گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌ڵمانیا راى گه‌یاند، "هۆرست زیهۆفه‌ر وه‌زیرى ناوخۆ گرووپى حزبوڵاى تیرۆریستى شیعه‌ى له ئه‌ڵمانیا قه‌ده‌غه كرد".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ى نیسان، ئاژانسى
رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ تویتێكى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌ڵمانیا كردووه كه له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه، "وه‌زیرى ناوخۆ هۆرست زیهۆفه‌ر گرووپى حزبوڵاى تیرۆریستى شیعه‌ى له ئه‌ڵمانیا قه‌ده‌غه كرد".
وه‌ك له په‌یامه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت جیا له‌وه‌ى گرووپى حزبوڵا قه‌ده‌غه كراوه، له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه خراوه‌ته لیستى تیرۆره‌وه.
ئه‌ڵمانیا حزبوڵا به "گرووپێكى تیرۆریستى شیعه" ناو ده‌بات
رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه به‌یانى ئه‌مڕۆ پۆلیسى ئه‌ڵمانیا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ند كه‌سێك كه گومانیان ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت سه‌ر به گرووپه‌كه بن.
به‌رپرسانى ته‌ناهى ئه‌ڵمانیا باسیان له‌وه كردووه، مه‌زنده ده‌كرێت نزیكه‌ى هه‌زار و 50 كه‌سى سه‌ر به حزبوڵا له ئه‌ڵمانیادا بن.
حزبوڵاى لبنانى كه له سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو دامه‌زراوه، گرووپێكى چه‌كدارى شیعه‌یه و باڵێكیشى له عێراق هه‌یه و له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكه‌وه له لیستى تیرۆردایه.