عێراق..781 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كران

:: PM:07:00:03/06/2020 ‌

لەوكاتەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و دوایین ئاماری تووشبووان گەیشتووەتە نزیك شەش ملیۆن و 500 هەزار حاڵەت و مردنیش بۆ سەرووی 380 هەزار حاڵەت، وەزارەتی تەندروستی عێراق هەڵكشانی ئاماری تووشبوونی راگەیاند و دووپاتی كردەوە لە ماوەی 24 سەعاتدا 781 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە.
پێشبینی هەڵكشانی زیاتری ژمارەی قوربانیان دەكرێت
وەك لە راپۆرتی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی عێراق هاتووە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو لە سەرجەم تاقیگەكانی عێراق تایبەت بەو پەتایە 8585 پشكنین كراوە و 781 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە كە 437یان لە بەغدان و 52 لە دهۆك و 46 لە سلێمانی و 41 لە بەسڕە و 35 لە كەركووك و 35 لە میسان و 33 لە بابل و 28 لە زیقاڕ 19 لە نەجەف 18 لە موسەنا 11 لە كەربەلا هەشت لە دیالە و حەوت لە دیوانییە و شەش لە هەولێر و پێنج لە ئەنبار.

زیاتر هاتووە، لەو ماوەیە 587 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە 12ی لە سلێمانی و دوو لە دهۆكن، 21 حاڵەتی مردنیش هەبووە، پێنج لە سلێمانی و دوو لە هەولێر، بەوەیش كۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 8168 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 4095 حاڵەت و مردنیش 256 حاڵەتە.   




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل