به‌رێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر رای گه‌یاند، له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتی داهاتوو كێشه‌ی ئاوی ئیفراز سێ به ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ئاو ده‌گاته‌وه ماڵه‌كان.
به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌وه چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر بێ ئاون
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی ئایار، ئاری محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر به "وشه"ی راگه‌یاند، له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوو ئاو ده‌چێته‌وه ناو بۆڕی ماڵان و كێشه‌ی شكانی هێڵێكی ئاوی ئیفراز سێ چاره‌سه‌ر كراوه.
روونیشی كرده‌وه كه چه‌ند ڕۆژێكه تیمه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆریه سه‌رقاڵی كاركردن بوون، شكانه‌كه‌یش به‌هۆی دزه‌كردنی ئاوه‌وه بووه له به‌شێكی بۆرییه‌كه‌دا.
جێی ئاماژه‌یه پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفرازی سێ له ڕۆژێكدا 240 ملیۆن لیتر ئاو دابین ده‌كات، كه ده‌كاته 40%ی شاری هه‌ولێر. چه‌ند رۆژێكه به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌وه چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر بێ ئاون.