سه‌رۆكی حزبی دیموكراتی و پێشكه‌تن له توركیا رای گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان خۆی و حزبه‌كه‌ی و حكوومه‌ته‌كه‌ی رێ‌یان پێ نه‌دات به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بكه‌ن، حزبه‌كه‌ی پلانی تریان هه‌یه و كاری بۆ ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، عه‌لی باباجان كه پێشتر وه‌زیری ئابووریی توركیا بوو و هاوكات سه‌رۆكی حزبی دیموكراتی و پێشكه‌وتنه رای گه‌یاند، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی توركیا ئه‌ردۆغان هه‌وڵی ئه‌و بدات حزبه‌كه‌ی به هه‌ڵبژاردنی داهاتووی توركیا دوور بخاته‌وه یان ئاسته‌نگی بۆ دروست بكات، ده‌بێ بزانێ پلانی تریان هه‌یه.
ئه‌و ده‌ڵێ گه‌لی توركیا له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی توركیا ئه‌وه ده‌كات كه وڵاته‌كه‌ی پێویستیی پێیه‌تی، چونكه گه‌ل ده‌زانێ كه ئه‌ردۆغان رژێمی دیموكراتی توركیای كرده رژێمێكی سه‌رۆكایه‌تی و به‌وه‌ش توركیای وێران كرد.
زیاتر روونی كرده‌وه، ئه‌ردۆغان له هه‌موو ئاسته‌كان له سیاسه‌تی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی كردووه، ئه‌ویش به‌وه‌ی هه‌وڵی داوه ده‌ست به سه‌رجه‌م ده‌زگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا بگرێت. سه‌ربه‌خۆیی دادروه‌ریی له توركیا نه‌هێشت، دۆخی ئابووری و بازرگانیی وڵاتی تێكداوه.
دواتریش عه‌لی باباجان ئاماژه‌ی به دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیی مه‌ترسیدار كرد كه كۆڵه‌گه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان تێیدا گلاون. بۆیه گه‌لی توركیا بوونه‌ته قوربانیی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و سه‌رۆكه و ته‌نگژه‌ی دارایی كه خه‌ریكه به‌یه‌كجاری توركیا وێران ده‌كات.