تایلاند.. پۆلیس ژنێك ناچار دەكات رێز بۆ پاشای كۆچكردوو بنوێنێت

:: PM:02:10:18/10/2016 ‌

ئەوەی لەم گرتە ڤیدیۆیییەی خوارەوەدا دەردەكەوێت، ژنێكی دانیشتووی وڵاتی تایلاندە بە ناوی ئۆمابون ساراسی، بەهۆی ئەوەی پۆستێكی لەسەر ئینتەرنێت بڵاو كردووەتەوە، لەلایەن پۆلیسی وڵاتەكەیەوە ناچار بەوە كراوە كە لە بەرامبەر وێنەیەكی پاشا بۆمیبۆلی كۆچكردوو، چۆك دابدات و نزا بكات.

پۆلیسی تایلاند، ئەو ژنەیان بەوە تۆمەتبار كردووە، كە لە پۆستەكەیدا سووكایەتی بە دەسەڵاتی پاشایەتیی وڵات كردووە، بۆیە دوو ئەفسەری پۆلیس گرتوویانە و بە بەرچاوی زیاتر 100 کەس ناچار بەو كڕنووشبردنیان كردووە.

جێی ئاماژەیە بۆمیبول ئەدولیادج، دوای نزیكەی 70 ساڵ دانیشتن لەسەر تەختی پاشایەتیی تایلاند، هەفتەی رابردوو رێكەوتی 13ی ئۆكتۆبەر/تشرینی یەكەم لە تەمەنی 89 ساڵیدا گیانی لە دەست دا.

سەرچاوە: rt



وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی