كۆریاى باكور بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كیم جۆنگ ئۆن ده‌ستى به چالاكییه‌كانى كردووه‌ته‌وه و ئاژانسه‌كان گومان له هه‌واڵه‌كه ده‌كه‌ن، تره‌مپیش ده‌ڵێ له كاتى خۆیدا قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌بێت.
ئاژانسه فه‌رمییه‌كانى كۆریاى باكور باسیان له‌وه كردووه كه كیم جۆنگ ئۆنى سه‌رۆك ده‌ستى به كاره ئاساییه‌كانى كردووه‌ته‌وه و دوێنێ هه‌ینى كارگه‌یه‌كى په‌ینى به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه.
تره‌مپ: قسه له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى كیم ناكه‌م
ئه‌و هه‌واڵه له كاتێكدایه زیاتر له سێ هه‌فته‌یه كیم دیار نییه و ته‌نانه‌ت گومانى مردنیشى لێ كراوه.
هه‌ریه‌كه له ئاژانسى
رۆیته‌رز و
فرانس پرێس هه‌واڵى ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى كیم جۆنگ ئۆنیان بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام گومانیان له هه‌واڵه‌كه كردووه، رۆیته‌رز نووسیویه‌تى ناتوانین له هه‌واڵه‌كه دڵنیا ببینه‌وه.
رۆیته‌رز لێدوانێكى دۆناڵد تره‌مپیشى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، جارێ سه‌رنجى خۆیان له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى كیم ناده‌ن و كاتى خۆى بێت قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن.
له 15ى مانگى رابردوو چه‌ند ئاژانسێك بڵاویان كرده‌وه، كیم جۆنگ ئۆنى سه‌رۆكى كۆریاى باكور نه‌شته‌رگه‌ریى دڵى بۆ كراوه و ژیانى له مه‌ترسیدایه،ته‌نانه‌ت گومانى مردنیشى لێ ده‌كرێت.