بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌موو وڵاتانى ئۆپیك پڵه‌س كۆ ببنه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه داوا له عێراق بكرێت زیاتر پابه‌ند بێت به كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نه‌وت.
ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شى حوزه‌یران، وڵاتانى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ئه‌وانه‌ى له ناو رێكخراوى ئۆپیكن و ئه‌وانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى رێكخراوه‌كه‌ن كه به ئۆپیك پڵه‌س ناسراون كۆ ده‌بنه‌وه.
داوا له عێراق ده‌كرێت پابه‌ند بێ به كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نه‌وت
ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌و كهمكردنهوهیهى كه ئۆپیك پڵه‌س له سه‌ره‌تاى مانگى نیسانى رابردوو له‌سه‌رى رێككه‌وتوون درێژ بكرێته‌وه، رۆیته‌رز ئاشكراى كردووه سعوودیه به چاكى ده‌زانێ تا مانگى ئاب كه‌مكردنه‌وه‌كه درێژ بكرێته‌وه.
له سه‌ره‌تاى مانگى نیسان وڵاتانى ئۆپیك پڵه‌س له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون به‌رهه‌مى نه‌وت رۆژانه به بڕى نۆ ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل كه‌م بكرێته‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌ى رۆیته‌رز هاتووه، عێراق خراپترین پابه‌ندبوونى هه‌بووه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌كه داوا له عێراق بكرێت به‌رهه‌مى خۆى زیاتر كه‌م بكاته‌وه.
به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا له دنیادا، رێكاره‌كانى خۆپارێزى بازاڕه‌كان وه‌ستان و ئابوورى وڵاتان تووشى ته‌نگژه بوو، بۆیه نرخى نه‌وت بۆ ژێر 20 دۆلار دابه‌زى، له ئه‌نجامدا وڵاتانى بهرههمهێنى نه‌وت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م رێككه‌وتن تا نرخه‌كه‌ى به‌رزتر ببێته‌وه.