وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، هه‌ندێك كه‌سایه‌تیی سیاسیی له ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی كه پاڵ به ئه‌مه‌ریكا ده‌نێن به‌ره‌و جه‌نگی ساردی نوێ له‌گه‌ڵ چین. بۆیه ده‌ڵێ ئه‌مه‌ریكا تووشی ڤایرۆسی سیاسی بووه.
پێگه‌ی
"ئیلاف" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی ئایار بلاوی كردووه‌ته‌وه، وانگ یی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رای گه‌یاند، هه‌ندێك هێزی سیاسی له ئه‌مه‌ریكادا هه‌ن، هه‌وڵی تێكچوونی پێوه‌ندیی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین ئاڵۆز بكه‌ن. به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین ئاماژه‌ی به ناوی ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌كرد.
چین: به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا به‌هۆى ڤایرۆسى سیاسى هێرش ده‌كه‌نه سه‌رمان
به‌مدواییه پێوندیی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین ئاڵۆز بووه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، چینی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زانیارییه‌كانی شاردووه‌ته‌وه و چینی به سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه و بڵاوبوونه‌وه‌ی به دنیا زانی.
به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین ئه‌وه‌شی گوت كه چین له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، هه‌ڵسوكه‌وتێكی به‌رپرسیارانه‌ی به‌رانبه‌ر به له‌ناوبردنی ئه‌و ڤایرۆسه كردووه. به‌ڵام "درۆكانی واشنتن"ی له‌باره‌ی كۆرۆناوه ره‌ت كرده‌وه.
دواتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین گوتی، "ڤایرۆسی سیاسی" تووشی هه‌ندێك له به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا بووه، بۆیه ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر چین.