راگه‌یاندنى شانه‌ى ته‌ناهى عێراق راى گه‌یاند، شه‌وى رابردوو له شاره‌دێى قه‌ره‌ته‌په دوو تیرۆریستى داعش گیراون و به‌گوێره‌ى یاساى تیرۆر، راده‌ستى دادگا ده‌كرێن.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كى حوزه‌یران، ئاماژه بۆ راگه‌یه‌نراوێكى راگه‌یاندنى شانه‌ى ته‌ناهى عێراق كردووه كه ئاشكراى كردووه، له ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌تدا دوو تیرۆریستى داعش گیراون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، گرتنى تیرۆریسته‌كان له میانه‌ى ئۆپراسیۆنێكى گه‌ڕان و پشكنین بووه كه له شاره‌دێى قه‌ره‌ته‌په له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كان ئه‌نجام دراوه.
دوو تیرۆریسته‌كه پێشتر داواكراو بوون
ئه‌وه‌یش روون كراوه‌ته‌وه ئه‌و دوو تیرۆریسته پێشتر له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراو بوون، بۆیه هه‌ر به ماده‌ى چوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر راده‌ستى دادگا كراون.
رێكخراوى تیرۆریستى داعش له هاوینى 2014 وه تا 2018 ناوچه‌یه‌كى فراوانیان له عێراق داگیر كردبوو، به‌ڵام وێڕاى نه‌مانى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى و كوژرانى سه‌رۆكه تیرۆریستییه‌كه‌ى له مانگى نیسانى رابردووه‌وه، به توندى له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى عێراق ده‌ركه‌وتووه و سه‌تان كرده‌ى تیرۆریستى ئه‌نجام داوه.