كۆمپانیای ده‌رمانسازیی فایزه‌ری ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه تا پایز پێكوته‌ی كۆرۆنا ئاماده ده‌بێت و ده‌كرێ مرۆڤه‌كان به‌كاری بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی له كۆرۆنا پارێزراو بن.
له كۆتایی ساڵی رابردووه‌وه په‌تای كۆرۆنا له دنیادا بڵاو بووه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه نزیكه‌ی 220 هه‌زار كه‌سی كوشتووه هێشتا نه‌ك هیچ ده‌رمانێك نه‌دۆزراوه‌ته‌وه نه‌خۆشییه‌كه چاره‌سه‌ر بكات بگره هیچ ڤاكسێنێكیش به‌رهه‌م نه‌هاتووه له خه‌ڵك بدرێ و له تووشبوون به كۆرۆنا بیانپارێزێت.
كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكی و ئه‌ڵمانییه‌كان پێشه‌نگ بوون له هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌رهه‌مهێنانی پێكوته و ئێسته‌ش كۆمپانیای ده‌رمانسازی فایزه‌ری ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كات بۆ پایز پێكوته‌كه‌یان ئاماده ده‌بێت.
ئه‌م هه‌واڵه دڵخۆشكه‌ره و وه‌ك
شه‌فه‌قنا له زاری وال ستریت جۆرناڵ گواستوویه‌ته‌وه، ئه‌لبێرت بورلا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای ده‌رمانسازیی فایزه‌ر به ته‌واوی دڵنیایی داوه بۆ پایز به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و بۆ شوێنه تایبه‌ته‌كان به‌كار ده‌هێنرێت و له كۆتایی ساڵیش به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له پێكوته‌كه ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه.
كۆمپانیاكه گوتویه‌تی ده‌یانه‌وێت پشكنینی زیاتر بكه‌ن و ئه‌و ماوه‌یه خۆیان بۆ ئه‌وه ته‌رخان بكه‌ن زۆرترین پشكنین له‌سه‌ر چاره‌سه‌رییه‌كه بكه‌ن و جۆرێكی باش له پێكوته‌كه به‌رهه‌م بهێنن.
ده‌یان كۆمپانیای دنیا خه‌ریكن كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌ی كۆرۆنا ده‌كه‌ن به‌ڵام هێشتا هیچ كامێكیان مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
دواین رێنمایی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ئه‌وه‌یه خۆپارێزی باشترین چاره‌سه‌ریی كۆرۆنایه
دواین رێنمایی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ئه‌وه‌یه خۆپارێزی باشترین چاره‌سه‌ریی كۆرۆنایه چونكه هیچ ده‌رمانێك تاوه‌كوو ئێسته نییه خه‌ڵك له كۆرۆنا بپارێزێت.