عێراق لە ئاماری تووشبوون بە كۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد

:: PM:04:01:06/06/2020 ‌

ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق بەخێرایی لە بەرزبوونەوەدایە و تەنیا لە یەك رۆژدا سەرووی هەزار كەس لەم وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوون.

بەگوێرەی wordometers  كۆی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە نۆ هەزار و 846 حاڵەت، تەنیا لە پێنجی ئایاردا هەزار و 60 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا راگەیەنراوە.

ئەم هەڵكشانە لە رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا مەترسیدارە و پێشبینی دەكرێ لە رۆژان و هەفتەكانی داهاتوودا بە هەزاران كەسی تر تۆمار بكرێن و ژمارەی تووشبووان لە عێراق بۆ دەیان هەزار كەس بەرز ببێتەوە و قوربانیانیش زیاد بكەن.

بە گشتی لە عێراق 285 كەس گیانیان لەدستداوە و چوار هەزار و 573 كەسیش چاك بوونەتەوە.
لە عێراق 285 كەس گیانیان لەدستداوە

كۆی ژمارەی تووشبووان لە دنیادا گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 875 هەزار كەس كە لەو ژمارەیە نزیكەی 400 هەزار كەس گیانیان لەدەست داوە.

ئەمەریكا بە نزیكەی دوو ملیۆن تووشبوو و بەرازیل بە نزیكەی 650هەزار تووشبوو و رووسیا بە 460 هەزار تووشبوو لە ریزبەندی یەكەم تا سێیەمی دنیا دێن.



وشە - سلێمان تاشان