فڕۆكه‌یه‌كى هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى له ئاوى ده‌ریاى نێوان ئیتالیا و یۆنان‌دا ون ده‌بێت و تا ئێسته هیچ شوێنه‌وارێكى دیار نییه.
ئاژانسى فڕانس پرێس ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ى نیسان بڵاوى كردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌كه هه‌لیكۆپته‌رى جۆرى CH 124 بووه و سه‌ر به هێزى ده‌ریایى كه‌نه‌دا بووه.
له‌باره‌ی سه‌رنشینه‌كانى
فڕانس پرێس باسى له‌وه كردووه كه شه‌ش سه‌رنشینى هه‌ڵگرتووه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى یۆنان له راگه‌یه‌نراوێك باسى له‌وه كردووه كه ئه‌و فڕۆكه‌یه به مه‌به‌ستى چاودێرى به‌سه‌ر ئاوى ده‌ریاى ئیونى "ده‌ریاى ناوه‌ڕاست نێوان ئیتالیا و یۆنان" فڕیوه، كاتێك 50 میل له دوورگه‌كانى یۆنانه‌وه دوور بووه، هیچ ئاماژه‌یه‌كى نه‌ماوه و ون بووه.
فرۆكه‌كه كه‌ندییه و شه‌ش سه‌رنشینى هه‌ڵگرتووه
تا ئێسته ناتۆ راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمى له‌سه‌ر دیارنه‌مانى فڕۆكه‌كه‌ى بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانى یۆنان ئاماده‌ییان پێشان داوه، ئه‌گه‌ر ئیتالیا ره‌زامه‌ندى بدات، ئه‌وا له پرۆسه‌ى گه‌ڕان به دواى فڕۆكه‌كه به‌شدار ده‌بن.
هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى ناسراو به "ناتۆ" به گرنگترین دامه‌زراوه و هاوپه‌یمانى به‌رگرى داده‌نرێت له دنیادا، چه‌ندان وڵاتى ئه‌وروپا تێیدا ئه‌ندامن.