وه‌زیری پێشووی نه‌وتی عێراق به میدیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاندووه، كه له چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوونی عێراق به ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیش به ڕێژه‌ی 23% كه‌م ده‌كرێته‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی 1.6 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه له كۆی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق.
سامر
غه‌زبان وه‌زیری پێشووی نه‌وتی عێراق له حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی به ماڵپه‌ڕی "ئارگوس"ی ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاندووه، به گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق دانراوه، له بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان 90 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه كه‌م ده‌كرێته‌وه، كه ده‌كاته 23%ی به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمه‌كه.
به‌غدا بۆ ڕازیكردنی كوردستان ناچاره له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بگاته ڕێككه‌وتن
ئاماژه‌ی داوه، هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ئه‌و بڕه به ڕێككه‌وتن كه‌م ده‌كرێته‌وه و 25 تا 30 هه‌زار به‌رمیلیش به‌شێوه‌ی ڕۆژانه بۆ ناوخۆی هه‌رێمه‌كه پێویسته و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ناكرێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌یش ده‌بێ بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، چونكه وه‌ك به‌شێك له عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و هیچ بژاره‌یه‌ك نییه و ده‌بێ به‌غدا و هه‌ولێر بگه‌نه ڕێككه‌وتن و ئه‌و پلانه‌ی دانراوه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری جێبه‌جێ بكرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه هه‌رێمی كوردستانیش به‌و بڕیاره‌ی به‌غدا ڕازی بووه، به‌و مه‌رجه‌ی ڕێككه‌وتن له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بكرێ و مانگانه به‌شه بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و پێشبینیش ده‌كرێ له‌م مانگه هه‌ردوولا بگه‌ن به ڕێككه‌وتنی كۆتایی.
به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س پێویسته عێراق ڕۆژانه له مانگی ڕابردوو و ئه‌م مانگه بڕی 1.6 ملیۆن به‌رمیل له هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌م بكاته‌وه، له كۆی گشتی به‌رهه‌می نه‌وت كه پێشتر ڕۆژانه 4.65 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌م ده‌هێنا.