دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ئاژانسى رۆیته‌رز گوتى، "مامه‌ڵه‌ى چین له‌گه‌ڵ ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌ڵگه‌یه له‌وه‌ى چین ده‌یه‌وێ له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى بدۆڕێم".
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ى نیسان به‌شێك له‌و دیمانه‌یه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامى داوه، تره‌مپ باس له مامه‌ڵه‌ى چین له‌گه‌ڵ ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌كات و پێی وایه ئه‌و وڵاته بابه‌تى په‌تاكه به مه‌به‌ستى سیاسى به‌كار ده‌هێنێ.
تره‌مپ: ده‌توانم زۆر شت له دژى چین بكه‌م
تره‌مپ دڵێ، "من پێم وایه مامه‌ڵه‌ى چین له‌گه‌ڵ په‌تاى كۆرۆنا به‌ڵگه‌یه كه ئه‌و وڵاته هه‌رچى له توانایدا بێت ده‌یكات بۆ ئه‌وه‌ى من له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى سه‌رۆكایه‌تى بدۆڕێم".
تره‌مپ باس له‌وه‌یش ده‌كات تاوتوێى ئه‌و بژاردانه ده‌كات تا سنوورێك بۆ كاره‌كانى چین دابنێت و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه له توانایدا هه‌یه زۆر شت بكات.
له‌وه‌ته‌ى په‌تاى كۆرۆنا له ناوه‌ڕاستى مانگى كانوونى دووه‌م له چین و دواتر له دنیا بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا چین به بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌تاكه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن زانیارى هه‌ڵه‌ى به رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى داوه.