گوته‌بێژى عادل عه‌بدولمه‌هدى راى گه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى كارنامه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى پێشكه‌ش كردووه، عه‌بدولمه‌هدى دۆسیه‌ى ئه‌مه‌ریكاى ڕاده‌ست كردووه.
رۆژنامه‌ى
"سه‌باح"ى عێراقى له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕى
"به‌غداد توده‌ى"، لێدوانێكى عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌فیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه گوته‌بێژى عادل عه‌بدولمه‌هدى فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراقه.
كازمى دواى پێكهێنانى حكوومه‌ت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
خه‌ڵه‌ف ئاشكراى كردووه، عادل عه‌بدولمه‌هدى بڕیارى داوه ته‌واوى دۆسیه‌كانى پێوه‌ندیدار به ئه‌مه‌ریكا به مسته‌فا كازمى بدات.
خه‌ڵه‌ف ده‌ڵێ، ئامانجى بڕیاره‌كه ئه‌وه‌یه سه‌رۆكى راسپێدراوى حكوومه‌ت ئاگه‌داریى ته‌واوى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه هه‌بێت، كه ده‌بێ دواى پێكهێنانى حكوومه‌ته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا تاوتوێیان بكات و هه‌نگاوى پێویستى بۆ بنێت.
گوته‌بێژه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، دۆسیه‌كان ته‌نیا تایبه‌ت نین به لایه‌نى ته‌ناهییه‌وه، به‌ڵكو بابه‌ته‌كانى پێوه‌ندیى ستراتیجى ئه‌مه‌ریكا و عێراق، لایه‌نى ئابوورى و سیاسى و ته‌نانه‌ت رۆشنبیریش له خۆ ده‌گرێت.
له نۆى ئه‌م مانگه مسته‌فا كازمى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق هاته راسپاردن، دوێنیش كارنامه‌ى حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌ى پێشكه‌ش كرد.
دوێنێ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر زارى مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه، داواى له لایه‌نه عێراقییه‌كان كرد بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ په‌له بكه‌ن.