هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى به په‌رله‌مانى عێراق داوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ببێت به سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى.
ماڵپه‌ڕى
حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى كردووه، هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در وازى له په‌رله‌مانتاریى هێناوه و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌کەشى به په‌رله‌مان داوه، په‌رله‌مانیش هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا قبووڵ نه‌كراوه.
عامرى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى به په‌رله‌مان داوه
هیشام هاشمى چاودێرى سیاسى به‌ناوبانگى عێراقى ئاشكراى كردووه، هادى عامرى دواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى ده‌بێت به سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر داواى ئیسماعیل قائانى سه‌رۆكى فه‌یله‌قى قودس بووه كه هه‌فته‌ى رابردوو سه‌ردانى عێراقى كردووه.
بڕیاره له شوێنى عامرى به‌در عه‌بدولكه‌ریم ئه‌نساڕى ببێت به په‌رله‌مانتار، به‌ڵام تا ئێسته وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حه‌شد له‌لایه‌ن رێكخراوى به‌دره‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
هادى عامرى ته‌مه‌نى 65 ساڵه و یه‌كێكه له‌و سه‌ركردانه‌ى شیعه كه راسته‌وخۆ سه‌ر به ئێرانه، پێشتر له ئه‌نجوومه‌نى باڵاى شۆرشى ئیسلامى بوو، دواتر جیابووه‌وه و سه‌رۆكایه‌تى رێكخراوى به‌در ده‌كات، كه پێشتر ئه‌و رێكخراوه باڵى سه‌ربازیى ئه‌نجوومه‌نه‌كه بوو، له ساڵى 2010 تا 2014 عامرى وه‌زیرى گواستنه‌وه بوو له حكوومه‌تى نوورى مالیكى .