سه‌رۆكی حزبی ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان و كاندید بۆ سه‌رۆكی فڕه‌نسا، به‌ڵێنی به خه‌ڵكی فڕه‌نسا دا له‌و كاته‌ی ده‌بێته سه‌رۆكی فڕه‌نسا كار ده‌كات و فڕه‌نسا له نێو یه‌كێتی ده‌رده‌هێنێ و دووباره كار به دراوی فڕه‌نكی فڕه‌نسی ده‌كرێته‌وه و وه‌ك دراوی ڕه‌سمی وڵات ده‌ناسێنرێت.
مارین لۆبان له‌میانه‌ی گوتاری پێشه‌كی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی، دووپاتی له جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن كرده‌وه كه حزبه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی فڕه‌نسا بڵاوی كردووه‌ته‌وه و خۆی له 144 به‌ڵێن ده‌بینێته‌وه و ڕۆژی شه‌موو له میدیاكانی ئه‌و حزبه بڵاو كرایه‌وه.
له گوتاره‌كه‌یدا گوتی، له‌وكاته‌ی ده‌بێته سه‌رۆكی فڕه‌نسا، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا، ڕاپرسی بۆ ده‌رچوونی فڕه‌نسا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌دا و ده‌ست به دانوستاندن ده‌كات له‌سه‌ر پرسی سنوور و هاتنه ده‌ره‌وه له ڕێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپا و دووباره كردنه‌وه‌ی فڕه‌نك به دراوی فه‌رمی وڵات.
ئاماژه‌ی دا، پاریس له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ودا گرنگی به هاوبه‌شایه‌تی ته‌واو له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی ده‌دات و توانا سه‌ربازی و به‌رگرییه‌كان زیاتر پێش ده‌خات و به توندی ڕووبه‌ڕووی تیرۆر له نێو فڕه‌نسا ده‌بێته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌رمی به‌رامبه‌ر تاوانباران نانوێنێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا گوتی، توانای هه‌واڵگری ته‌واو به‌هێز ده‌كات و ئه‌وانه‌ی له فڕه‌نسان و مافی مانه‌وه‌یان نییه و تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به توندترین شێوه سزا ده‌درێن.
له كۆتای قسه‌كانیدا گوتی، ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی دوو ڕه‌گه‌زنامه‌ن، ده‌بێ ڕه‌گه‌زنامه‌ی فڕه‌نسییان لێ بسه‌نرێته‌وه و له وڵات بكرێنه ده‌ره‌وه.