دڵشاد به‌رزنجی
ئه‌م كاته بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم باشترین كاته و ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م ده‌رفه‌ته له ده‌ست بده‌ن، دڵنیام دوای سه‌تان ساڵی تر هیچ كاتێك وه‌ك ئێسته گونجاو نابێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. له رابروودا گه‌لی كورد زۆر كات و جار هه‌لی بۆ ره‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی داوا ره‌واكانی خۆی جێگیر بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ك ناحه‌زانی ناوخۆ و له‌لایه‌كی تر وڵاتانی داگیركه‌ر رێگرییان كردووه.
ئێسته كوردستان بڕیاری داوه چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات، له‌لایه‌ك ناحه‌زانی ناوخۆ و له‌لایه‌كی تر وڵاتانی داگیركه‌ریی، ده‌یانه‌وێت سیناریۆكانی رابردوو دووباره بكه‌نه‌وه، به‌ڵام نه گه‌لی كورد و نه وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان وه‌ك جارانن، ئێسته گه‌لی كوردستان وشیارتره و سه‌ركرده‌ی حه‌كیمتر و لێهاتووی هه‌یه.
ئه‌و چوار ده‌وڵه‌ته‌ی ده‌بن به دراوسێمان، دووانیان بارودۆخی ناوخۆیییان باش نییه و ئه‌سته‌مه بتوانن وه‌ك جاران دژایه‌تی كوردستان بكه‌ن و بۆیان بچێته سه‌ر، ده‌مێنێته‌وه توركیا و ئێران، ئێسته لای كاربه‌ده‌ستانی توركیا روون بووه‌ته‌وه كه بوونی ده‌وڵه‌تێكی تر له ناوچه‌كه /ئه‌گه‌ر زیانیشی هه‌بێت بۆی، به‌ڵام قازانجی زیاتره/ بۆیه كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه ئه‌مری واقیع، ناچار ده‌بن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن به‌هۆی پێوه‌ندی ئابووری ده‌ركه‌وت بوونی دراوسێیه‌كی باش بۆ توركیا گرنگه نه‌ك وه‌ك ساڵانی پێش ٢٠٠٥ ته‌نیا له‌سه‌ر ناوی كوردستان و ئاڵای كوردستان هێز به‌كار بێنن.
ده‌مێنێته‌وه ئێران، ئه‌ویش له‌به‌ر پێڕه‌وكردنی سیاسه‌تی خۆپاراستن له گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه كێشه‌كی زۆری بۆ دروست بووه، بۆیه دوای ریفراندۆم و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئێران مامه‌ڵه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌كات و نایه‌وێت كێشه‌ی تر بۆ خۆی دروست بكات، جیا له‌وه‌ی ئابوورییه‌كی ماندووی هه‌یه.
لێره‌وله‌وێ گوێبیستی زۆر ده‌نگی جیاواز ده‌بین كه دژایه‌تی پرۆسه‌ی ریفراندۆم ده‌كه‌ن نه‌ك وه‌ك ماف، به‌ڵكو وه‌ك نه‌گونجاوی كات، ئه‌وانه جارانیش هه‌مان قسه‌یان هه‌بوو، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی گه‌لی كوردستان بۆ دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و یه‌كه‌م كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك، ئه‌مانه هه‌مووی بوون به ئه‌مری واقیع و هه‌ڵوێسته‌كان پێچه‌وانه بوونه‌وه. بۆیه گه‌ل و رابه‌ره‌كانی چ بڕیارێكیان دا ئه‌وه جێگیر ده‌بێ. چیتر پێویست ناكات خۆمان به‌هه‌ندێك لێدوانی فڵان به‌رپرس و چاودێری بیانی و نووسه‌ر خه‌ریك بكه‌ین، لێدوانه‌كانیان له خزمه‌تی پرسه نیشتمانییه‌كانی ئێمه‌دا نییه و ناحه‌زمان زۆره، به‌ڵام دۆستمان زۆرتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر بوێری بڕیاردانمان هه‌بێت.
به‌ره‌ی دژی سه‌ربه‌خۆیی، كێن و ئامانجیان چییه؟
(به‌ره‌ی نه‌خێر)
ئه‌م به‌ره‌یه پێك هاتوون له ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و چه‌ند ئه‌ندامێكی بێئومێدكراوی هه‌ریه‌كه له (یه‌كێتی و گۆڕان) و ده‌نگه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیان كه نایانه‌وێت بۆ هیچ شتێكی بارزانی بڵین به‌ڵێ، هه‌روه‌ها له ژماره‌یه‌كی گه‌نجی تووڕه‌كراو و مافخوراو و پێك هاتوون، هه‌ڵبه‌ته به سه‌رۆكایه‌تیی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی گرووپی نالیا.
ئامانجی ئه‌م به‌ره‌یه دوو خاڵه
ئامانجی یه‌كه‌م: كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگه نه‌خێره‌كانی ئێسته بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگر و ده‌نگده‌ری حزبه‌كه‌ی داهاتووی شاسوار و لاوازكردنی حزبه‌كانی تر و راكێشانی ده‌نگه ناڕازییه‌كان، به‌تایبه‌ت ده‌نگه ناڕازییه‌كانی ناو یه‌كێتی و گۆڕان بۆ به‌ده‌ستهێنانی نه‌خێرێكی ڕاستی له داهاتوودا.
ئامانجی دووه‌م: خۆده‌رخستن به دژایه‌تی پارتی بۆ ئه‌وه‌یه له داهاتوودا بتوانن به‌م نه‌خێره‌ی ئێسته /ئه‌گه‌ر بتوانن/ به‌ره‌یه‌كی نوێی دژی پارتی ئاوا بكه‌ن، دوای ده‌ركه‌وتنی سه‌ره‌تاكانی شكستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا.
هه‌رچی باسكردنه له نه‌گونجاوی كاتی ریفراندۆم و داخستنی سنووره‌كان به رووی هه‌رێم و رازینه‌بوونی وڵاتان و سه‌رجه‌م بیانووه‌كانی تر، ته‌نیا بۆ شاردنه‌وه ئه‌و دوو خاڵه راسته‌ی سه‌ره‌وه‌یه ئه‌نجامی ئه‌م به‌ره‌یه‌ش شكستهێنانه، چونكه سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم مسۆگه‌ره جا پێمان خۆش بێت یا نا.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی
ئه‌م دوو پارته له هه‌ر قۆناغیكی هه‌ستیاردا كه گه‌لی كورد له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به كۆده‌نگی و گوتاری نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوو، به‌ڵام هه‌ستیاری ئه‌و قۆناغانه‌یان له‌به‌رچاو نه‌گرت و له ده‌ره‌وه‌ی واقیعی سیاسی و پێچه‌وانه‌ی خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یییه‌كان كۆده‌نگییان له‌بار بردووه و ده‌ستیان كردووه به ژاوه ژاوی حزبی، ساڵی ٢٠١١ ئه‌وه‌ی له وڵاتانی عه‌ره‌بی رووی دا و به‌هاری عه‌ره‌بییان به‌سه‌ردا سه‌پاند، پێشبینی زۆر گۆڕانكاری لێ ده‌كرا، كورد له‌و قۆناغه‌دا وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك پێویستی به كۆده‌نگی و گوتاری نه‌ته‌وه‌یی بوو، كه‌چی ئه‌و دوو حزبه به جۆرێك خۆیان لێ ون بوو كه پێیان وابوو كورد عه‌ره‌به و كوردستانیش عه‌ره‌بستان، خۆیان دایه ده‌ست قه‌ده‌ری باوبۆرانی ئه‌و به‌هاره شوومه و هاوشێوه‌ی ئه‌وان دروشمی (ارحل)یان به‌رز كرده‌وه و كه‌وتنه په‌لاماردان، به‌وه‌ش كۆدنگی و گوتاری نه‌ته‌وه‌یییان په‌رت كرد و ته‌نانه‌ت ئامانجه نیشتمانییه‌كانیان خستنه ژێر گوشاری حزبی، ئه‌وه له كاتێكدا زۆربه‌ی بۆچوونی چاودێران وابوو كه به‌هاری عه‌ره‌بی سووده‌كه‌ی ته‌نیا بۆ كورده، به‌ڵام له ناوخۆ وا سه‌رقاڵیان كردین، نه‌ك بیرمان بۆ ده‌وڵه‌ت نه‌چێ، به‌ڵكو ترسی له‌ده‌ستدانی هه‌رێمیش دایگرتین.
ده‌ركه‌وتنی داعش وه‌ك لێكه‌وته‌یه‌كی به‌هاری عه‌ره‌بی له‌و قۆناغه‌دا، كورد له دوو رووه‌وه پێویستی به كۆده‌نگی و گوتاری نه‌ته‌وه‌یی بوو، یه‌كه‌میان بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ری و دووه‌میان ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه چاوه‌ڕوانكراوانه‌ی به نه‌مانی داعش له ناوچه‌كه‌دا دێنه كایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و دوو حزبه نه‌ك ئه‌وه‌یان نه‌كرد، بگره له پشته‌وه كه‌وتنه په‌لاماردانی باره‌گاكانی ئه‌و حزبه‌ی هه‌موو هێزی خۆی بۆ پاراستنی كورد و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش ته‌رخان كردبوو، له میدیایشه‌وه ناو به‌ناوه په‌لاماری ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌یان ده‌دا و له به‌رژه‌وه‌ندی داعش شه‌ڕی ده‌روونییان له‌گه‌ڵ كورد ده‌كرد.
كورد ئێسته له دووڕیانی یان سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌خۆیی، یان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خاڵی سه‌ره‌تادایه، كه‌چی ئه‌و دوو حزبه، سه‌ره‌ڕای هه‌ستیاری كاته‌كه، تا ئێسته له نێوان به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی و نه‌خێر عێراقی حه‌بیبمان ده‌وێ، گیریان خواردووه و داخوازی و داواكاری به‌رژه‌وه‌ندی حزبییان خستووه‌ته پێش داخوازی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی.