دڵشاد به‌رزنجی
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له بنه‌ماكانی پێڕه‌وكردنی سیسته‌می دیموكراسی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به ئاشتی، چه‌ند مانگێك ماوه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان و هه‌ر له ئێسته‌وه بانگه‌شه و پڕوپاگه‌نده بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتر ده‌ستی پێ كردووه.
له‌گه‌ڵ بوونی چوار ساڵی له كه‌موكوڕی له كاری حكوومه‌تی بنكه‌فراوان له بواری (ئابووری و سیاسی) له‌لایه‌ك به‌هۆی شێوازی كاری حكوومه‌ت و بوونی هه‌ندێك پارتی سیاسیی به‌شدار له‌م حكوومه‌ته كه هه‌میشه قاچێكیان له ئۆپۆزسیۆن بوو، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو كه‌موكوڕییه له كاری حكوومه‌ت و ناردنه‌وه‌ی سه‌رۆك په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی، گۆڕان و كۆمه‌ڵ بڕیاری كشانه‌وه‌یان بۆ نه‌دا له حكوومه‌ت و ئێسته بۆ دایان؟ چیی له پشته، ئایا له خه‌مخۆرییه بۆ داخوازییه‌كانی خه‌ڵك یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تر له گۆڕێیه؟
قۆناغی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان به زۆر مه‌ترسیدار له بواری (ئابووری و سیاسی) بگره له به‌رانبه‌ر له‌ناوچوونی پێگه‌ی ده‌ستووریماندا تێده‌په‌ڕێت، به‌پێی لێدوان و لێكدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی (بزووتنه‌وه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی) و كه‌سانی چاو‌دێر له نزیك ئه‌م پارتانه، ئێسته فشاری زۆری ناوچه‌یی و حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌یه به‌هۆی ئه‌م فشارانه حكوومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت ببێت به وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستی (ئابووری و سیاسی) هاووڵاتییانی كوردستان، به‌لای ئه‌وانه‌وه ئه‌مه هه‌لێكی باشه كه حكوومه‌ت له ناوخۆ فشاری لێ بكریت و سۆزی خه‌ڵك به‌لای خۆیان رابكێشن و تا واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت.
هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و قۆناغی خۆئاماده‌كردن ده‌چێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی، (بزووتنه‌وه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی) هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ ده‌ده‌ن له‌لایه‌ك تێكۆشان ده‌كه‌ن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی زۆنی سه‌وز و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتر له‌و زۆنه كه به‌هۆی ناكۆكی باڵه‌كانی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه له ده‌ره‌نجامی خیانه‌تی 16ی ئۆكتوبه‌ر، له‌لایه‌كی تر هه‌وڵ بده‌ن رێگریی بكه‌ن له چوونی ئه‌و ده‌نگانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی (پارتی دیموكراتی كوردستان) كه پارتێكی سته‌م لێكراوه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌م قۆناغه‌دا.
پێمان وایه ئێسته وێنه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكه به‌ره‌و دوو به‌ره‌ی سیاسی یان سێ به‌ره ده‌چێت كه سێیه‌میان مه‌به‌ستمان به‌ره‌ی ئیسلامییه‌كانه و ده‌كرێت ئه‌م به‌رانه ببن به ناونیشانی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان.
به‌ره‌یه‌ك كه ده‌كرێت بڵێین (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و به‌رهه‌م ساڵح) ئه‌و هێزانه ده‌سه‌ڵاتداری ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان (پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان) به شكستخواردوو داده‌نێن و داوای گۆڕانكاریی سیاسی ده‌كه‌ن.
به‌ره‌ی دووه‌م روونه كه به‌ره‌ی (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان)ه و به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانیش (یه‌كگرتووی ئیسلامی) به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانیه‌وه خه‌ریكه له‌سه‌ر ئه‌م به‌ره‌یه هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌ره‌ی سێیه‌میش به به‌ره‌ی ئیسلامییه كه پێك دێت له پارته ئیسلامییه‌كانی كوردستان پێكهێنانی ئه‌و به‌ره‌یه لاوازه چونكه له‌لایه‌ك (كۆمه‌ڵی ئیسلامی) خۆی یه‌كلا كردووه‌ته‌وه، هه‌رچی یه‌كگرتوویشه جۆره سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ له نێوان هه‌ردوو به‌ره پێڕه‌و ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یری تێڕوانینی هه‌ردوو به‌ره بكه‌ین (یه‌كگرتووی ئیسلامی) له‌سه‌ر به‌ره‌ی خۆی هه‌ژمار ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه بڕوات ئه‌گه‌ری هه‌یه (یه‌كگرتوو) به‌ته‌نیا بچێته هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووه‌وه.
به‌ره‌ی یه‌كه‌م/ هه‌رچه‌نده تا ئێسته ئه‌م به‌ره‌یه روون نییه و جه‌مسه‌ره‌كانی جێگیر نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌م به‌ره‌یه دروست ببێت هه‌ندێك بۆچوون هه‌ن كه پێیان وایه ده‌بێت به‌شێك له یه‌كێتیش بهێنرێته ناو ئه‌م به‌ره‌یه.
سه‌ركه‌وتنی به‌ره‌ی (بزووتنه‌وه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی به‌رهه‌م ساڵح) دووره، له‌لایه‌ك به‌هۆی یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و به‌ره‌یه له نێوان (گۆران و به‌رهه‌م ساڵح)، له‌لایه‌كی تر به‌هۆی فراون نه‌بوونی كاری رێكخستنی هه‌سێ لایه‌نه‌كه‌ی ناو به‌ره‌كه وه‌ك پارتێكی كوردستانی و زیاتر مانه‌وه‌یان وه‌ك جووڵانه‌وه‌یه‌كی شارچیه‌تی تایبه‌ت به زۆنی سه‌وز و خاڵێكی تر به‌هه‌ڵه لێكدانه‌وه‌یان بۆ ڕه‌وشی ئێسته‌ی (ئابووری و سیاسی و بژێوی) خه‌ڵكی كوردستان كرد كه پێیان وایه هۆی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی هۆكاری فشار و گه‌مارۆكانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌یی و حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه. ئه‌م هۆكارانه وا ده‌كات ئه‌و به‌ره‌یه نه‌توانن ده‌نگی ته‌واو به‌ده‌ست بێنن و ته‌نیا ئه‌گه‌ر بتوانن ده‌نگی زۆنی سه‌وز وه‌ربگرن ڕه‌وشی زۆنی سه‌وزیش دیاره كه بووه‌ته جێی ململانێی لایه‌نه‌كانی میراتگری (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان) له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگیان.
به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی كوردستان (پارتی و یه‌كێتی) سه‌ره‌ڕای بوونی هه‌ڵه‌ی سیاسی و ستراتیجی له به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو پێگه‌ی خۆیان ده‌پارێزن، چونكه له‌م قۆناغه باری خراپی ئابووری و سیاسی و گرانی بژێوی ژیانی خه‌ڵك به‌شی شێری پێوه‌ندی به فشاری وڵاتانی ناوچه‌یی و حكوومه‌تی به‌غداوه هه‌یه و خه‌ڵك راسته ژیانی سه‌خته، به‌ڵام له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی حیساب ناكات، هاوكات خه‌ڵك نیگه‌رانیشه له‌وه‌ی هه‌وڵ و فشاره‌كانی (گۆران و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی) بۆ سه‌ر حكوومه‌تی كوردستان له‌م قۆناغه‌دا به زانایی یان نه‌زانی بێت، خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی و پیلانی دوژمنانی كوردستان ده‌كات.
له‌لایه‌كی تریش تا ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ڕای گشتیی دنیا و وڵاتانی زلهێزه‌وه نوێنه‌ری فه‌رمی گه‌لی كورده له باشووری كوردستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی به ئاشكرا پیلان و خیانه‌تیان به‌رانبه‌ر كرا له رووی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتییه‌وه.
خاڵێكی تر كه زۆر گرنگه، ده‌بێت (گۆڕان و كۆمه‌ڵ و به‌رهه‌م ساڵح) كه پێشوازییان لێ كراوه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و به‌رپرسانی تری ناوه‌ندی، له‌به‌رئه‌وه نییه وه‌ك به‌دیل سه‌یر كرابن، به‌ڵكو به ئارمانجی قووڵتركردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ناوماڵی كورد به‌كار هێنراون بۆ لاواز پیشاندانی كوردستان به‌رانبه‌ر دنیا. ئاخر جاران كه شاندێكی (پارتی و یه‌كێتی) هه‌رچه‌نده پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی حكوومه‌تیشن ده‌چوون بۆ به‌غدا هه‌رزوو میدیای (گۆڕان و كۆمه‌ڵ) و كه‌سانی به‌ناو رۆشنبیر و چاودێری سیاسی نزیك له‌وان، هاواریان لێ به‌رز ده‌بووه‌وه به‌وه‌ی ئه‌وه بازدانه به‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی داوده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته سه‌یره شاندی (سێ پارتی سیاسی) ده‌چنه به‌غدا بی گوێدانه حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و هیچ سیفه‌تێكیشیان له‌ناو حكوومه‌تدا نه‌ماوه و بڕیاری كشانه‌وه‌یان داوه له‌م حكوومه‌ته‌دا، كه‌چی سه‌ردانه‌كه له‌لایه‌ن هه‌مان میدیا و نووسه‌ر و رۆشنبیره‌وه به هه‌نگاوێكی باش و راست له قه‌ڵه‌م ده‌درێ، بۆیه ده‌بێت بپرسین ئایا ئه‌و لایه‌نانه خۆیان به گێل ده‌زانن یان خه‌ڵكی كوردستان كه هه‌ر جاره و هه‌ڵوێستێك له به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكیش باوه‌ڕیان پێ بكات.
ئێسته خه‌ڵكی كوردستان سه‌ره‌ڕای باری گرانی، له قۆناغێكدایه بووه‌ته ته‌ماشاكه‌ر له‌لایه‌ك ده‌یه‌وێت بزانێت ئه‌و گرووپه‌ی خیانه‌تی 16 ئۆكتوبه‌ریان كرد چی‌یان پێ ماوه و چۆن تۆڵه‌یان لێ بكه‌نه‌وه، له‌لایه‌كی تر چاوه‌ڕێی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی زۆنی سه‌وزن به پارسه‌نگی كام باڵ یان كام لایه‌نی میراتگری یه‌كێتی ده‌شكێته‌وه.