دواى 49 ڕۆژ له مانه‌وه‌یان له ماڵه‌وه و كه‌رنتینه‌ى هاووڵاتییان به‌هۆى بڵابوونه‌وه‌ى ڤایرۆسشى كۆرۆنا له‌و وڵاته به چڕى، ئه‌مڕۆ جارێكى تر ئیسپانیا ڕێ بە هاتنەدەرەوەی هاووڵاتییانى دا.
بڕیار درا ڕێ بە هەموو هاووڵاتییان بدات بەمەبەستی وەرزشکردن و پیاسەکردن بێنە دەرەوە
به‌پێى ئه‌و زانیارییه‌كانى سایتى "
عه‌ره‌بییه" بڵاوی کردووەتەوە، حکوومەتی ئیسپانیا لەهەنگاوێکی نوێ‌دا بۆ کەمکردنەوەی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا بڕیاری دا ڕێ بە هەموو هاووڵاتییان بدات بەمەبەستی وەرزشکردن و پیاسەکردن بێنە دەرەوە.
حکوومەتی ئیسپانیا دواى 49 ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بەشێوەیەکی فەرمی بڕیاریدا ڕێ بە هەموو هاووڵاتییان بدرێت بەمەبەستی وەرزشکردن و پیاسەکردن بێنە دەرەوە، هاووڵاتییان به لێخۆڕینى پایسكیل و چوونه سه‌ر كه‌نار ده‌ریاكان دواى چه‌ندان هه‌فته جارێكى رت شه‌قامه‌كان پڕ جووڵه ده‌كه‌نه‌وه.
ئیسپانیا ژمارەی دانیشتووانی 47 ملیۆن هاووڵاتییه، 49 ڕۆژه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى له ته‌وواى وڵات جێبه‌جێ كراوه و بووه‌ته هۆى وه‌ستان و داخستنى چه‌ندان سه‌نته‌رى گه‌وره‌ى ئابوورى و بازرگانى له‌و وڵاته.
بڕیارى هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ى هاووڵاتییان له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ شه‌موو 276 حاڵه‌تى مردن له‌و وڵاته به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرناوه هه‌بووه، ژماره‌ى تووشبووان له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته 21.6582 كه‌س، به‌وهۆیه‌شه‌وه ئیسپانیا له حاڵەتی مردن و تووشبروون بە کۆرۆنا لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی جیهاندایه.