به‌هۆی تێنه‌گه‌یشتنی كۆمه‌ڵگه له مانای ڕاستیی كاری ڕاگه‌یاندن، داونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵه به‌كارهێنانی ژن له بواره‌كه‌دا و چه‌ندان شتی تر، ژنان به ده‌گمه‌ن له ڕاگه‌یاندن ده‌خوێنن، ئه‌گه‌ر خوێندنه‌كه‌ش بكه‌ن زۆر به ده‌گمه‌ن له بواره‌كه‌دا كار ده‌كه‌ن.
له‌م ڕاپۆرته‌دا "وشه" باس له هۆكاره‌كانی كه‌میی كاركردنی ژنان له بواری ڕاگه‌یاندن ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند شاره‌زایه‌ك بۆچوونی خۆیان له‌م بواره ده‌خه‌نه ڕوو.
دارا ئه‌نوه‌ر زۆراب كه كۆمه‌ڵناسه، پێی وایه هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی پیشه‌كاندا ژنان ئه‌ركیان قورس‌تر بووه له پیاو، چونكه له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی و توانا به‌شدارییان پێ ناكه‌ن، به‌ڵكو كاریان پێ ده‌كرێت و ناكرێن به به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كه.
هیچ كارێك له كوردستان بۆ ژنان و كچان پارێزراو نییه
ئه‌و كۆمه‌ڵناسه بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندن چر ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، له ڕاگه‌یاندندا كچان و ژنان ڕاگه‌یاندن به‌ڕێوه نابه‌ن، به‌ڵكو ته‌نیا كاری ڕاگه‌یاندنیان پێ جوان ده‌كرێ، واته له ڕاگه‌یاندندا ئازاد و سه‌ربه‌خۆ نین، به وردتریش باسی له‌وه كرد كه ژنان ده‌ترسن.
زیاتر ڕوونی كرده‌وه، هیچ كارێك له كوردستان بۆ ژنان و كچان پارێزراو نییه، له‌به‌رئه‌وه ڕاگه‌یاندنیش به‌ر ئه‌و قاڵبه كه‌وتووه و ژنان و كچان زیاتر لێی ده‌ترسن و زۆر نا‌وێرن خۆیانی لێ بده‌ن بۆ كاركردن؛ ئه‌مه‌ش زیاتر له‌به‌رئه‌وه‌یه متمانه‌یان نییه، له نه‌بوونی یاسا ده‌ترسن، له له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تیی خۆیان، له قسه‌ی كۆمه‌ڵگه، له نادیاریی مسۆگه‌ركردنی ژیانی ڕاگه‌یاندن و ده‌ركه‌وتنیان ده‌ترسن، له‌به‌ر ئه‌وه ترسه‌كه‌یان به گشتی له كۆمه‌ڵگه‌یه نه‌ك هیچ شتێكی تر.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژنان زۆر له‌م بواره ده‌ترسن و ناتوانن به ئاسانی له بواره‌كه نزیك بنه‌وه، چه‌ندان نموونه‌ی ژنانی بوێر و چالاك له بواره‌كه‌دا هه‌ن و به كۆسپه‌كانی هاتووه‌ته ڕێیان له بواری ڕاگه‌یاندن نه‌وه‌ستاون و شانبه‌شانی پیاوان و زۆر جار زیاتر و زیره‌كانه‌تر كاریان تێیدا كردووه، له‌و بواره‌شدا سه‌تان كارمه‌ندی په‌یامنێر، ڕۆژنامه‌نووس، پێشكه‌شكار، پرۆدیوسه‌ر و بێژه‌ر و بواره‌كانی تری ڕاگه‌یاندن له كوردستان هه‌ن.
ڕاگه‌یاندن پیشه و بوارێكی ورده، سه‌لیقه و توانای ده‌وێت
ئاڤان جاف ڕۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری "ژن"ـه، بوێرانه كاره‌كه‌ی خۆی ده‌كات و ئه‌زموونێكی باشی له ڕاگه‌یاندن په‌یدا كردووه، به "وشه"ی گوت: ڕاگه‌یاندن پیشه و بوارێكی ورده، سه‌لیقه و توانای ده‌وێت، پێویست به كات و به‌دواگه‌ڕانی زۆره، به ڕای من كه‌میی رێژه‌ی ژن له بواره‌كه بۆ كولتوور و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ھێشتا زۆر له خێزانی كورد رێ به كچه‌كانیان ناده‌ن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ پیشه ئاسان و ساده‌كانیش بكه‌ن، چ جای ڕاگه‌یاندن كه پیشه‌یه‌كه ده‌ركه‌وتن و به‌ركه‌وتنی زۆری تێدایه.
پێچه‌وانه‌ی دارای كۆمه‌ڵناس، ئاڤان جاف پێی وا نییه كه كه‌میی ڕێژه‌ی ژن له بواری ڕاگه‌یاندن پێوه‌ندیی به ترسه‌وه هه‌بێت، ئه‌و ده‌ڵێ: ئه‌مه پێوه‌ندیی به ژینگه‌ی كاركردن و شوێن ھه‌یه، ده‌بێ ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنین، چونكه ھه‌موو پیشه و كاركردنێك بایی خۆی گرفت و كێشه‌ی ھه‌یه، توانست و پسپوڕێتی و ئه‌كادیمیا كاریگه‌ریی زۆری به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی ژن له‌و بواره هه‌یه، به‌ڵێ ڕاگه‌یاندن ئه‌مڕۆ وه‌ك ھه‌موو پیشه‌كانی تر بوونی ھه‌یه، ڕاگه‌یاندنیش پیشه‌سازیی و به‌رھه‌مھێنانه.
هاژه غه‌فوور ئه‌مین پێشكه‌شكار له كه‌ناڵی كوردستان24 ده‌ڵێ: به‌شێكی كه‌م له‌و كچانه‌ی له زانكۆ و په‌یمانگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌خوێنن، دواتر له بواره‌كه‌ی خۆیاندا كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه كه زۆرینه‌یان هه‌ست به دڵنیایی كاركردن له ده‌زگا و ناوه‌نده‌كانی ڕاگه‌یاندن ناكه‌ن، وا هه‌ست ناكه‌ن بتوانن به ئازادی ئه‌وه‌ی فێری بوون كاری تێدا بكه‌ن.
زیاتر ڕوونی ده‌كاته‌وه، كچان زۆرینه‌یان پێیان وایه ئه‌گه‌ر له بواری ڕاگه‌یاندن كار بكه‌ن، له‌لایه‌ن ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ریانه‌وه هه‌راسان ده‌كرێن، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیی بیركردنه‌وه‌ی خێزانه‌كانیشیان هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بواره نزیك نه‌بنه‌وه و كاری تێدا نه‌كه‌ن.
هێشتا كۆمه‌ڵگه نه‌گه‌یشتووه به‌و ئاسته‌ی كچان به به‌هره و تواناكانیه‌وه قبووڵ بكات
ئه‌و پێشكه‌شكاره پێی وایه، هێشتا كۆمه‌ڵگه نه‌گه‌یشتووه به‌و ئاسته‌ی كچان به به‌هره و تواناكانیه‌وه قبووڵ بكات، بۆیه ئه‌م هۆكارانه بوونه‌ته ترس كه وا بكه‌ن هه‌ستی به‌ره‌وپێشچوون و كاركردن و بره‌ودان به تواناكانیان سنووردار بێت، هه‌میشه له ترسی ناوزڕاندن و ئابڕووبردنیاندان و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه له‌وه ده‌ترسن ڕووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی ببنه‌وه و هیچ یاسایه‌ك نه‌بێ داوای مه‌فه‌كانیانی لێ بكه‌ن.
كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی ئێسته‌ی بواری ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان، كاڵبوونه‌وه‌ی كاری پیشه‌ییانه و راستگۆیانه‌یه، كچانی راگه‌یه‌ندكار ناتوانن بۆ كاره‌كه‌یان كه وه‌ك پیشه‌یه‌ك هه‌ڵیانبژاردووه كار بكه‌ن، بۆیه ده‌بینین زۆر جار ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌نه شوێنێك وه‌ك سه‌رچاوه‌ی به‌ده‌ستهێنانی بژێوی، چونكه زۆرینه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كان بوونه‌ته ناوه‌ندی بازرگانیكردن به جه‌سته‌ی ژنان، ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر ناوی ڕاگه‌یاندنی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا زڕاندووه.
هه‌ولێر/ په‌ریهان عومه‌ر