دڵشاد به‌رزنجی
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی 9/8/2017 له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئاینی، گوتی (كورد هه‌رگیز خه‌باتی بۆ نان نه‌كردووه)، سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی گه‌لی كورد به درێژایی مێژوو، بۆ ڕزگاری و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بووه نه‌ك بۆ نان.
پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌وه‌ن: ئایا وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان نانیان له گه‌لی كورد زه‌وت كردبوو یان ئازادی؟ ئایا گه‌لی كورد شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی نان كرد یان ئازادی؟ ئایا ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان كه شه‌هید ده‌بوون و ده‌برانه به‌ر په‌تی سێداره بۆ داواكاری نان بوو یان ئازادی؟ ئایا گه‌لمان كاتێك (ئه‌نفال و كیمیاباران) كران له‌به‌ر داخوازییان بۆ نان بوو یان ئازادی؟.
له دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان تا دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لایه‌نه‌كانی تریش، له پڕۆگرامیاندا خه‌باتی ئازادیخوازی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی جێگیر كراوه نه‌ك خه‌بات بۆ نان. كه‌واته هیچ شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدانێكی كوردی له باشووری كوردستان پارچه‌كانی تریش، بۆ نان نه‌بووه، به‌ڵكو هه‌مووی بۆ ئازادی و ناسنامه و زمان و خاك و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه.
پرسیاری ریفراندوم ئه‌وه نییه ئایا ئێوه له‌گه‌ڵ پارتی و بارزانیدان یان نا؟ ئه‌وه‌یش نییه ئایا ئێوه له‌گه‌ڵ نادادپه‌وه‌ری و ناشه‌فافیه‌تن یان نا؟ پرسیاری ئه‌وه‌ش ناكرێ ئایا ئێوه له‌گه‌ڵ كه‌م مووچه‌یین یان نا؟ پرسیار ته‌نیا ئه‌وه‌یه ئایا ئێوه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن یان نا؟ ڕۆژی ۳۱‌ی ئابی ۱۹۲۱ ئینگلیز و حكوومه‌تی پاشایه‌تی عێراق به فڕۆكه سلێمانییان بۆردمان كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌بوو خه‌ڵكی سلێمانی داوای نانیان ده‌كرد یان مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌كانیان؟.
ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی ده‌ڵێن (نا) بێ چه‌ند و چوون به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ڵێن (نا)، پێویست ناكات كه‌س دڵی به‌وه خۆش بێت و وا بیر بكاته‌وه وه‌ڵامی (نا) وه‌ڵامی پرسیارێكی تره ده‌درێته‌وه، ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی سیاسی و كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌بیستین، ته‌نیا چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و به‌لاڕێدا بردنیانه.
خاڵێكی تر پێویسته ئاماژه‌ی پێ بدرێت هه‌موو رێگه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان و هێشتنه‌وه‌ی عێراق وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی یه‌كگرتووی سه‌ربه‌خۆمان تاقی كرده‌وه، هه‌موو فۆڕم و شێوازه‌كانی حوكمڕانی له عێراق شكستی هێناوه، كورد هۆكارێك نه‌بووه بۆ شكستی ئه‌م وڵاته، بگره هه‌میشه له ماوه‌ی 96 ساڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌ستی به‌هێز و بازووی خۆی كردبێت، زانیبێتی هه‌لومه‌رجی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له‌باره، په‌لاماری كوردستانی داوه.
جووڵاندنی تانك و زرێپۆش له دوای ساڵی 2003، بڕینی مووچه و قووتی خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ران و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی ده‌رمان و به‌شه خۆراكی خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن مالیكی. راسته هێزی سه‌ربازی دژی كورد به‌كار نه‌هێنا، به‌ڵام مالیكی هۆی یه‌كه‌م كه‌وتنی مووسڵ و سه‌رهه‌ڵدانی داعش بوو كه به‌هۆیه‌وه به سه‌تان هه‌زار كوردی ئێزیدی ئاواره بوون و به ده‌یان هه‌زاریان بریندار و چه‌ندیش كوژران و كچ و ژنانیان به كه‌نیزه‌ك كران له شوێنی زێدی باوباپیرانیان ده‌ربه‌ده‌ر كران.
كه‌واته بڕیاری راست و دروست ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی كوردستان له 25/9/2017، ئاینده‌ی خۆی و منداڵه‌كانی دابین بكات و به‌شداری ریفراندۆم بكات به به‌ڵێ و به ئاشتییانه ماڵئاوایی له وڵاتێك بكات كه سه‌رچاوه‌ی ناكۆكی و خوێنڕشتن و ماڵوێرانی بووه بۆ خۆیان و ئێمه‌ش. كه‌واته بارزانی ڕاستی گوت "هیچ شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدانێكی كوردی له باشووری كوردستان و پارچه‌كانی تری كوردستانیش بۆ نان نه‌بووه، به‌ڵكو هه‌مووی بۆ ئازادی ناسنامه و زمان و خاك و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه".