دڵشاد به‌رزنجی
له 12ی ئایاری رابردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام درا به هیوای باشتركردنی بارودۆخه‌كه، كه‌چی به‌داخه‌وه ئه‌وه له دوو مانگ نزیك ده‌بینه‌وه و هیچ ئاماژه‌یه‌ك دیار نییه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت. هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ململانێ ناشارستانییه‌ی نێوان حزبه‌كان و ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی ناوچه‌یی، له پێش هه‌موویشیانه‌وه ئێران.
دوای تێپه‌ڕبوونی 13 ساڵ به‌سه‌ر داڕشتنی ده‌ستووری نوێی عێراق راستییه‌كه‌ی به‌كارهێنانی ده‌ستوور به‌شێوه پێچه‌وانه‌كه‌ی وه‌ك چۆن (نووری مالیكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق به‌بێ گوێدانه بڕگه‌كانی ده‌ستوور، بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی. هه‌روه‌ها له دوای ئه‌ویش (حه‌یده‌ر عه‌بادی) كاتێك هێرشی كرده سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و میلیشیای له دژی گه‌لانی عێراق دروست كرد، ئه‌مانه هه‌مووی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دهستوورهن كه گه‌لانی عێراق ده‌نگیان بۆ دا, به‌مه‌ش ئاشكرابوو چ مالیكی و چ عه‌بادی ده‌یانویست بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی ئه‌و به‌شه هێمنه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك به‌شه‌كانی تری عێراق لێ بكه‌ن، له جیاتی چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخی ئاسایشی به‌شه‌كانی تر.
پێشبینی نه‌ده‌كرا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و ته‌نگژه گه‌وره‌یه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه. گه‌وره‌ترین كێشه ئه‌وه‌یه په‌رله‌مان خۆی له‌بری ئه‌وه‌ی ببێت به به‌شێك له چاره‌سه‌ر، بووه‌ته به‌شێك له كێشه‌كه و به‌و هه‌نگاوانه ده‌رگای هه‌موو ئه‌گه‌ره خراپه‌كانی به‌كراوه‌یی هێشته‌وه و ئاڵۆزییه‌كی زۆرتر له‌سه‌ر ئاستی عێراق دروست بوو، چونكه ئه‌م هه‌نگاوانه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر سیستمی ده‌ستووری و یاسایی ده‌وڵه‌ت و به كرده‌وه بوونه‌ته مایه‌ی ئیفلیجبوونی ده‌وڵه‌ت.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا توركیا دوو هه‌نگاوی ناوه، یه‌كه‌میان گرتنه‌وه‌ی ئاوی دیجله‌یه، دووه‌میان ناردنی هێزه بۆ ناو خاكی عێراق به بیانووی هێرشكردنه سه‌ر په‌كه‌كه، له هه‌ردوو نموونه‌دا حكوومه‌تی عێراق هیچ هه‌ڵوێستێكی تۆكمه‌ی ده‌رنه‌بڕیوه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و ته‌نگژه ناوخۆیییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئێسته به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه له ئارادایه.
ئێسته په‌رله‌مان و حكوومه‌ت فشارێكی زۆریان له‌سه‌ر كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن دروست كردووه، له كاتێكدا كێشه‌كه له كۆمسیۆن نییه، به‌ڵكو كێشه‌كه له‌و یاسایانه‌یه كه حكوومه‌ت ناردوونی بۆ په‌رله‌مان و ده‌ریكردوون و كۆمسیۆن كاری پێ ده‌كات، كه‌چی هه‌ردوولا كۆمسیۆن به كهموكورت تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، له كاتێكدا كه‌موكورتییه‌كه له خۆیانه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه له‌وه زیاتر به‌رده‌وام بێ، سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان ماوه‌ی یاسایی خۆیان ته‌واو ده‌كه‌ن و وڵات پێ ده‌نێته قۆناغی بۆشایی ده‌ستوورییه‌وه و هیچ بڕیارێكیش پشتئه‌ستوور نابێ به یاسا و ده‌ستوور.
ئاگركه‌وتنه‌وه له به‌شێك له گه‌نجینه‌كانی كۆمسیۆنی باڵا ڕووداوێكی ساده نییه كه تیپه‌ڕ بووه و ده‌ڕوات، به‌ڵكو كاریگه‌ری سیاسی و توندبوونی ململانێی لایه‌نه سیاسییه‌كانی له گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق و پێكهاته‌ی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌بێت, ئه‌م ڕووداوانه كه‌متر نییه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی (مه‌رقه‌دی ئیمام عه‌سكه‌ری له سامه‌ڕا له ٢٠٠٦)دا، كه شه‌ڕی ناوخۆی نێوان شیعه و سوننه‌ی هه‌ڵگیرساند.
پاڵه‌وانه ڕاسته‌قینه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق كاره‌كته‌ره‌كانی ناو پارله‌مان نین، به‌ڵكو كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كان له (تاران و واشنتن و ریاز و ئه‌نكه‌ره)وه تابلۆی ئایندهی عێراق ده‌كێشن، یه‌كه‌م په‌یامی توندی ئێرانیش له به‌رانبه‌ر هێزی پشت ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به (ئه‌نكه‌ره و واشنتن) گه‌یشت.
ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت پێكهاتنی حكوومه‌تێكه بتوانێت به‌هه‌ر حاڵێك بێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی پێ بپارێزێت و رۆڵێكی وای هه‌بێت به‌رانبه‌ر بێت له‌گه‌ڵ ئێران، بۆیه ده‌بێ چاك له هه‌ڵوێستی پێشووی ئه‌مه‌ریكا تێبگه‌ن و چه‌ندان جار پێشێلكارییه‌كانی حكوومه‌تی عێراقی پشتگوێ خستووه و هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و كاره نایاسیایی و نادهستوورییانهیه كراوه به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان.
عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه تا ئێسته ته‌نگژه‌ی ناسنامه‌ی هه‌یه. هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ته‌نگژانه دراون قه‌باره‌ی كێشه‌كه‌یان گه‌وره‌تر كردووه كاتێك هه‌وڵ دراوه ناسنامه‌یه‌كی ساخته به‌سه‌ر كۆی پارچه جیاوازه‌كانی عێراقدا بسه‌پێنرێت، جۆرێك له ناسه‌قامگیریی دروست كردووه كاره‌سات و ماڵوێرانی 100 ساڵی رابردووی عێراقییه‌كان بۆ ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه, ئێسته‌یش عێراق به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ناسنامه‌ی فهرعیدا دابه‌ش بووه، كه هه‌ر یه‌كێك له‌و ناسنامانه خۆی به باڵاتر ده‌زانێت, ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ ئه‌م په‌رتبوونه‌ی ناسنامه‌ی قووڵتر كردووه‌ته‌وه. شیعه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی شیعه‌بوون به ناسنامه‌ی خۆیان ده‌زانن عێراقیبوون لایان گرنگ نییه، سوننه‌یش به‌هه‌مانشێوه، كورده‌كانیش هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی عێراقه‌وه ناسنامه‌ی سه‌ربه‌خۆیان ویستووه.
له‌لایه‌كی تر گۆڕانكارییه‌كانی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی و بارودۆخی ناوخۆیی كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تی عێراق دروست كردووه, عێراق له سه‌ره‌تادا ئه‌گه‌رچی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتداری به‌ریتانییه‌كان بوو، به‌ڵام جۆرێك له سه‌روه‌ریی هه‌بوو خۆی پاراستبوو، ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می دیكتاتۆریی بهعسییهكانیشدا توانای پاراستنی سنووره‌كانی هه‌بوو، به‌ڵام به هاتنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له رووی سه‌روه‌رییه‌وه عێراق نه‌یتوانیوه له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت، ده‌ستێوه‌ردانی ئاشكرای ئێرانییه‌كان له كاروباری عێراق و له‌شكركێشیی توركیا به‌زاندنی سنووری عێراق باشترین نموونه‌ن، به‌وه‌ی عێراق له ته‌نگژه‌ی سه‌روه‌ریدا ده‌ژی, ته‌نانه‌ت له بچووكرترین پرۆسه‌ی سیاسی‌دا ناتوانێ به‌رگه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی بگرێت، بۆ نموونه كاتێك ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن به دڵی ئێران نابێت كۆی پرۆسه‌كه په‌ك ده‌خات.
بۆیه ئه‌گه‌ر نه‌توانرێت حكوومه‌تێكی نوێی عێراقیی له‌سه‌ر بنه‌مایی ناسنامه‌ی نوێ و پاراستنی سه‌روه‌ری وڵات و جێبه‌جێكردنی یاسا و ده‌ستوور دابمه‌زرێت، ئه‌وا حكوومه‌تی داهاتوو هه‌مان حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌تی پێشوو ده‌بێت و له‌ناو گێژاوی مه‌ترسیداری به‌رده‌وامیی ته‌نگژه‌كاندا ناسنامه و سه‌روه‌ری و پێشێلكردنی ده‌ستوور و یاسا ده‌خولێته‌وه و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هیچ واتایه‌كی نامێنی، كێشه‌ی كوردیش به‌رده‌وامی ده‌بێت جا لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد به‌شداری حكوومه‌تی نوێی عێراقی بكه‌ن یان نا.