هێرش كرایە سەر هاتوچۆی سلێمانی

:: AM:09:39:03/06/2020 ‌
شەوی ڕابردوو، بەمەبەستی دزینی ماتۆڕسكیل چەند كەسێك هێرشیان کردووەتە سە گەراجی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، بەهۆیەوە شەڕە تەقە ڕووی داوە.

ئەمڕۆ چوارشەم سێی حوزەیران، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست "وشە" کەوتوون، دەرکەوت شەوی ڕابردوو چەند كەسێك چوونەتە ناو گەڕاجی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بۆ دزینی ماتۆڕسكیلە دەستەبەسەركراوەكان.

نەیانتوانیوە هیچ شتێك بدزن، هێزە تەناهییەكانیش بۆ لێكۆڵینەوە گەیشتوونەتە شوێنەكە
لە زانیارییەكاندا هاتووە، دوای ئاشكرابوونی دزەكان، لەگەڵ پاسەوانەكانی ئەو شوێنە شەڕە تەقە دروست بووە و دواتر لە شوێنەكە هەڵاتوون و نەیانتوانیوە هیچ شتێك بدزن، هێزە تەناهییەكانیش بۆ لێكۆڵینەوە گەیشتوونەتە شوێنەكە.

ئەو ڕووداوە لە كاتێكدایە ئەو گەراجە تایبەتە بەو ماتۆڕسكیلانەی لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆ دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

ماوەیەك لە سلێمانی دۆخی تەناهی لەبار نییە و هەفتەی ڕابردووش لەسەر فوول لایت كەسێك كوژرا.



وشە - رامیار جەواد