ڕێناس شابان
به لاواز، نیوه‌مێشك، زه‌عیفه و نه‌فام نه‌وه‌ستان، نۆبه‌تی ده‌یناسووره به ناوی ژنه‌كانتانه‌وه هه‌ڵیواسن، هیچ هه‌واڵێكتان له‌و ناوه شیرینانه هه‌یه كه ڕه‌فتاره‌كانتان، به كه‌سایه‌تی و ناوبانگی خۆتانی به‌ستووه‌ته‌وه؟ باشتر وایه نه‌یزانن..
چه‌ند ڕۆژێكه مامۆستایه‌كی به‌ناو ئاینیی ده‌ستی داوه‌ته سووكایه‌تی و هێرشكردنه سه‌ر ژنانی كوردستان، لای هه‌موو كه‌سیش ڕوون و ئاشكرایه كه به چ شێوه‌یه‌ك ناوی ژنان ده‌هێنێت و چۆن كاتی وتاره‌كانی پێش به‌ربانگی، به قسه زبر و نه‌شیاوه‌كانی بۆ سه‌ر ژنان به‌فیڕۆ ده‌دات و شیرازه‌ی خێزان تێك ده‌دات.
مامۆستای دژه ژن، تۆ له‌وانه‌یه كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره له ناو خێزانه‌كه‌تدا بوونی هه‌بێت، چونكه له ته‌واوی وتاره‌كاندا باس له‌وه ده‌كه‌یت كه له ژنی كورد بێزاریت و ئه‌وان وه‌ك ئاغا به‌رانبه‌رت ده‌جووڵێنه‌وه، ناهه‌قت ناگرم، هیچ جێی باوه‌ڕ نییه پیاوێكی وه‌ك تۆ قبووڵی بكات ژن جگه له ئیشی ماڵ، پیاسه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ش بكات. هه‌رگیز پێت ڕه‌وا نییه ئه‌و جلشۆره‌ی جله پیسه‌كانی تۆی پێ ده‌شوات، به دڵی خۆی بیكڕێت و له ڕه‌نگ و مۆدێله‌كه‌ی ئاگادار بێت، ڕاسته، بۆ ده‌بێت ڕێی بده‌یت له‌ناو خێزانه‌كه‌یدا ڕای خۆی بڵێت؟ چۆن ژن ده‌بێت جگه له "فه‌رمانته"ی مێرده‌كه‌ی شتێكی تر له ده‌می بێته ده‌ره‌وه؟ مه‌گه‌ر ئه‌وه ئه‌و ئاغایه‌تییه نییه كه تۆ هێڵنجی پێ ده‌ده‌ی؟.
پێویسته لایه‌نه‌كانی پێوه‌ندیدار بێنه ده‌نگ، پێویسته ئه‌م به سووك سه‌یركردنه‌ی ژن، خوشك و كچه‌كانتان بوه‌ستێنرێت و سنوورێكتان بۆ دابنرێت. مرۆڤ ئه‌وكاته‌ی وانه‌كانی ڕێزگرتنی فه‌رامۆش ده‌كات، تاقیكردنه‌وه‌ی ئاسان ده‌هێنرێته به‌رده‌ستی، به‌ڵكو ئاستی ڕێزگرتنی ده‌ركه‌وێت، به‌ڵام چی بكه‌ین ئه‌گه‌ر له ئاسانترین تاقیكردنه‌وه‌كانی ئاستی ڕێزگرتنیشدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون؟ چیتان ناو بنێین؟.
تۆ كه ناتوانی په‌یامێكی جوان به چه‌ند قسه‌یه‌كی كورت، پوخت و مانادار ببه‌خشیت، بێده‌نگیت باشترین چاره‌سه‌ره، بێده‌نگ به تكایه، به قسه بازاڕییه‌كانت بڕوانامه‌ی ئاینی و زانستیمان پێ مه‌فرۆشه، هه‌وڵ بده شوێنكه‌وتووانی ئاینی ئیسلام زیاتر له بنه‌ما داواكراوه‌كان ئاشنا بكه‌یت، وه‌ڵامی پرسیاره گونجاوه‌كان بده‌یته‌وه، خه‌ڵكی فێری ڕێز و خۆشه‌ویستی بكه، نه‌ك ناكۆكی له نێوانیان دروست بكه‌یت، وه‌ك چۆن دروستت كرد.
ژنان ئێوه ده‌یناسوورن؟ ئه‌گه‌ر وانین بێنه ده‌نگ، قسه بكه‌ن و به گژی ئه‌م ته‌مومژه‌دا بچنه‌وه، بۆ گوێبیستی وتاره‌كانین؟ بۆچی پێوه‌ندی پێوه ده‌كه‌ن؟ له خه‌و هه‌ستن و به یه‌ك ده‌نگ با ئه‌م ئاژاوه‌یه بوه‌ستێنین، با فێری ڕێزگرتن له دایك، خوشك و ژنه‌كانیان بكه‌ین.
ئێوه نیوه‌مێشك نین، له ڕووی زانستییه‌وه سه‌لمێنراوه، چونكه ده‌توانن له یه‌ك كاتدا لایه‌نی سۆزداری و زیره‌كی مێشكتان به‌كار بێنن، بۆیه به نیوه‌یی به‌سه‌ر هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا دابه‌ش بووه و به‌كاری ده‌هێنن، ده‌توانن كۆنتڕۆڵی بابه‌ته‌كان بكه‌ن، به‌ڵام پیاوان ته‌نیا ده‌توانن ته‌واوی مێشكیان بۆ یه‌كێك له‌و دوو حاڵه‌ته دابین بكه‌ن، ئێسته كێ نیوه‌مێشكه؟
ئێوه زه‌عیفه و لاواز نین، ته‌نیا جه‌سته‌تان به‌و شێوه به‌هێزه دروست كراوه كه ده‌توانن منداڵ بخه‌نه‌وه و هه‌ستنه‌وه سه‌ر پێیه‌كانتان، ده‌توانن كوڕتان ببێت و پاشه‌ڕۆژ به‌و شێوه‌یه به نه‌فام ناوتان ببات و به‌رگه‌ی بگرن.
ژنان ده‌یناسووریش نین، چونكه مرۆڤن، ئه‌وانه‌ی به ده‌یناسوورتان ده‌بینن پڵنگن، هه‌ڵۆن، گورگن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێشیان خۆش بێت ده‌ڵێین كه شێرن، به‌ڵام له كۆتادا ئه‌و ناوانه هی ئاژه‌ڵن.