نفال تێ په‌ڕی، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له حكوومه‌تی عێراق كرد چیتر پرسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفال دوا نه‌خات.
حكوومه‌تی به‌عس پڕۆسه‌ی ئه‌نفالی به هه‌شت قۆناغ به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كرد، به‌هۆیه‌وه زیاتر له چوار هه‌زار و 500 گوند و شاره‌دێ وێران كران و سه‌روه‌ت و سامانیشیان تاڵان كرا، هه‌روه‌ها 182 هه‌زار هاووڵاتیی سڤیل و بێتاوانی كوردستان راپێچی مه‌رگی به‌كۆمه‌ڵ كران و له بیابانه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق زینده‌به‌چاڵ كران كه تا ئێسته گۆڕی زۆرینه‌یان ونه.
دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری به‌عس تا ئێسته زیاتر له 60 گۆڕی به كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه
"ڕژێمی به‌عسی ڕه‌فتار فاشیست، پیلانی دانابوو دوابه‌دوای وێرانكردنی گونده‌كان و ئه‌نفالكردنی خه‌ڵكه‌كه و كۆكردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له شاره‌كاندا دوا گورزی خۆی بوه‌شێنێت و كۆتایی به گه‌لی كورد له كوردستانی باشوور و شۆڕشه‌كه‌ی بهێنێت، به‌ڵام خۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه ئه‌و خه‌ونه‌ی دوژمنانیان له گۆڕ نا و له دوای سێ ساڵ له تاوانه‌كانی ئه‌نفال له ساڵی ۱۹۹۱ خه‌ڵكی كوردستان ڕاپه‌ڕین و بۆ هه‌میشه ڕژێمی به‌عسیان له‌سه‌ر خاكی كوردستان وه‌ده‌رنا". له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان هاتووه.
دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری به‌عس تا ئێسته زیاتر له 60 گۆڕی به كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه و ڕوفاتی سێ هه‌زار و 737 شه‌هید گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان. ئێسته‌ش كاری هه‌ڵكه‌ندن و پشكنین بۆ سێ گۆڕی تری به كۆمه‌ڵ له بیابانه‌كانی سه‌ماوه ده‌كرێت كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، ڕوفاتی 171 شه‌هیدی تر له پزیشكی دادی به‌غدان و نه‌توانراوه بگه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كات له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسی ئه‌نفال بكات، وه‌ك تاوانی جینۆساید و دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ بیناسێنێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
دوای رووخانی به‌عس، تاوانی ئه‌نفال له ماده‌ی 132ـی ده‌ستوور، دواتریش بڕیاری ژماره 26ـی ساڵی 2018ـی په‌رله‌مانی عێراق، وه‌ك جینۆساید ناسێنرا، به‌ڵام تا ئێسته بڕیاری قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالی نه‌داوه.
به‌ره‌ڤان حه‌مدی بریكاری وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان به "وشه"ـی راگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی داوه، به به‌رده‌وامیش ئه‌وه یه‌كێك بووه له‌و پرسانه‌ی رووبه‌ڕووی به‌غدا كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا خۆیان له‌و پرسه دزیوه‌ته‌وه.
پێوه‌ند به‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان له هیچ كابینه‌یه‌كی حكوومه‌تی عێراق پرسی به‌شداریان نه‌كردووه به مه‌رجی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفال، به‌ره‌ڤان ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێشینه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسی بودجه، پێشمه‌رگه، ماده‌ی 140 بووه، گوتی "به‌ڵام پێویسته له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، ئیتر پرسی قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری ئه‌نفال بكرێته یه‌كێك له دۆسیه‌كان و داوا بكرێت".
به‌ره‌ڤان حه‌مدی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت په‌رله‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بڕیاره‌ی داویه‌تی داوا له حكوومه‌تی عێراق بكات پرسی قه‌ره‌بوو بخاته به‌رنامه‌ی خۆی، بۆیه پابه‌ندی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراق دایه، گوتی "هیچ كاتێك حكوومه‌تی عێراق ناتوانێت خۆی له به‌رپرسیاریه‌تی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفال بدۆزێته‌وه"، زیاتر گوتی "هه‌رێمی كوردستانیش به‌پێی توانای خۆی هاوكاری كه‌سوكاری ئه‌نفال ده‌كات، به‌ڵام تواناكانی له ئاستی ئه‌و برینه گه‌وره‌یه نییه چ له رووی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان، ساڕێژكردنی برینی ئه‌نفال و كه‌سوكاری ئه‌نفال كه هێشتا شۆكی ئه‌نفال به‌سه‌ر سیمای زۆرێكیان ماوه‌ته‌وه".
بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان، باس له‌وه‌یش ده‌كات، حكوومه‌تی عێراق ده‌یتوانی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی سووك بكات، به‌وه‌ی پرسه‌كه به نێوده‌وڵه‌تی بكات، تا ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی هاوكاری رژێمی به‌عسیشیان كردووه له پێدانی چه‌ك، ئه‌وانیش بێنه ژێربار بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفال، گوتی "عێراق ده‌یتوانی له رێگه‌ی وڵاتانی كۆمه‌ك به‌خش و ئه‌وانه‌ی هاوكاری رژێمی به‌عسیان كردووه، هاوبه‌ش بۆ خۆی دروست بكات، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌كردووه, به‌ڵكو له‌ژێر چه‌تری تایفه‌گه‌ری قه‌ره‌بووی قوربانیانی ره‌فعه‌ی كرد كه شیعه بوون، كه‌چی وه‌ك پێویست هی كوردی نه‌كردووه".
دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق، دۆسیه‌كانی هه‌ریه‌كه له ئه‌نفال و جینۆسایدی بارزانییه‌كان و فه‌یلییه‌كان و كۆڕه‌وی 1991ـی خه‌ڵكی كوردستانی، هه‌موو به جینۆساید ناساندووه، به‌ڵام جگه له كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و كوردانی فه‌یلی كه بڕیاری په‌رله‌مان و حكوومه‌تی بۆ ده‌رچووه، جینۆسایدی بارزانییه‌كان و كۆڕه‌وی ملیۆنی خه‌ڵكی كوردستان بڕیاریان بۆ ده‌رنه‌چووه.
به‌پێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كانی رژێمی به‌عس بێت، حكوومه‌تی عێراق دوو ئه‌ركی سه‌ره‌كی كه‌وتۆته سه‌رشان، ئه‌وانیش سزادانی تاوانباران و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفال و كیمیاباران و جینۆسایدی كوردانی فه‌یلی، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق له‌و پرسه كه‌مته‌رخه‌م بووه، ئه‌گه‌رچی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووجار و له دوو كاتی جیاوازدا به دۆسیه‌ی داتا و زانیاری، پرسی قه‌ره‌بووی ره‌وانه‌ی به‌غدا كردووه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه‌ی عێراق خۆیان به میراتگری حكوومه‌ته‌كانی پێشتر نازانن و ره‌تیان كردۆته‌وه قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌نه‌وه.
عه‌داله‌ت عومه‌ر شاره‌زای كه‌یسی ئه‌نفال وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، 20 ساڵه له‌سه‌ر ئه‌نفال كاری كردووه، له باره‌ی ئه‌وه‌ی هۆكار چییه قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری ئه‌نفال نه‌بووه به مه‌رجی به‌شداری هه‌رێمی كوردستان له پێنج حكوومه‌ته‌كه‌ی رابردوو، ده‌ڵێ، كورد ده‌یتوانی به به‌شداری كارای خۆی له بنیادنانه‌وه‌ی عێراق ئه‌و پرسه زۆر زوو یه‌كلا بكاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه رۆژ دوای رۆژ ئاڵۆزتر ده‌بن، پرسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه دوا خراوه".
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كاروباری ئه‌نفال ره‌خنه‌ی ئه‌وه له نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا ده‌گرێت كه نه‌یانتوانیوه هه‌ردوو پرسی جینۆسایدی كورد و ماده‌ی 140 بكه‌نه یه‌كێك له پرسه‌كانی سه‌ره‌كی به‌شداری كورد له حكوومه‌تی عێراق.
"پرسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه و ماده‌ی 140 ده‌بێت یه‌كێك له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌شداری كورد بێت له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق". عه‌داله‌ت وای گوت، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ناتوانین بڵێین به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كه‌مته‌رخه‌م بوونه، چونكه چه‌ندان دۆسیه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراوی وه‌ك پرسی بودجه، پێشمه‌رگه، نه‌وت و چه‌ندان دۆسیه‌ی تر، هه‌میشه مشتومڕی زۆری له‌سه‌ر بووه به‌وه‌ی راسته‌وخۆی پێوه‌ندییان به گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌بووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه هێنده نه‌پڕژێنه سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
عه‌داله‌ت عومه‌ر هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هیچ كاتێك دره‌نگ نییه كه پرسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان بكاته مه‌رجی به‌شداری له حكوومه‌تی عێراق، گوتی "به فه‌رمی چوار كه‌یس هه‌ن، جگه له كه‌یسی سه‌ید سادق و پشده‌ر كه بڕیاری جینۆسایدیان له دادگا وه‌رگرتووه كه هێشتا ره‌وانه‌ی ناوه‌نده‌كانی بڕیاردان نه‌كراون".