پیاوێك بە چەكوش ژنەكەی دەكوژێت و دواتر دەیسووتێنێت

:: PM:02:23:27/05/2020 ‌
پۆلیسی كەربەلا ڕای دەگەیەنێت، كەسێكیان گرتووە كە بەیانی ئەمڕۆ هەڵساوە بە كوشتنی ژنەكەی بە چەكوش و دواتر سووتاندوویەتی.

ئەمڕۆ چوارشەم 27ـی ئایار، لە ڕاگەیەنراوێكی پۆلیسی كەربەلا ئاشكرا كراوە، تۆمەتبارێك گیراوە كە هەڵساوە بە كوشتنی ژنەكەی و سووتاندنی.

كوشتنی ئەو ژنە بەهۆی كێشەیەكی خێزانی بووە 
لە ڕاگەیەنراوەكەی پۆلیس هاتووە، كوشتنی ئەو ژنە بەهۆی كێشەیەكی خێزانی بووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەی پۆلیس باس لەوەش كراوە، هاوسەری ژنەكە ددانی پێدا ناوە كە كوشتنەكە لە ڕێی چەكوش بووە و دواتر سووتاندوویەتی، هەروەها ڕووداوەكە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بووە.

ئەوەش ڕوون كراوەتەوە، هێزەكانی پۆلیس لە ماوەیەكی خێرادا توانیان تاوانبار بدۆزنەوە و ددان بە تاوانەكەیدا بنێت و ڕەوانەی بەردەم دادوەر بكرێت.





وشە - رامیار جەواد