رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رای گه‌یاند، ده‌رمانی "هیدرۆكسی كلۆرۆكین" كه تا ئێسته‌یش له زۆر وڵات بۆ چاره‌سه‌ری گۆڤید 19 به‌كار ده‌هێنرێت، به‌پێی توێژینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌كان، بڕیاری وه‌ستانی ئه‌و ده‌رمانه‌ی بۆ كاتێكی دیارینه‌كراو داوه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوه‌كه له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه روونی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك رێكخراوه‌كه بڕیاری داوه ده‌رمانی هیدرۆكسی كلۆرۆكین و ئه‌و ده‌رمانانه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌ون، بۆ ماوه‌یه‌كی دیارینه‌كراو به‌كار نه‌هێنری بۆ نه‌خۆشیی گۆڤید 10، رێكخراوه‌كه پێی وایه ئه‌و ده‌رمانه نه‌ك هه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه ناكات، به‌ڵكو ره‌نگه نه‌خۆش تووشی مه‌ترسیی زیاتر بكات.
به‌پێی پێگه‌كه، رێكخراوه‌كه ماوه‌ی دوو مانگه چاودێریی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كردووه كه له نه‌خۆشخانه‌كانی زۆر وڵات ئه‌و ده‌رمانه به‌كار ده‌هێنن. ده‌ڵێ هێناوه‌ته‌وه كه له 400 نه‌خۆشخانه و له 35 وڵات ئه‌و ده‌رمانه به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام رێكخراوه‌كه سێ هه‌زار و 500 نه‌خۆشی وه‌ك نموونه له 17 وڵات وه‌رگرتووه، ره‌نگه هه‌ندێك نه‌خۆش چاك بوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه، به‌ڵام كه‌م نین له‌وانه‌ی گیانیان له ده‌ست داوه. چونكه ئه‌و ده‌رمانه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر لێدانی دڵ هه‌یه.
بۆیه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌و رێكخراوه گوتوویه‌تی، به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه تا ئێسته بۆ نه‌خۆشیی گۆڤید 19 كراون، نه‌گه‌یشتوونه ده‌رمانێك كه دروست بۆ نه‌خۆشییه‌كه باش بێت و به‌كار بهێنرێت، بۆیه بڕیاری ئه‌وه دراوه كه گرنگه ده‌رمانی هیدرۆكسی كلۆرۆكین بۆ نه‌خۆشه‌كانی گۆڤید 19 به‌كار نه‌هێنرێت.
له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا بڵاو بووه‌ته‌وه، تا ئێسته زیاتر له پێنج ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س تووشی بوون، به‌هۆیه‌وه زیاتر له 325 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.