جێگری به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی رای گه‌یاند، تووشبووێكی كۆرۆنا له شاره‌كه‌دا گیانی له ده‌ستداوه كه ماوه‌ی 10 ڕۆژه له‌ژێر چاودێرییه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 30ی ئایار، هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگری به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، تووشبووێكی تری كۆرۆنا له سلێمانی گیانی له ده‌ستدا كه ماوه‌ی 10 ڕۆژه له‌ژێر چاودێری پزیشكییه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له ده‌ستداوه ته‌مه‌نی 37 ساڵه و هیچ نه‌خۆشییه‌كی تری نه‌بووه.
ئه‌وه ده‌بێته شه‌شه‌م كه‌س كه به‌هۆی كۆرۆناوه له هه‌رێمی كوردستان گیان له ده‌ستداوه. تا ئیسته 577 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 409 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه.