به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین، له‌باره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه ڕاگه‌یانرا كه خه‌ڵكی شاره‌كه‌یه، ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست ده‌دات.
له شاری سلێمانی كه‌ره‌نتین كراوه و دوای ئه‌نجامدانی پشكنین ده‌ركه‌وتووه ئه‌و هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی ئایار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ڕای گه‌یاندووه "ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و هاووڵاتییه‌ی كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه ڕاگه‌یانرا، دوای ئه‌وه‌ی له ئێران له‌ڕێی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان، له شاری سلێمانی كه‌ره‌نتین كراوه و دوای ئه‌نجامدانی پشكنین ده‌ركه‌وتووه ئه‌و هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه".
زیاتر هاتووه، "ئه‌و هاووڵاتییه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و تێكه‌ڵی هاووڵاتییانی سنووره‌كه نه‌بووه."
به‌پێی دوا ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته 476 تووشبوو، له‌ناویاندا پێنج مردن هه‌یه، هاوكات 386 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه، ئێسته 85 تووشبوو له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا ماونه‌ته‌وه.