نیشانەكانی چاكبوونەوەی نەخۆش لە كۆرۆنا

:: PM:08:43:26/04/2020 ‌

لە ماوەی رابردوودا زۆر لەبارەی نیشانەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا باس كرا، بەڕێوەیەری بەشی كۆئەندامی هەناسە و چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی چۆنگنان سەر بە زانكۆی ووهان، چەند پێوەرێك دیاری دەكات بۆ چاكبوونەوەی نەخۆشەكان، دوای ئەوە دەتوانن بچنەوە ماڵەوە.
چاك لە كۆرۆنا چاك دەبنەوە خەڵك لێیان ناگرێتەوە
چنگ چن شۆن، لەو بارەوە گوتی، توێژینەوە پزیشكییەكان و تێبینییە كلینیكییەكان، پاڵپشتی لە چەند راستییەك دەكەن بەوەی ئەو نەخۆشانەی لە پەتای گۆڤید-19 چاك دەبنەوە، چیتر خەڵك لێیان ناگرێتەوە، بۆیە ئەوان دەتوانن بێ كێشە بگەڕێنەوە ماڵەكانیان، روونی كردەوە، بۆ ئەوەی نەخۆشە چاكبووەوەكان بگەڕێنەوە ماڵەوە، پێویستە چەند پێوەرێكیان لەسەر جێبەجێ بێت، واتە بۆ ماوەی 14 رۆژ تێبینیان بكرێت.

ئەو پزیشكە لەبارەی پێوەرەكانەوە گوتی، لەوانە پلەی گەرمی لەش كە زیاتر لە سێ رۆژ ئاسایی بێت، كۆئەندامی هەناسەی كێشەی نەمێنێت، وێنەی تیشكی سییەكانی پاك بێت، پشكنینی بەڵغەم و قورگ و لووت و بۆڕی هەناسەی ئەنجامی نەرێنی بێت لە دوو پشكنینی دوای یەك، هەروەها پێویستە ئەو نەخۆشانەی نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، ماوەی 14 رۆژ بخرێنە چێر چاودێری پزیشكییەوە و دووبارە تاقیكردنەوەی ترشی ناوەكیان بۆ بكرێت، بەر لە گەڕانەوەیان بۆ ماڵەكانیان.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل