نووسینى: سلاڤێنكا دراكۆلیچ
كۆمۆنیزم... دوای ته‌فروتونا بوونى !
ئاوهام بیرده‌كرده‌وه ئه‌مه‌یشیان ، هاوشێوه‌ى شۆڕشه‌كه‌ى چیكسلۆڤاكیا ، كه "تێمۆسی گارتێن ئاش"ناوى نابوو (شۆڕشى پێكه‌نیناوى) ، ده‌بێ شتێكى خۆش و به‌تام و مایه‌ى پێكه‌نین بێ . ئه‌وه‌م له ته‌له‌فزیۆن بینیبوو: دانیشتوانى پراگ له گۆڕه‌پانى (ڤاتسلاڤسكه نامسێتى) له خۆشییان و شاگه‌شكه‌ییا ده‌گریان ، پیرۆزباییان لێكدى ده‌كرد و یه‌كتریان له ئامێز ده‌گرت . هه‌روه‌ها له بوخارێست و له بۆداپێست و ، وارشۆ و له به‌ڕلینى ڕۆژهه‌ڵات . به‌ڵام شۆِرشی 1989 - 1990 له (زاگرب)ی پایته‌خت له پیره‌ژنێكى گرژ‌و مۆن و خۆپارێز ده‌چوو تازه له خه‌وێكى قووڵى په‌نجا ساڵه‌دا واگا هاتبێته‌وه و ، خۆى له‌سه‌رزه‌مینێك ده‌بینییه‌وه به‌لایه‌وه نامۆ بوو . وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌نێو خه‌ڵكانێك دابێ كه نه‌یانیده‌ناسى . دیموكراسیه‌ت له ئه‌وروپاى ڕۆژهه‌ڵات سه‌د ڕووخسارى جیاوازى هه‌یه ، ئه‌مه‌یان ، ڕووخسارێكى خه‌مبار و كپ و مات بوو . چڵه‌دار باوییه‌كى پلاستیكیى كۆن ، كه له ڕێوڕه‌سمێكدا ، له‌سه‌ر لێوارى په‌نجه‌ره‌یه‌كى تۆزگرتووى خانووى ژماره 41 جێ هێڵدرابوو ، تاكه هێمایه‌ك بوو ، به‌ڕێوه‌چوونى ئاهه‌نگێكى فه‌رمى ده‌رده‌خست . هیچ شتێك نه‌بوو ئه‌وه بخاته به‌رچاوان كه ئه‌وێ بنكه‌ى هه‌ڵبژاردنه بێجگه له ئاگادارینامه‌یه‌ك كه ، به‌سه‌ر پارچه كاغه‌زێكه‌وه به‌سه‌ر ده‌رگاى نووسینگه‌كه‌وه چه‌سپ كرابوو له‌سه‌رى نوسرابوو ئه‌وێ فه‌رمانگه‌ى مووچه وه‌رگرتنى خانه‌نشینانه و یانه‌ى به‌ساڵاچوانه . له شه‌قامه به‌ر ته‌سكه‌كه‌ى ئێمه‌دا له به‌شه كۆنه‌كه‌ى شار له نێو خانوویه‌ك كه له‌م ڕۆژانه‌ى دواییدا بۆیه‌یه‌كى زه‌ردى لێ درابوو و نه‌خش و نیگارێكى زه‌قی له (ئیڤان تێكلسیتس)ی قه‌شه و مێژووناسى له‌سه‌ر نه‌خش كرابوو ، ڕێك له ته‌نیشت ده‌رگای چوونه ژوورێی یانه‌كه‌دا ، چه‌نده‌ها كیسه‌ى زبڵ و خاشاك به‌سه‌ر یه‌كه‌وه هه‌ڵدرابوونه‌وه و هه‌ندێك قه‌پێلكه‌ى هێلكه‌و ڕۆژنامه‌ى گرمۆڵه‌كراو و په‌لكه‌نان و شتى دیكه‌ى له‌ده‌وروبه‌ردا په‌رش وبڵاو ببۆوه ، ده‌رگا دارینه قورسه‌كه‌ى حه‌وشه نیوه كراوه‌یه ، له‌سه‌ر به‌له‌كۆنى نهۆمى سه‌ره‌وه‌دا جله هه‌ڵواسراوه‌كان ده‌بینم كه دڵۆپه ئاویان لێ ده‌تكێته سه‌ر شۆسته به‌رد پۆشه‌كه ، له درز و شه‌قارى كه‌لێنى به‌رده‌كانى سه‌ر شۆسته‌دا داوه گه‌ڵا نووك تیژه‌كانى گیا و گوڵ قووت بوونه‌وته‌وه . سه‌رۆك كۆمارى یه‌كێتى دیموكراسی كرواتیا (سی دی ی‌و) فرانیۆ تودیمان ، له‌سه‌ر پۆسته‌رێكى به‌قه‌د لادیواری باڵه‌خانه‌كه‌ى به‌رامبه‌رماندا هه‌ڵواسراوه ، نیگاى تێبڕیوه‌ته ئێمه‌ى ده‌نگده‌ر كه له ڕیز وه‌ستاوین و ئاگادارمان ده‌كاته‌وه ، ئه‌وه ئێمه‌ین كه ده‌بێ له‌باره‌ى داهاتووى كرواتیا بڕیار بده‌ین . پۆسته‌رێكى ئه‌ویان به‌سه‌ر ڕیكلامێكى "بیبیتا ... خواردنه‌وه‌یه‌كى نوێیه هه‌ناومان فێنك ده‌كاته‌وه " چه‌سپ كردووه . هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌و كچه نیمچه ڕووته‌ى كه جلی مه‌له‌وانى له‌به‌ر كردووه و په‌رداخێكى به‌ده‌سته‌وه‌یه : هه‌مان ئه‌و ئه‌وروپایه‌یه و ئه‌ركى سه‌ره‌كى ئه‌و ئه‌وه‌یه بڕوامان پێ بهێنێ كه ده‌بێ په‌یوه‌ندى و ڕایه‌ڵه‌یه‌ك له نێوان ئه‌و و ، ده‌نگدانى ئێمه و ، وێنه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمار ، بوونى هه‌بێ .
له شه‌قامێكى به‌ر ته‌سكدا كه كه‌وتۆته نێوان پۆسته‌رى وێنه‌ى (تۆدیمان) و نه‌خش و نیگاره زه‌قه‌كه‌ى (تێكلسیتس) له‌ژێرخۆره‌تاوێكدا كه ئه‌مڕۆ ، له دواى چه‌ندین هه‌فته بارانبارینێكى بێ ڕاوه‌ستان ده‌ركه‌وتووه و نزیكه‌ى ده كه‌سێك له ڕیز وه‌ستاون: مووچه خۆره‌كان كه زۆربه‌ى كات له‌یانه‌كه‌دا گه‌مه‌ى كۆنكان ده‌كه‌ن ، پیرتره‌كان به یه‌خه‌ى چاكه‌ته كاڵبووه‌كانیان كه چه‌ندین "به‌هارى مێژووییان" له ته‌مه‌نیان تێپه‌ڕاندووه - به‌هارى 1971 و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه به‌هارى 1941یش ، چه‌ندین جار ئه‌وان ، له‌به‌رده‌م ئه‌و خانووانه‌ى دروشمى كۆمۆنیستیى پاش جه‌نگیان به‌ڕه‌نگ و بۆیه‌ى سوورێكى تۆخ له‌سه‌ر دیواره‌كانى نووسیبوو ، له ڕیز وه‌ستاون بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ بده‌ن ، دروشمگه‌لێكى وه‌ك "بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن" و "مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆنه پارێز" كه له‌دواى تێپه‌ڕبوونى ساڵه‌ها ، هێشتا ئاسه‌واریان به‌سه‌ر دیواره‌كانه‌وه ماوه‌ته‌وه ، ئه‌وان به ناچارى ده‌بوایه ده‌نگ به كۆمۆنیسته‌كان بده‌ن ، گوایه كۆمۆنیسته‌كان هیچ پێویستیه‌كیشیان به ده‌نگى كه‌س نه‌بوو ! چى شتێك له‌وساوه تاوه‌كو ئێستا گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هاتووه ، ئایا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه فرت و فێڵێكى نوێیه ؟ كه ته‌نانه‌ت زیاتر له پێشوو خۆیان و پۆشاكى به‌ریان داده‌ڕزێنێ ؟
پیاوێكى به ته‌مه‌نتر هه‌روا كه به ته‌نیشتیانه‌وه تێده‌په‌ڕێ ده‌ستێكیان له هه‌وادا بۆ ڕاده‌وه‌شێنێ و ده‌ڵێ" من خۆ له به‌یانیه‌وه ده‌نگى خۆم داوه " وه‌ك ئه‌وه‌ى كارێك بووه وه‌كو هه‌ر كارێكى ڕۆژانه كه ده‌بوایه ئه‌نجامى بدات و له كۆڵ خۆى بكاته‌وه . له نێو ماڵێكى ئه‌وبه‌رى شه‌قامه‌كه ، پیره‌ژنێك دێته ده‌ره‌وه ، ده‌سته چه‌وره‌كانى به به‌روانكه‌ى به‌رى ده‌سڕێته‌وه‌و چه‌ند ساتێك له‌نێو چوارچێوه‌ى ده‌رگادا ده‌وه‌ستێ . دوو دڵه له‌وه‌ى بێت و له ڕیزه‌كه‌دا له‌نۆره‌ى ده‌نگدان بوه‌ستێ یان نا . ده‌سته‌كانى هه‌ڵده‌بڕێ . په‌نجه‌كانى ده‌كاته شانه و پرچى ڕێك ده‌خات . وه‌ك ئه‌وه‌ى تازه سه‌رنجى كه‌وتبێته سه‌ر گرنگى ئه‌م ڕۆژه . ڕوو له دراوسێكه‌ى ، كه له‌پێَش منه‌وه له ڕیزه‌كه‌وه وه‌ستاوه ، ده‌ڵێ "شۆرباكه‌م له‌سه‌ر ئاگر داناوه گوتم ده‌رفه‌تێك هه‌یه با بچم ده‌نگى خۆم بده‌م" . ڕێگه‌ى پێ ده‌ده‌ین زووتر بچێ و ده‌نگى خۆى بدات و بڕوا ، هه‌موان ده‌زانن ناكرێ لێ بگه‌ڕێین شۆرباكه هه‌روا له‌سه‌ر ئاگر بمێنێته‌وه . شۆرباى گۆشت یان هی هه‌ڕشته . كاژێر یازده‌یه ، كچه‌كه‌ى هێشتا له شیرین خه‌ودایه . شه‌وانى شه‌ممه یانه‌كانى سه‌ماكردن هه‌تا به‌ره به‌یانى ڕۆژی دواتر به كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه . به‌ڵام ئێستا هه‌موو ڕۆژه‌كه‌ى له‌به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌وه‌ى بێت و ده‌نگى خۆى بدات . به‌هه‌رحاڵ ، مرۆڤ ده‌بێ پشوویه‌كى ته‌واو بدات . یه‌كشه‌ممه‌یه ئیدی ...
هه‌روا كه له ڕیز وه‌ستاوم ، هه‌ست به بۆشاییه‌كى سه‌یر ده‌كه‌م . حاڵه‌تێكه وه‌كو هه‌ستكردن به شڵه‌ژانێكى ده‌روونى . وه‌كو كه‌سێك هه‌ست بكات خه‌ریكه فێڵی لێده‌كه‌ن ، كه‌سێك به‌ڵێنێكى پێدابووم (به‌ڵام كێ ؟ كۆمۆنیسته‌كان ؟ سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى كرواتیا ؟ ئه‌وڕوپا ؟ ئه‌و كچه شۆخه‌ى نێو ڕیكلامه‌كه؟) ئێستا ئه‌وه منم ، وڕو گێژ ، لێره وه‌ستاوم و ده‌ڕوانمه شه‌قامه چۆڵه‌كه‌ى ڕۆژی هه‌ڵبژاردن. له پڕێكدا وا هه‌ست ده‌كه‌م ئیدى دڵنیا نیم كه ئه‌مڕۆ هه‌مان ڕۆژه مێژوویه‌كه بێ . یان یه‌كێك بێ له‌و ڕۆژانه‌ى بۆ هه‌میشه له یاده‌وه‌ریماندا ده‌مێنێته‌وه و له په‌رتووكى مێژووى داهاتوودا پێیدا هه‌ڵده‌ڵێن وده‌چێته نێو كتێبى قوتابخانه و ژیاننامه‌كان و ، ڕێكه‌وت و به‌رواره‌كه‌یشى ده‌كرێته ناوى شه‌قامه‌كان و گۆڕه‌پانه‌كانى سه‌رانسه‌رى وڵات و قوتابیه‌كان ئه‌زبه‌رى ده‌كه‌ن و سه‌رده‌مێك ، مامۆستایه‌ك به قوتابییه‌ك ، كه ئێستا هێشتا له دایك نه‌بووه ده‌ڵێ ( ئافه‌رین ، ده‌نگت به‌رز بكه‌وه : 22/نیسانى/1990 ! به‌ڵام به‌ده‌ست خۆم نیه ، له‌خۆم ده‌پرسم دایك و باوكى ئه‌و قوتابیه چی‌یان له ئه‌مڕۆ له یاد ده‌مێنێته‌وه ؟ ئێمه هه‌موومان چیمان له یاد ده‌مێنێته‌وه ؟ شه‌قامه‌كه خۆى له‌به‌ر گه‌رماى هه‌تاوه‌كه‌وه ڕاخستووه و ، خه‌واڵوو و كش و مات و چۆڵ و هۆڵ . ته‌نها ئێمه چه‌ند كه‌سێك له به‌رامبه‌ر خانووى ژماره 41 به هێواشی له ڕیزه‌كه‌دا به‌ره‌و پێش ده‌ڕۆین ، ده‌نگى گه‌سكى كاره‌بایی له په‌نجه‌ره‌یه‌كى ئه‌و نزیكانه دێته به‌ر گوێمان . پاشانیش ده‌نگى فلیم كارتۆنى منداڵان له ته‌له‌فزیۆن . وا ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌یه‌كه وه‌كو یه‌كشه‌ممه‌كانیتر و هیچ جیاوازیه‌كى نیه . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ یه‌كه‌مین جاره له‌دواى جه‌نگى جیهانیى دووهه‌مه‌وه ، ئه‌و خه‌ڵكه چاوه‌ڕێی گه‌یشتنى نۆره‌یه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنێكى ئازاد و فره حیزبی‌دا بكات و ده‌نگ بدات . به‌ڵأم نازانم بۆ هیچ هێما و ئاسه‌وارێك له‌م ڕۆژه تایبه‌ته به ڕووخساریانه‌وه دیار نیه . بۆ وا ده‌رده‌كه‌وێ گوایه هه‌موومان له ڕیزى كڕینى قاوه ، یان تایت و سابوون وه‌ستاوین . یان بۆچی شتێك به سیما‌و ڕواڵه‌تى ئه‌م شوێنه‌وه‌یه پێچه‌وانه‌ى خه‌یاڵ و ئاره‌زوى من ، ده‌مخاته بیرى هه‌ر دوكانێكى ئاسایی ؟ له‌به‌رده‌م ده‌رگاى چوونه ژورێی بنكه‌ى ده‌نگدان ، خاتوونه هاوڕێیه‌كى زل و كه‌ته ڕاوه‌ستاوه (حاڵه‌تێك له هه‌ڵسوكه‌وتى ئه‌و ژنه دا هه‌یه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ ، بێ هیچ دوو دڵییه‌ك ، سه‌ره‌ڕاى ڕه‌فتار و كردارێكى نوێتر ، هێشتا هه‌مان " هاوڕێی" جارى جارانه ) كراسێكى ڕه‌شى له‌به‌ر دایه و یه‌خه‌یه‌كى سپی پێوه‌یه و گوایه ده‌بێ ڕواله‌تێكى جدى و فه‌رمى پێ ببه‌خشێ . له ڕاستیدا ، له چاودێرێكى پۆل ده‌چێ مامۆستا له‌به‌ر ده‌رگاى پۆلى دانابێ تا ڕێكخستنى ڕیزى قوتابیه‌كان بپارێزێ . له پشته‌وه‌ى ئه‌ودا ، سه‌ره‌نجام نیگام ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و شته‌ى له به‌یانیه‌وه چاوى به‌دوادا ده‌گێڕم و نایبینم : دوو ئاڵا له‌سه‌ر دۆڵابێكى پڕ له دۆسیه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ى كارگێڕی فه‌رمانگه‌كه شۆڕ كراوه‌ته‌وه . به شێوه‌یه‌ك پێده‌چێ مه‌به‌ستیان داپۆشینى دۆڵابه‌كه‌بێ به ئاڵاكان نه‌ك ڕازاندنه‌وه‌ى ژووره‌كه بێ به ئاڵاكانه‌وه به‌بۆنه‌ى ڕۆژێكى ئاوها پیرۆز و مێژوویی .
* * *
سه‌رنجم ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامه‌كه ، هێنده‌ى نیگام به درێژایی شه‌قامه‌كه بڕ ده‌كا تاكه ئاڵایه‌كیشی پێوه‌نه‌كراوه و ئه‌مه‌یش هه‌ستى ئه‌وه‌م تێدا ده‌ورووژێنێ كه كه‌موكوڕیه‌ك له به‌ڕێوه‌چوونى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا هه‌یه : ئه‌گه‌ر به‌ڕاستى ئاوها كه لایه‌نه سیاسیه جیاوازه‌كان ته‌پڵ و زوڕناى بۆ لێده‌ده‌ن و ڕایده‌گه‌یه‌نن كه ((ئێمه ئێستا به ده‌نگدانمان به كات و ساتێكى مێژوویی‌دا تێپه‌ڕ ده‌بین)) چۆنه كه له‌م به‌یانییه خۆره‌تاو و خه‌واڵووه‌دا هیچ شتێكى له ڕۆژێكى جه‌ژن و مێژوویی ناچێ ؟ ده‌ڵێی له ده‌روون و نه‌ستماندا هه‌ست به شه‌رمه‌زارى ده‌كه‌ین له‌وه‌یا كه به به‌رچاوى كۆمۆنیسته‌كانه‌وه ، كه هێشتا له ده‌سه‌ڵاتدان هاتووین بۆ ده‌نگدان ، ده‌ڵێی هه‌ست به جۆرێك له ناپاكی و خیانه‌ت ده‌كه‌ین .! له بیرمه كه بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریم له هه‌ڵبژاردنێكى واداكرد ، ته‌مه‌نم هه‌ژده ساڵ بوو . په‌ڕه كاغه‌زێكم له‌ده‌ست بوو له‌شێوه‌ى فۆڕم ، ناوى چه‌ند پاڵێوراوێكى له‌سه‌ر نووسرابوو كه هێڵم به‌ده‌ورى هیچ ناوێك‌دا نه‌كێشاو ته‌نها خه‌تم به‌سه‌ردا كێشان بۆ ئه‌وه‌ى فۆڕمه‌كه پووچه‌ڵ بكرێته‌وه . ته‌نانه‌ت ناوێكیشم له لیستى ناوه‌كانى سه‌ر فۆڕمه‌كه‌دا نه‌ده‌ناسی ، به‌ڵام ئاوها كه هه‌موویان ده‌یانگوت ئه‌م بابه‌ته كه ، كه‌سێكیان ده‌ناسی یان نه ، هێنده بابه‌تێكى بایه‌خدار و گرنگ نیه . ڕه‌نگه ئه‌وسا ده‌نگدان هیچ كاریگه‌ریه‌كى نه‌بووبێ ، به‌ڵام به ڕواڵه‌ت و به نمایشی ڕێوڕه‌سمێك هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چوو. هێشتا ئه‌و ڕووداوه كۆنه‌م له بیره‌وه‌ریدا ماوه‌ته‌وه : سه‌رانسه‌رى شه‌قامه‌كه‌یان به ڕیزه ئاڵا ڕازاندبۆوه . ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له پشت مێزه‌كانه‌وه دانیشتبوون پۆشاك و جلوبه‌رگى بژوێن و كه‌شخه و شیكیان له‌به‌ردابوو ، پارچه قوماشى ڕه‌نگ سه‌وز به‌سه‌ر مێزه‌كانى به‌رده‌میاندا درابوو ، سنووقى مقه‌باو مه‌ركانه‌ى پڕله گوڵى سوورى مێخه‌كیان له‌سه‌ر داندرابوو . هه‌موو جارێكیش و له هه‌موو شوێنێك دۆرماندۆرى وێنه گه‌وره‌كانی (تیتۆ) كه به دیواره‌كانه‌وه هه‌ڵده‌واسرا و به ڕیزه گوڵ ده‌ڕازێندرایه‌وه و ، دوو ئاڵاى بچووكى له كاغه‌ز دروستكراویشی لێ بوو هاوشێوه‌ى ئه‌و ئاڵایانه‌ى له قوتابخانه به ئێمه‌ى پێشه‌نگانیان ده‌دا بۆ شه‌كانه‌وه‌یدا له كاتى پێشوازیكردن له‌خۆى یان له‌میوانه بیانییه‌كانى ، كه له نێو ئۆتۆمبێله لیمۆزینه ڕه‌ش و درێژ و كه‌شخه‌كه‌یدا له پاڵى داده‌نیشتن .
ئه‌و وێنه‌یه هه‌مان ئه‌و وێنه‌یه بوو كه ، ئێمه له ماڵه‌وه هه‌مانبوو . ئه‌وسا له شارى(سنی) نیشته‌جێ بووین . باوكم وه‌كو نه‌ریتێك ، هه‌موو ساڵ ، له ڕۆژى یه‌كه‌مى مانگى ئایار ئه‌و وێنه‌یه‌ى به ڕسته گوڵێك ده‌ڕازانده‌وه و به‌ژێر په‌نجه‌ره‌ى شوقه‌كه‌مانه‌وه بۆ دیوى ده‌رێ هه‌ڵیده‌واسی . به‌درێژایی ڕۆژ ڕادیۆ ئاهه‌نگ و ته‌پڵ ومۆسیقا و مارشی سه‌ربازى لێده‌دا . ئه‌وكات من ته‌مه‌نم پێنج ساڵ بوو. سه‌یرى ده‌ست و په‌نجه‌ى باوكمم ده‌كرد له‌كاتى ڕازاندنه‌وه‌ى وێنه‌كه‌دا و "تیتۆ"م وه‌ك كه‌سێكى گه‌وره ده‌هاته به‌رچاو . ته‌نها زێده گۆشته‌كه‌ى سه‌ر لێوى له نینۆكى په‌نجه‌یه‌كى من گه‌وره‌تر بوو . پاشان مامۆستاكه‌مان له قوتابخانه پێمانى گوت پێشه‌نگه باشه‌كان هه‌موو ساڵ بۆ بینینى (تیتۆ) ده‌چنه كۆشكه سپیه‌كه‌ى ئه‌و له بینۆگراد . ئه‌ویش كێكى مارزپان و چوكلێت و پرته‌قاڵیان ده‌داتێ و – بۆیه ئێمه ده‌بێ منداڵگه‌لێكى باش و گوێڕایه‌ڵ بین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له رۆژی له‌دایكبوونى (تیتۆ) كه ده‌یكرده25/ی مانگى ئه‌یار ، كه به ڕۆژى گه‌نجانیش ناوزه‌د كرابوو ، به دیدارى ئه‌و شاد ببین . پێموابێ له‌و سه‌رده‌مدا ته‌نها خه‌ون و ئاره‌زوویه‌ك كه هه‌مبوو ئه‌وه‌بوو پێشه‌نگێكى زۆر باش بم هه‌تا شانسی ئه‌وه‌م ببێ و بچمه ئه‌وێ دابنیشم و هه‌موو ئه‌و خواردنه خۆش و ئه‌فسانه‌ییانه بخۆم كه ، ته‌نها ناویانم بیستبوو و وێنه‌یانم له ڕۆژنامه‌كاندا به‌رچاوكه‌وتبوو . ئه‌و وێنه‌یه‌ى مامۆستا له پۆل پێنیشانى داین زۆر زوڵاڵ نه‌بوو به‌ڵام له وێنه‌كه‌دا مێزێكى درێژ داندرابوو قوماشێكى سپى به‌سه‌ردا درابوو كه قاپ و پیاڵه‌ى كریستاڵیان له‌سه‌ر ڕیزكردبوو و ، ئیدى دڵ و مێشكى خۆم به‌وه خۆش كردبوو مه‌زنده‌ى ئه‌وه بكه‌م كێكى مارزپان چ تامێكى هه‌یه ، پرته‌قاڵ شێوه‌ى چۆنه، چونكه هیچیانم نه‌بینیبوو . كۆمه‌ڵێك پێشه‌نگ كه كڵاوى شین(به ئه‌ستێره‌ى سوور) یان له‌سه‌ر بوو ، ملپێچێكى ڕه‌نگ سوورى بچووكیان له مل بوو له پشت مێزه درێژه‌كه‌دا دانیشتبوون . به‌ده‌م و لێوى هه‌ندێكیانه‌وه دیاربوو چووكلێتیان خواردووه . (تیتۆ) به‌چاكه‌ت و پانتۆڵێكى سپی له‌وێ بوو . بزه‌یه‌كى ئارامیبه‌خش به‌سه‌ر لێوانیه‌وه بوو . قاپێكى پڕ له نوقڵى به‌ده‌سته‌وه بوو . ئه‌نگوستیله‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئاڵتوونى به په‌نجه بچوكه‌كه‌یه‌وه ده‌دره‌وشایه‌وه ...
وێنه‌ى (تیتۆ) به‌لا دیوارێكى ئه‌م خانووه‌ى به‌ساڵاچوانیشدا كه ئێمه ئێستا له به‌رده‌میدا له ڕیز وه‌ستاوین بۆ ده‌نگدان هه‌ڵواسرابوو ، به‌ڵام ئه‌مه‌یان بچووكتر و كه‌مێك شێلوو ده‌كه‌وته به‌رچاو . چوارچێوه‌كه‌ى بۆ ئه‌و وێنه‌یه (كه له ڕۆژژمێرێك لێكرابۆوه) زۆر گه‌وره‌تر دیاربوو . ئه‌و دروشمه‌ى له‌ژێر وینه‌كه‌دا چاپ كرابوو دێڕی یه‌كه‌مى ئه‌و سرووده بوو كه له قوتابخانه فێری ببووین – نه ، له باخچه‌ى ساوایان فێری ببووین – ((هاوڕێ تیتۆ ، سوێند به‌تۆ ، له ڕێچكه‌و ڕێبازت لاناده‌ین )) به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌تا له ڕێچكه و ڕێبازى ئه‌و لامان ده‌دا و هه‌موومان ئه‌وه‌مان ده‌زانى . كاتێك نۆره‌م هات و چوومه ئه‌و ژووره‌ى بۆنى كه‌ف و شامپۆی عه‌ردشۆرینی لێده‌هات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى خۆم بده‌م ، دڵخۆش بووم به‌وه‌ى (تیتۆ) چاوى له‌من نه‌بڕیوه‌و به‌ڵكو له‌درزى ده‌رچه‌یه‌كدا نیگاى تێبڕیوه‌ته داهاتوویه‌كى گه‌ش كه ته‌نها خۆى ده‌یتوانى بیبینێ و تا هه‌تایه وه‌كو ڕاز و نهێنیه‌ك له دید و چاوى ئێمه‌مانان به شاراوه‌یی و په‌نهانى بمێنێته‌وه . دواتر ، ئیدى گه‌یشتبوومه ته‌مه‌نێك ده‌نگم نه‌ده‌دا ، ته‌نانه‌ت وایش خۆم نیشان نه‌ده‌دا كه ده‌نگ ده‌ده‌م ، به ته‌واوه‌تى وازم لێهێنابوو ، چونكه بێجگه له دابى ڕێوڕه‌سمه‌كه ، هیچ شتێكى له‌گه‌ڵ ئه‌قڵدا یه‌كانگیر نه‌ده‌بوو . به‌ڵأم هه‌رجارێكیش له هه‌ڵبژاردنێك ده‌نگم نه‌دابایه له‌خۆم ده‌پرسی ئایا ده‌بێ ئه‌وان ئاگایان لێبێ كه ده‌نگم نه‌داوه ؟ ئایا كه‌سێك – نه‌ك خوا ، كادیرێكى حیزبى ، كه له‌م وڵاته‌دا هه‌مان ده‌سه‌ڵاتى خواى هه‌یه – له‌و سه‌ره‌وه‌یه ئه‌و تاوانه‌م له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات ؟ ئایا له‌نێو كارنامه‌ى كرده‌وه‌كانمدا بچووكترین هه‌ڵه‌كانم له‌سه‌ر ده‌نووسرێ ؟ ساڵێك ، وردیله پیاوێكى تووڕه له ئه‌نجومه‌نى گه‌ڕه‌ك له ده‌رگاى ماڵه‌كه‌مانى دا ، به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن بوو (یان بۆنه‌و ئاهه‌نگێكى نیشتیمانى بوو؟ یان له‌دایك بوونى تیتۆ؟ ) زۆر تووڕه بوو . به ده‌نگێكى به‌رزى پڕ له هه‌ڵچوونه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ى وێدام كه به‌و بۆنه‌وه ده‌بێ هه‌موو ماڵه‌كان ئاڵایه‌كى وڵات به په‌نجه‌ره‌ى خانوه‌كانیاندا هه‌ڵواسن و((ئه‌م كاره یاسا و ڕێساى خۆى هه‌یه)) . پێم گوت ئاگادارى ئه‌ویاساو ڕێسایه نه‌بوومه و به‌ڵێنم دا ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌م ڕاست بكه‌مه‌وه. به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌مم نه‌برده سه‌ر ، ئایا ئه‌وه‌شیان له‌شوێنێكدا له‌سه‌رم تۆماركردبوو ؟ ئێستایش ناوم له‌ناو لیستى ده‌نگده‌رانى یاسایی دا نیه و به شێوه‌یه‌كى خۆماكى ده‌كه‌ومه‌وه یادى پیاوه وردیله تووڕه‌كه . ده‌بێ جارێك له جاران له بێوه‌فایی و بێ به‌ڵێنى و ناگوێڕایه‌ڵى من ئاگادار بووبێ ، ده‌مزانى . ئه‌مێستا ئه‌وه ئاشكرا ده‌بوو . له تۆنى ئاخاوتنى ئه‌و كچه گه‌نجه‌ى بێ ئه‌وه‌ى سه‌رهه‌ڵبڕێ و سه‌یرم بكات گوتى ، ناوت له‌ناو لیستى ده‌نگده‌راندا نیه ! ئه‌گه‌ر ده‌مهه‌وێ ده‌نگ بده‌م ده‌بێ بچم له شاره‌وانى ڕه‌زامه‌ندى بهێنم . له شاره‌وانى ڕیزێكى درێژى خه‌ڵك له نۆره‌دا ڕاوه‌ستابوون كۆتایه‌كه‌ى گه‌یشتبووه سه‌ر شه‌قام – هه‌موویان هه‌مان گرفتى منیان هه‌بوو و بۆ هه‌مان مه‌به‌ست هاتبوون (ناویان له‌ناو لیستى ده‌نگده‌راندا نه‌بوو) ئه‌و كه‌سه‌ى له پشتمه‌وه ڕاوه‌ستابوو جوێن و نه‌فرینى ده‌دایه ڕۆتینى بێزاركه‌رى كۆمۆنیسته‌كان و گوتى ((به‌ڕاستى مایه‌ى شووره‌ییه)) . گه‌نجێكى ڕیشدار به‌تۆن و ده‌نگێكى سه‌ركه‌وتووانه هاوارى كرد( نابینن ! هیچ نه‌بێ خۆ ئێستا ده‌زانن ده‌بێ ده‌نگ به كێ بده‌ن ) گوایه ده‌بوایه له‌مڕووه‌وه دڵخۆش بین . كه‌سێك و‌ڵامى گه‌نجه ڕیشداره‌كه‌ى نه‌دایه‌وه . ئیدى كاتى نانخواردنى نیوه‌ڕۆ بوو – به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه به ئارامى و ئۆقره‌ییه‌وه له‌ڕیزدا وه‌ستابوون چاوه‌ڕێى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى ده‌نگدان بوون. به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ئارامی و ئۆقره‌ییه ده‌ریده‌خست شتێكى سه‌یرله ئارادایه ، شتێك كه (له پێكه‌وه نانخواردنى نیوه‌ڕۆی خێزانیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گرینگتره) . له دڵى خۆمدا بیرم كرده‌وه ، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ، ئه‌و خه‌ڵكه پێیانخۆشه له‌م ڕیزه‌دا بوه‌ستن ده‌بێ وا لێكبدرێته‌وه بابه‌تى هه‌ڵبژاردنیان زۆر به كارێكى جدى وه‌رگرتووه . كه‌چى ڕووخساریان له‌ڕاده‌به‌ده‌ر گرژ و مۆن بوو. گۆڕه‌پانى كۆمارى ، گه‌وره‌ترین گۆڕه‌پانى شار كه ، ڕێك ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستى شار چۆڵ و هۆڵ بوو . به ڕێگاوه بووم به‌ره‌و كڵێساى گه‌وره ده‌چووم . كاتێ له گۆڕه‌پانه‌كه تێپه‌ڕبووم بینیم دۆخه‌كه زۆر له‌وه‌ى بیرم لێده‌كرده‌وه خراپتره . پۆسته‌ره دڕاوه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌نێو پۆسته‌ره‌كانى ڕیكلامى په‌نیرى هاورده كرا‌و و ، له‌سه‌دا بیست داشكان بۆكراو ، به به‌رۆكى فرۆشگاكاندا شۆڕ بۆته‌وه . شتێك كه حه‌زم زۆر بۆى ده‌چوو مۆزیك بوو – هه‌ر مۆزیكێك بوایه ، ته‌نانه‌ت به گروپێكى مۆزیكى ئامێره‌كانى له مز دروستكراویش دڵخۆش ده‌بووم . حه‌زم لێ‌بوو ببینم خه‌ڵكى له‌نێو گۆڕه‌پانه‌كه‌دا كڵاوى مقه‌بای گاڵته‌جاڕییان له‌سه‌ر ناوه و سه‌ما ده‌كه‌ن ، یه‌كترى له ئامێز ده‌گرن ، گۆرانى ده‌ڵێن ، هیچ نه‌بێ پێده‌كه‌نن ، كه‌چى ئه‌م ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌یه وه‌ك باڵۆنێكى ڕه‌نگ سوورى لێهاتبوو كون بووبێ و هه‌واى تیا نه‌مابێ و كه‌وتبێته سه‌ر عه‌ردى نێو گۆڕه‌پانه‌كه . له هێكڕا به‌هۆى ئه‌م په‌ستى و بێزاریه‌مه‌وه ترسێك كه‌وته نێو دڵم له كاتێكدا كه له‌ناو یانه‌ى به‌ساڵاچواندا ، له‌نێوان دیواره مقه‌بایه‌كاندا ، له‌سه‌ر فۆڕمى ده‌نگداندا له‌ده‌ورى ناوى كه‌سێك كه ده‌مانهه‌وێ هه‌ڵیبژێرین بازنه‌یه‌ك ده‌كێشین و ، ئه‌وجاره ئه‌و كه‌سه ده‌ناسین كه ده‌مانهه‌وێ ده‌نگمانى پێبده‌ین ، له‌چی ده‌ترسین ؟ هه‌ڵبژاردنى خۆمان كرد ، هه‌روا كه به‌ده‌م ڕۆیشتنه‌وه فۆڕمه سه‌وز و په‌مه‌ییه‌كان ده‌ق ده‌ده‌ین و ده‌یانخه‌ینه نێو سندوقه‌وه و به په‌له له ژوره‌كه دێینه ده‌رێ ، به كه‌مێك ترسه‌وه ئاوڕێك ده‌ده‌ینه‌وه و سه‌یرێكى پشته‌وه‌مان ده‌كه‌ین ، ده‌ڵێی تارماییه‌كى ڕه‌ش سه‌رى ناوه‌ته دوامانه‌وه – ترس و ڕه‌شبینى له‌و دیموكراسیه‌ته‌ى ئه‌وه‌نده زوو ، ئاوها چاوه‌ڕواننه‌كراو ، هه‌ر دیاریش نه‌بوو له‌كام لاوه هاتووه ، وه‌كو شتێك یان وه‌كو ته‌نێكى نامۆ زرمه‌ى هات و كه‌وته ناومانه‌وه. له ڕێگاى گه‌ڕانه‌وه‌مدا ، كاتێك به به‌رده‌م وێستگه‌ى پاس دا تێپه‌ڕ ده‌بووم پیاوێكى جحێڵم بینى به‌دیار پۆسته‌رى وێنه‌كانى كاندیده‌كان ، كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌بوو له‌وێنده‌رێ هه‌ڵواسرابوون ، ڕاوه‌ستابوو چاوى تێبڕیبوون ده‌تگوت هێشتا خۆى یه‌كلایینه‌كردۆته‌وه ده‌نگ به كامیان بدات . پاڵێوراوه‌كان له‌وێنه‌كانیاندا ده‌تگوت له‌شوێنێك بزربوونه . ڕوویان بۆ یه‌ك لا وه‌ڕسووڕاندبوو . نیگایان تێبڕیبووه شوێنێكى نادیار له‌ودیوى پۆسته‌ره‌كانه‌وه . هاوشێوه‌ى ئه‌و وێنانه‌ى خه‌ڵكى بۆ پێناسه ، یان په‌ساپۆرت ده‌یگرن . ده‌ڵێی هه‌موو ئه‌و وێنانه یه‌ك وێنه‌گر ، له یه‌ك كات و له یه‌ك شوێندا گرتوویه‌تى . له ڕووخسارى گرژومۆن و وشك و خه‌په‌ى پاڵێوراوه‌كان ، كه ته‌نانه‌ت ئاسه‌وارى بزه‌یه‌كى سه‌ر لێوانیش نه‌ده‌بیندرا ، ئومێد‌و و گه‌شبینى ، ئارامى و بڕوابه‌خۆبوون و ، دڵنیابوون له‌سه‌ركه‌وتنیان به حاسته‌م تێدا به‌دى ده‌كرا . هه‌موو وێنه‌كان وه‌كو یه‌ك خۆڵه‌مێشى و ، هه‌موو ڕووخساره‌كان وه‌كو یه‌ك كڵۆڵ و چاره ڕه‌ش ، هه‌رچه‌ند زیاتر لێیان ڕاده‌مام ، زێتر ده‌گه‌یشتمه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌وهه‌نده بێ ڕه‌زاو مایه‌ى به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه‌یه و چى واى جیاوازیه‌كى له‌گه‌ڵ ڕێوڕه‌سمى به‌خاكسپاردنى مردوویه‌ك نیه ، ده‌ره‌نجامى هه‌ژارییه – كاغه‌زى خراپ، وێنه‌ى بێ كوالێتى ، ڕووخسار گه‌لێكى كرێكاریانه‌ى ترسداگرتوو كه هیچ ئاشنایه‌تیه‌كیان به ڕاوه‌ستان له به‌رامبه‌ر كامێرای وێنه‌گریدا نیه ، خۆراكى خراپ كه واده‌كات ژنه‌كان خه‌په‌و قه‌ڵه‌و ، پیاوه‌كانیش كه‌ته‌و زل بكه‌ونه به‌ر چاوان ، له ڕاستیشدا هه‌ر به ڕێوڕه‌سمى به‌خاكسپاردنێك ده‌چوو – ڕابردوو ، شێوازه باوه‌كه‌ى ڕووداوه‌كان ، سیسته‌مێك كه لێی بێزارببووین به‌ڵام لێیڕاهاتبووین چۆنچۆنى بۆ درێژه‌دان به ژیان هه‌ڵسوكه‌وتى له‌ته‌كدا بكه‌ین . خوا ده‌زانێ داهاتوو له‌گه‌ڵ خۆیدا چیمان بۆ دێنێ ، به‌ڵام له شتێك دڵنیابووین ، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى كه سوێندى جێبه‌جێكردنیان بۆ ده‌خواردین هه‌مووى به‌لامانه‌وه سوا بوون . هه‌موومان پێشتر گوێ لێببوو ، بێ ئه‌وه‌ى هیچیان به‌دى هێنابێ . ئه‌و یه‌كشه‌ممه‌یه‌ى كه ئێمه له كرواتیا ده‌نگمان بۆ داهاتوومان دا له ڕاده‌به‌ده‌ر كپ و خامۆش بوو . له ڕاده‌به‌ده‌ریش له ڕِۆژێكى ئاسایی ده‌چوو . له‌و شه‌ویدا ڕۆژنامه‌نووسێكى ئیتاڵیایی له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا په‌سنى ڕیزه درێژ و قه‌ره‌باڵغه‌كانى خه‌ڵك و ئارامى و ئۆقره‌یی و سه‌نگینى و له‌سه‌رخۆیی ئه‌وانى كرد . ئه‌و به سه‌رسوڕمانه‌وه گوتى : (( پڕۆسه‌كه زۆر به هێمنى و بێ هیچ كێشه و ته‌نگژه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو )) ته‌نانه‌ت ڕۆژى دوای هه‌ڵبژاردن ، كاتێك ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا و تێیدا كۆمۆنیسته‌كان دۆڕاندبوویان ، دیسانیش شتێكى نامۆ به ڕووخسارى خه‌ڵكه‌كه‌وه دیار نه‌بوو ، ده‌ركه‌وت كه دیموكراسیه‌ته نوێكه براوه‌ى خۆى هه‌یه . به‌ڵام براوه‌كان و لایه‌نگرانیان هیچكامێكیان نه‌ڕژانه نێو شه‌قامه‌كان تاوه‌كو یه‌كترى له‌باوه‌ش بگرن و فرمێسكى خۆشی بڕێژن و له‌و ساته مێژووییه‌دا له تاوانه‌كانى ڕابردوو خۆش بن – هه‌مان ئه‌و كاره‌ى كه خه‌ڵكى له شوێنێكى دیكه ، له هه‌ر سه‌رده‌مێكیشدا ، كاتێك بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر چاوه‌ڕێى ڕووداوێكى له‌م چه‌شنه ده‌كه‌ن و ڕووده‌دا ، ده‌یكات . شه‌وى دووشه‌ممه ، ئه‌و (ئه‌لبانیانه‌ى) له ڕۆخ و په‌راوێزى شاردا ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد بۆ ڕێزگرتن له (فرانیۆ تۆدیمان) ڕێبه‌رى یه‌كێتى كرواتیاى دیمو‌كراتى ئاهه‌نگێكیان گێڕا ، گایه‌كیان به ساغى له‌سه‌ر ئاگر برژاند . به‌ڵام شارێكى گه‌وره ، كه نزیكه‌ى هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌ى ده‌نگیان به‌و دا ، كش و مات و بێده‌نگ بوو . ئه‌و كپی و بێده‌نگیه‌ى باڵى به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا كێشا بوو به ئازار و ناخۆش بوو .ده‌تگوت شاره‌كه زیاتر ئاوساوه به سه‌رسوڕمان وتێفكرین ، یان خۆپارێزى و چه‌شنێك بوو له هه‌ستكردن به تاوان نه‌ك شاگه‌شكه‌بوونى سه‌ركه‌وتن . له‌وانه‌یه هه‌ر به‌م هۆكاره بێ و ، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌و گایه‌یان له په‌راوێزى شارى زاگرب برژاند و كردیانه كه‌باب ، هه‌ست به خه‌مباریه‌كى زیاتر بكه‌م . دیموكراسی ، ئه‌و خاتوونه به‌ساڵاچووه بێ نژم و نه‌زه‌ره خۆپارێزه له چه‌قى شاردا خه‌و بردبوویه‌وه . شازاده‌یه‌ك به‌سوارى ئه‌سپێكى سپی له‌وێ بوو . به‌ڵام وادیار بوو ئه‌و خاتوونه ، ئه‌سپسواره‌كه‌ى نه‌ناسییه‌وه . ڕه‌نگه شتێكى باشیش بێ دیموكراسیه‌ت زۆر به‌هێمنى و بێ خشپه‌و به بێ ده‌نگى هاته ناو زاگرب ، ده‌كرێ بگوترێ زۆر به نه‌رمونیانى و بێ هه‌ست و خوست ، به‌سه‌ر په‌نجه‌كانى پێی ، ته‌نانه‌ت هێمنترله به‌رلین و بۆداپێست ، شه‌رمنۆكانه‌تر له پڕاگ ، هێنده به خشپه‌یی هات ده‌بوایه گوێچكه‌كانمان قوڵاغ كه‌ین تا ده‌نگى ببیستین و ، لێی تێبگه‌ین ، وێڕای ئه‌و كشوماتیه‌ش ، ئێره ئیدى قه‌ت ناتوانێ هه‌مان شار ، یان هه‌مان وڵاتى سه‌رده‌مى ڕابردوو بێ .
من كوڕی ئه‌فسه‌رێكى سوپاى یۆگسلاڤیام كه كۆمۆنیست بوو . هه‌ر بۆیه بۆ ئێمه له سه‌ره‌تاوه هه‌موو شتێك ڕوون و ئاشكرا بوو : (هیچ خوایه‌ك بوونى نیه) . (ئاین تلیاكى گه‌لانه) . هه‌روه‌ها كڵێساكانیش ته‌نها كۆمه‌ڵێك خانوو و مێنیومێنتى مێژوویی و كولتوورین و هیچیتر ، ئێمه له ماڵى خۆماندا قه‌ت به بۆنه‌ى كریسمه‌س یان جه‌ژنى پاك ئاهه‌نگمان نه‌گێڕاوه . جار به جارێ دایكم له ڕۆژى ئه‌و بۆنه ئایینیانه‌دا خواردنێكى ئێواره‌ى لێ ده‌نا كه كه‌مێك له‌هى ڕۆژانى ئاسایی زۆرتر و خۆشتر بوو ، یان كێكێكى دروست ده‌كرد ، به‌ڵام هه‌رگیز ناوى بۆنه ئایینیه‌كان نه‌هاتووه له ماڵى ئێمه‌دا و هه‌رگیزیش به‌ر له شه‌وى سه‌رى ساڵ دره‌ختى كریسمه‌سمان نه‌ده‌ڕازانده‌وه . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا له‌بیرمه له ڕۆژانى ئه‌وهادا بۆنى خۆش و عه‌ترلى كێك و خواردنى ماڵه دراوسێكان له شارى ئیسپلیت له ده‌رگاوه دزه‌ى ده‌كرده ژووره‌كه‌مان : بۆنى كێك وشیرینى كه له ماڵان دروست ده‌كرا ، كێك به گوێزى كوڵاو ، شۆرباى ماسی ، دارچینى و ڕه‌به‌نۆك . به تایبه‌تیش زۆر حه‌زم ده‌چووه ئه‌و كێكانه‌ى كه داپیره‌ى(ساندرا)ی هاوڕێم دروستى ده‌كرد . ماڵیان له نهۆمى یه‌كه‌مى شوقه‌كه بوو . باوكى ساندرا فرۆشیارێك بوو ، ئه‌وان له شوقه‌كه‌دا ته‌نها خێزانێك بوون كه ئۆتۆمبێل و ته‌له‌فزیۆنیشیان هه‌بوو . ئه‌وه حیكایه‌تى ساڵى 1959 یه كه له (زادار)ه‌وه ماڵمان بۆ ئه‌وێ گواستبۆوه و ئێمه‌ى منداڵانى شوقه‌كه له ژوورى دانیشتنى ئه‌وان(هۆڵیان پێ ده‌گوت) كۆده‌بویینه‌وه و پڕۆگرامه‌كانى تایبه‌ت به كریسمه‌سمان له ته‌له‌فزیۆنى ئیتاڵیا ده‌بینی و شیرینى و كێكى له ڤانێلا و باویى دروستكراومان ده‌خوارد و سه‌رپه‌نجه‌ى ده‌سته‌كانمانى شیرین و مچ ده‌كرد و به چێژه‌وه ده‌مانلێسته‌وه . جه‌ژنى كریسمه‌سى ئێمه ، واته من وبراكه‌م ، به‌هۆكارگه‌لێك كه نه‌مانده‌زانى چیه و بۆچى ، به‌ڵام وادیار بوو كه‌مێك دره‌نگتر له‌هى خه‌ڵكى ده‌ستى پێده‌كرد . دیارییه‌كانمان هه‌فته‌یه‌ك له‌دواى منداڵه‌كانى دیكه‌ى ناو شوقه‌كه‌وه وه‌رده‌گرت . له‌وه‌دا تێگه‌یشتبووین كه جیاوازیه‌كمان له‌گه‌ل ئه‌وانیدیكه هه‌یه . قه‌تیش له هۆكاره‌كه‌مان نه‌پرسی . ده‌مانزانى شتێك هه‌یه ئێمه نابێ بیزانین . ئه‌وه له داپیره‌مان فێرببووین . ئه‌و كاتانه‌ى ئێمه‌ى ده‌برده پیاسه‌یه‌كى ده‌رێ به به‌هانه‌ى بردنه ده‌رێی ئێمه ، حه‌زى لێ بوو بچێته كڵێسا ، ئێمه‌ى له دیوى ده‌ره‌وه‌ى ده‌رگاى كڵێسا داده‌نا . له‌وه ده‌ترسا ئه‌گه‌ر ڕێگه‌مان پێ بدا له‌گه‌ڵى بچینه ناو كڵێسا به باوكمان بڵێین . بۆ جه‌ژنى پاك له ماڵى ئه‌و كێكى كه‌زیمان ده‌خوارد و هێلكه‌مان ڕه‌نگ ده‌كرد . داپیره‌م به‌رده‌وام هۆشدارى پێمان ده‌دا : ((نه‌كه‌ن به باوكتان بڵێن)) ئاوها ده‌یترساندین كه ئه‌گه‌ر به باوكم بڵێین ڕووداوێكى زۆر ناخۆش ده‌قه‌ومێ . ئه‌مڕۆ دڵنیام باوكم په‌ڵه‌ى مه‌ڕه‌كه‌بى ڕه‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنى به‌سه‌ر ده‌سته‌كانمانه‌وه ده‌بینى . زۆر به زه‌حمه‌ت و دژوار ڕه‌نگه‌كان پاك ده‌بۆوه . دواجار باوكم كۆچى دوایی كرد و به ڕێز و ڕێوڕه‌سمێكى سه‌ربازى كه شایسته و شایانى ئه‌فسه‌رێك و پارتیزانێكى كۆن بوو سپارده‌ى خاك كرا . له‌و شاره بچوكه‌ى لێوارى ده‌ریاكه باوكمان به‌خاك سپارد ، ده‌بوایه بۆ به‌ڕێوه‌چوونى ڕێوڕه‌سمى به‌خاكسپاردنى ، وه‌كو هه‌ر مردوویه‌كیتر ، زه‌نگى كڵێسایان لێدابا . به‌ڵام ئه‌و زه‌نگه بۆ ئه‌و لێنه‌درا . قه‌شه‌ى ناوچه‌كه بۆ شوێنێكیتر ڕۆیشتبوو ، قه‌شه‌ى ئه‌و كڵێسا بچووكه‌ش نه‌یتوانى خۆى یه‌كلایی بكاته‌وه و بوێرى ئه‌وه بكات بۆ ئه‌فسه‌رێكى سوپا ، زه‌نگه‌كه لێ‌بدا ، كه‌چى دواتر قه‌شه‌ى ناوچه‌كه گوتى ده‌بوایه زه‌نگى لێ دابا . گوتبووى هه‌ر چۆنێكى بێ ، باوكم له یۆگسلاڤیاى كۆن هاتۆته سه‌ر دنیا – ئاوى پیرۆزیان پێداكردووه و له ڕێوڕه‌سمى ئێواره‌خوانى ئیلاهیدا به‌شدارى كردووه – باوكم به‌ر له‌وه‌ى بمرێ به‌شێوازى تایبه‌تى خۆى له‌گه‌ڵ كڵێسا ئاشت بوویه‌وه و له‌م كاره‌یدا وه‌پێش حكومه‌ت كه‌وت . له ساڵى 1989 بۆ یه‌كه‌مین جار دواى چل ساڵ ڕێگه به خه‌ڵكى درا به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا كریسمه‌س وه‌كو جه‌ژن و بۆنه‌یه‌كى گشتى ئاهه‌نگ بگێڕن . هه‌روه‌ها كریسمه‌س ڕۆژى له‌دایكبوونى عیسا مه‌سیح كرا به پشوویه‌كى نافه‌رمى . به‌رله‌وه‌ش باوكم هه‌رخۆى ، كڵێسا‌و حكومه‌ت ، بێ بڕوایی به‌خوا و داب‌و نه‌ریت و ، كۆمۆنیزم و ئایینى كریستیانى پێكه‌وه ئاشت كردبوویه‌وه . كه‌وتبووه ناو ته‌مه‌ن و نه‌خۆشیه‌وه . مه‌رگى كوڕه‌كه‌ى وێرانى كردبوو . له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوانه‌دا هه‌ر به جارێ هه‌موو ئایدۆلۆژیه‌كان به‌لایه‌وه پووچ و بێ مانا ببوون . ئیدی ته‌نها شتێك كه به‌لایه‌وه بایه‌خدار و گرینگ بوو ده‌یویست ڕێوڕه‌سمێكى شایسته و ڕێك و پێك بۆ به خاكسپاردنى كوڕه‌كه‌ى ئه‌نجام بدرێ . له‌وانه‌بوو بیرۆكه‌ى ئه‌و ڕێوڕه‌سمه ئه‌وى ده‌خسته‌وه یادى ڕۆژگارى منداڵیى خۆى . بۆنى گوڵاو و له‌رینه‌وه‌ى تیشكه‌كانى مۆم و زێڕكاریى چوارچێوه‌ى وێنه‌كه‌ى و ده‌نگ و سه‌داى ئۆرگ... كه‌واته دوای ئه‌وه‌ى دایكم هه‌موو جورئه‌ت و بوێری و ئازایه‌تى خۆى كۆكرده‌وه و وێرا به باوكم بڵێ (ئایا ده‌كرێ براكه‌م به‌گوێره‌ى ڕێوڕه‌سمێكى ئایینى به‌خاك بسپێرن) ؟ باوكم ڕه‌زامه‌ندى دا. باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد ڕ‌ازى بێ . ئه‌و كه دایكمى ، كه كچى ماڵباتێكى كاسۆلیك و بڕوادار بوو چل ساڵى ته‌واو ئاخینبووه نێو قاڵبێكى بێ دینى ، چوونه كڵێساى لێ قه‌ده‌غه كردبوو (هاوژینى ئه‌فسه‌رێك) ! یان پاكشۆریى منداڵه‌كان و جه‌ژنى كریسمه‌س و ، ئه‌و ڕۆژه پایزییه ، ئارام و به ویقار له كڵێسا دانیشت . زۆر ئه‌سته‌م بوو بۆ من بتوانم سه‌یری بكه‌م . نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و ئازاره ده‌روونیه‌ى ده‌چێژت ، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ پیاوێكى وشك و نه‌قۆڵا بوو و ، هه‌ستم ده‌كرد به‌هۆى ئه‌وه‌وه درێغیم لێ كراوه له‌شتێكدا – هه‌رچه‌نده شتێكى هێنده گه‌وره و پڕ بایه‌خیش نه‌بوو – ته‌نها خواردنى چه‌ند پارچه كێكێك بوو له بۆنه ئاینییه‌كاندا – چونكه داپیره‌م و دایكم لێی ده‌ترسان و ، چونكه ئێمه ناچار بووین درۆی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین . بۆ ته‌نها ساتێك هه‌ستم كرد فێڵم لێ كراوه .وه‌ك ئه‌وه‌ى هێشتا منداڵ بم و ئه‌مجاره‌یان من ئه‌وم له‌كاتى درۆكردندا گرتبێ . ئیدى ئێستا ، هێنده نابووت و په‌ككه‌وته ، هێنده نغرۆ له‌نێو خۆى چه‌مابۆوه و نێوچه‌وانى خستبووه سه‌ر باسكى ده‌سته‌كانى ، ده‌تگوت هه‌موو شتێك دژوار‌و ناڕاسته‌قینه‌ى لێهاتووه. – مردنى كتوپڕی كوڕه‌كه‌ى – نزاكان ، چارپایه دارینه‌كه و ژیانه وێرانبووه‌كه‌ى خۆى... به‌ڕوونى هه‌ستم ده‌كرد ده‌مێكه زرێی ئایدۆلۆژیا كۆمۆنیستییه‌كه‌ى ، كه ئه‌وى زۆر پابه‌ند و سنووربه‌ند ده‌كرد واتاى خۆى له‌ده‌ست داوه . مانگێك دواتر ئه‌ویشیان له ته‌نیشت گۆڕی كوڕه‌كه‌ى به‌خاك سپارد . ئه‌ستێره‌یه‌كى سوور له‌سه‌ر گۆڕی باوكم و خاچێك له‌سه‌ر گۆڕی براكه‌م چه‌قێندرا . ویستى چاره‌نووس بوو كه دایكم ، له‌دواى چل و سێ ساڵ بۆ یه‌كه‌م جار به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى ئێواره خوانى ئیلاهیدا بكات ، كریسمه‌سى ڕابردوو بوو ئه‌و بۆ بینینى من هاتبووه زاگرب ، ئیدى نه باوكم له ژیاندابوو تا ڕێگرى لێبكات و نه ترسێكى له‌دڵدا بوو ، كه ئه‌وه‌ى ده‌یكا گوناه و تاوان بێت . ده‌تگوت ده‌یویست ئه‌و كاره‌ى خۆى به‌لاى منه‌وه به هه‌ڵسوكه‌وتێكى ڕاست و شیاو نیشانى من بدات ، گوتى "دڵنیام ئه‌گه‌ر باوكیشت له ژیاندا بوایه ڕێَگه‌ى ده‌دا بڕۆم و به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى ئێواره خوانى ئیلاهیدا بكه‌م " . له تۆن و له‌ره‌ى ده‌نگى دیاربوو كه له بێ بڕوایى من سه‌باره‌ت به نه‌بوونى خودا و شوێنپێیه‌ك له‌ده‌مارگرژی و مێشك وشكى باوكم ده‌بینێ . بڕیارم دا له‌گه‌ڵى بچم . بێ ئه‌وه‌ى به‌دروستى له‌وه تێبگه‌م كه ئه‌مه یه‌كه‌م جارم ده‌بێ كه له ڕێوڕه‌سمێكى له‌م چه‌شنه‌دا به‌شدارى ده‌كه‌م . چووینه نزیكترین كڵێسا ، كڵێساى یه‌حیاى پاكشۆر . بیناكه‌ى شێوازێكى كۆنى هه‌بوو و ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ دووسه‌د ساڵ پێش . ئه‌وه‌یانم له قه‌شه‌كه بیست كاتێك وه‌عزى ده‌دا . ته‌نها شوێن له نێو كڵێساكه ، كه به‌لامه‌وه ئاشنا بوو حه‌وشه چه‌مه‌نزاره‌كه‌ى لاى پشته‌وه‌ى بوو كه زۆر جاران سه‌گه‌كه‌ى خۆم بۆ پیاسه ده‌برده ئه‌وێ . ئه‌م ده‌ساڵه‌ى دوایی كه له‌م به‌شه‌ى زاگرب نیشته‌جێ بووم قه‌ت بۆ جارێكیش پێم نه‌خستۆته نێو ئه‌م كڵێسایه‌وه . هه‌ست به هیچ له‌خۆباییبونێك ناكه‌م له‌م باره‌یه‌وه ( هه‌روه‌ك له گه‌شته‌كانمدا بۆ "یروجا" سه‌رێكم له هه‌موو كڵێساكان داوه ، ته‌نانه‌ت بچوكترینیانیش) . بابه‌ته‌كه هه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ست ده‌كه‌م كڵێسا شتێك یان شوێنێَك نیه پێویستیم پێی هه‌بێ . به‌ڵام هه‌بوونى كڵێساش هیچ ئازارێكى ده‌روونیم نادا . كه چووینه نێو كڵێسا جه‌نجاڵه‌كه ، خۆم وه‌كو میوانێكى ناوه‌خت و ڕه‌زا قورس بینی و به بێزارییه‌وه خۆم سه‌رقاڵى گه‌شت و پیاسه‌ى ناوه‌وه‌ى كرد : په‌رده‌یه‌كى شین له‌لاى چه‌په‌ى ، كه ئاسمانێكى پڕ له ئه‌ستێره‌ى زیوینى ده‌خسته به‌رچاوان ، دیواره‌كانى به‌به‌ردى هاوشێوه‌ى مه‌ڕمه‌ڕ نه‌خشێندرابوو سه‌رانسه‌ر له ره‌نگى شینى ئاسمانى و پڕ له نه‌خش و نیگاری سه‌ر دیوار و ، پۆرترێتى پیاوێكى نه‌ناسراوى پیرۆز به بنمیچى ته‌لارى كڵێساوه كێشرابوو كه چلچرا و ئاوێزه‌یه‌كى گه‌وره‌ى كریستاڵ به ناوه‌ڕاستیدا شۆڕ ببۆوه . به‌لاى منه‌وه كڵێساكان هه‌ندێكیان ئاسه‌وارى مێژوویى بیناسازین یان كۆمه‌ڵه كۆشكێكى بێ نرخن . پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌و ڕۆژه‌م كه‌وته‌وه بیر كه خه‌ڵكانێكم بینیبوو له‌نێو ته‌له‌فزیۆندا له بوخارێست كه بۆ یه‌كه‌مجار به ئازادى و بێ ئه‌وه‌ى ڕێگرییان لێ بكرێ دره‌ختى كریسمه‌سیان ده‌برده‌وه ماڵ ، هاوكات ده‌نگى ته‌ق و تۆقى تمته‌ره‌قه‌و گه‌مه‌ى ئاگرین ده‌كه‌وته به‌ر گوێ . ناو كڵێسا قه‌ڵه‌باڵخ بوو – نزیكه‌ى سێسه‌د كه‌س له شوێنێكدا كه ته‌نها بۆ جێكردنه‌وه‌ى نیوه‌ى ئه‌و ژماره‌یه دروست كرابوو تێكچڕژابوون . زۆربه‌یان گه‌نج و جحێڵ بوون . ده‌موچاوى هاوسێیه‌كانم ناسیه‌وه . چه‌ند ئه‌كته‌رێكى سینه‌ما و ڕۆژنامه‌نووسێك و خانمێكى به‌ساڵاچووى گوڵ‌فرۆش و سه‌رخۆشه‌كه‌ى گه‌ڕه‌كیشى لێ بوو ، خوله‌كێك به‌ر له نیوه‌شه‌و هه‌موو چراكان شه‌وقیان تێكه‌وت . گرووپى مۆزیكى كڵێسا ، كێریا ئه‌لیزۆن سروودى(خودایه به‌زه‌ییمان به‌سه‌ردا ببارێنه)یان چڕی . ئه‌و كوڕه جحێڵه‌ى له ته‌ك من وه‌ستابوو ، چاكه‌تێكى له چه‌رم دروستكراوى پۆشیبوو ، به ده‌نگێكى گڕ سرووده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ تیپى مۆسیقا ده‌گوته‌وه – به ته‌واوى هاوئاواز نه‌بوو له‌گه‌ڵیان ، به‌ڵام ده‌شیچڕی – نزا ده‌ستى پێكرد . پاشان نۆره‌ى خوێندنه‌وه‌ى په‌رتووكى نزاى ئێواره‌خوانى ئیلاهى هات . به‌لاى منه‌وه پڕۆگرامه‌كان به‌مشێوه‌یه یه‌ك به‌دواى یه‌كدا هاتن . نزاكان و خه‌ڵكه‌كه‌ش كه له‌وێ وه‌ستابوون سه‌رنجیان ڕانه‌ده‌كێشام . (هه‌رچه‌نده به گۆشه‌ى چاو هه‌ندێ شتى سه‌رنجڕاكێشم بینی ! ( ئه‌و خاتوونه‌ى پاڵتۆى پێستى پڵنگى ڕاسته‌قینه‌ى له‌به‌ردابوو و پاڵى دابووه لادیوارى لاى چه‌پ و ، كڵاو ڕه‌شێكى گه‌وره ، كه له‌به‌رامبه‌رم ڕاوه‌ستابوو په‌ڕى تاوسێكى به كڵاوه‌كه‌یدا چه‌قاندبوو و ، ڕووخسارى درێژ و بێ هیچ ڕازاندنه‌وه‌ى ئه‌و كچه‌ى به دوو چاوى نوقاوه‌وه هاوئاواز له‌گه‌ڵ تیپه‌كه ، سرووده‌كه‌ى ده‌چڕی )..... ئه‌وه‌ى له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی بینیم زیاتر كاریگه‌رى لێكردم شكۆى ئه‌و ڕێوڕه‌سمه ئایینیه نه‌بوو ، كه بۆ یه‌كه‌مجار ده‌مبینى ، بگره شتێكى دیكه‌ى زۆر جیاواز بوو . سه‌یرێكى دایكمم كرد و بینیم ئه‌ویش پچڕ پچڕ ، نزیكه‌ى بڵێم هه‌ر له‌به‌ر خۆیه‌وه ، وشه‌ى نزاكانى له‌ژێر لێو و به‌بێ ده‌نگى ، هاوئاواز له‌گه‌ڵ سه‌دان كه‌سی ده‌وروبه‌رى ده‌گوته‌وه. له‌پاش تێپه‌ڕبوونى ئه‌و هه‌موو ساڵه هێشتا هه‌موو وشه‌كانى له‌بیر مابوو! ڕه‌نگه ده‌بوایه هه‌ر ئه‌وه‌شم لێی چاوه‌ڕێ بكردبایه : بێگومان ده‌بوایه ئه‌وه‌م لێی چاوه‌ڕوان بكردبایه ، به‌ڵام به حێبه‌ت و سه‌رسوڕمانه‌وه چاوم تێی بڕیبوو . زۆر به دیقه‌ت و سه‌رنجه‌وه . ته‌نانه‌ت به‌كه‌مێكیش ئیره‌ییه‌وه. من ده‌متوانى چى بخوێنم ؟ كتێبێكم هاته‌وه بیر ((سرووده‌كانى جه‌نگاوه‌ر)) كه مامۆستایه‌ك له پۆلى دوو پێی دابووم . لێوه‌كانى دایكم ده‌جووڵا . هه‌موو وشه‌كانى ئه‌و نزا ئایینیانه‌ى له‌به‌ر و بێ ده‌نگ ده‌گوته‌وه ، به ڕه‌وانى و بێ گرێ و گۆڵ ، پێویستى به بیر لێكردنه‌وه نه‌بوو ، كه‌چى من له‌و ساتیدا ، ته‌نها ده‌متوانى چه‌ند وشه‌یه‌كى پچڕ پچڕ له ((سرووده‌كه‌ى جه‌نگاوه‌ر)) به‌بیر خۆم بهێنمه‌وه . شتێك كه له‌نێوانماندا مه‌ودایه‌كى ده‌كێشا بیست و سێ ساڵ ته‌مه‌ن و ، جه‌نگێك و ، كوده‌تایه‌ك و ئایینزایه‌كى جیاواز بوو كه دوعا و نزاى جیاوازترى فێرى منداڵان كردبوو . ئا له‌و كاته‌دابوو كه له بڵندگۆى ژوور سه‌رم ده‌نگى وتار و وه‌عزى قه‌شه به‌رز بوویه‌وه . گوتى: ((ساڵانێكى زۆره ئاهه‌نگى جه‌ژنى كریسمه‌سمان ئاوها به‌م گه‌رم و گوڕی و جۆش و خرۆشه‌وه نه‌گێڕاوه)) . گومانم بۆ ئه‌وه چوو ئه‌و ته‌نها به پێچ و په‌نا ئاماژه به سیاسه‌ت بكات ، هیواى ئاشتى و ئارامیى ((كه ئه‌م شه‌وه كش و مات و پیرۆزه ده‌بێ وه‌كو دیارى پێشكه‌ش به هه‌مووجیهانى بكات)) به‌ڵام هه‌ر دواى كه‌مێك گه‌یشته ئه‌وڕوپاى ڕۆژهه‌ڵات و بن دیوارى به‌رلین ، بۆداپێست و تیمیسوئارا و، خه‌ریكه بۆ ئۆقره‌یی ڕۆحى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه نزا ده‌كات كه ئه‌وهه‌نده له ژیاندا نه‌مانه‌وه هه‌تا له‌م ڕۆژه پیرۆزانه‌دا له جه‌ژنى له‌دایكبوونى عیساى مه‌سیح به‌شدارى بكه‌ن ((ئێمه دامانزانى ئه‌مه ڕووده‌دا ، ده‌یان ساڵه چاوه‌ڕێی ئه‌م ڕووداوه بووین)) ده‌نگى له‌نێو بڵندگۆكاندا ده‌زرینگایه‌وه و وه‌كو چه‌شنێك له پێشبینیكردنێكى پێغه‌مبه‌رئاسا به‌دیار سه‌رمانه‌وه ده‌خولایه‌وه . ((ئه‌مه كارى خودایه ! خودا مرۆڤى ئازاد خوڵقاندووه و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌یه ئه‌و خه‌باته‌ى له‌پێناو ئازادى له ئه‌وڕوپاى ڕۆژهه‌ڵات له ئارادایه كارى خودایه !)) واى بۆچووم باوه‌ڕ به قسه‌كه‌ى نه‌كه‌ن . خودا بۆ ده‌بێ ئه‌و هه‌موو ساڵه ئارامى گرتبێ ؟ له هێكڕا ئۆقره‌ییم نه‌ما: نزاكانى كریسمه‌سى كاردیناڵ كوهارتیس كه له ئێواره‌وه سێ جار له ته‌له‌فزیۆن دووباره په‌خش كراوه‌ته‌وه ، په‌خشی ڕاسته‌وخۆ له ڕۆما ، په‌خشى ڕاسته‌خۆ له بێت له‌حم ، په‌خشى ڕاسته‌وخۆ له كڵێساى گه‌وره‌ى زاگرب، زێده‌ڕۆیی له مانشێته‌كانى ڕۆژنامه‌كان ، دیاریه‌كانى كریسمه‌س ، پۆستكارته‌كانى كریسمه‌س ، ئه‌م نمایشه پڕ له باق و بریقه له ڕاده‌به‌ده‌ره . هه‌ستم كرد وه‌ك بڵێی له پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه كه تینووی بینینی ڕێوڕه‌سمێكى له‌م جۆره بووم ئێستا ئه‌وه‌نده‌یان ڕژاندۆته قوڕگمه‌وه خه‌ریكه تووشی به‌دهه‌رسی و ئێلنجدان ده‌بم . ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌چوارچێوه‌ى مۆم و گوڵاو ، ئاوازى ئۆرگ و نزا‌و هیواخوازیی ئاشتى و ئارامى بوایه باشتر ده‌بوو .... به‌ڵام ده‌نگى قه‌شه هێشتا له‌نێو بڵندگۆكان ده‌له‌رایه‌وه ، ده‌نگێك كه به ئه‌زموونى شه‌وى ڕابردوو ، چڕینى سرووده‌كانى كریسمه‌س له پان و پۆڕترین یاریگاى باسكه‌ى شار ڕۆحێكى تازه‌ى به‌به‌ردا هاتبوو . ((بۆچى ئێمه ده‌بوایه چل و پێنج ساڵ چاوه‌ڕێ بكه‌ین هه‌تاوه‌كو بتوانین پێكه‌وه‌و به ئازادى سرووده‌كانى كریسمه‌س بچڕین؟ ئه‌ویش له‌ناو هۆڵێكى وه‌رزشی كه تایبه‌ت به‌م كاره دروست نه‌كراوه؟ ئه‌م كاره ئازار به‌كێ ده‌گه‌یه‌نێ؟)) له ناواخنى ئه‌م پرسیاره‌ى قه‌شه‌كه‌دا ڕه‌گێكى تاڵ به‌دى ده‌كرا ، ده‌یزانى كه‌س و‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ى ناداته‌وه ، ده‌یزانى كه و‌ڵامى ئه‌م پرسیاره چیدى گرنگى و بایه‌خى نه‌بوو . درێژه‌ى پێدا . دیسان باسی له بڕوا كرد و له ئۆقره‌گرتن - به‌ڵام من چیتر تاقه‌تى گوێگرتنم نه‌مابوو . له‌و ساتیدا دڵنیابووم كه ئه‌مه یه‌كه‌م ئێواره خوانى ئیلاهى كریسمه‌سه كه تێیدا ئاماده ببووم چیدى دووباره نابێته‌وه . هیچ نه‌بێ بۆ من .
* * *
كۆتاییه‌كانى هاوینى 1987 دواى تێپه‌ڕاندنى دوو كۆرسی خوێندن له ئه‌مریكا گه‌ڕامه‌وه زاگرب ، به‌ڵام ده‌كرێ بڵێم شاره‌كه‌ى خۆمم نه‌ناسییه‌وه . گۆڕانكاریه‌كى زۆرى به‌سه‌رداهاتبوو . باڵه‌خانه پێنج نهۆمى و شه‌ش نهۆمیه‌كانى گۆڕه‌پانى كۆماریى ڕه‌ونه‌قیان ده‌دایه‌وه . پێده‌چوو تازه بۆیاغیان كردبێ: زه‌رد ، شینى كاڵ ، قاوه‌یی ، په‌مه‌یی ، وه‌كو كێكێكیان لێ هاتبوو به قه‌یماغ جوانكارى بۆ كرابێ . ڕه‌نگه بۆ یه‌كه‌م جاربێ كه كۆمه‌ڵه جوانكاریه‌كانى ڕواڵه‌تى باڵه‌خانه‌كان سه‌رنجم ڕابكێشێ . گومه‌زه‌كان و دیواره‌كانیان به شێوه‌یه‌كى سه‌رنجڕاكێش ڕازاندبۆوه: ئه‌مبه‌ر ، په‌رییه ده‌ریاییه‌كان وا ده‌رده‌كه‌وتن كه به‌له‌كۆنه‌یه‌كیان به‌دیار سه‌ریانه‌وه ڕاگرتبێ ، ئه‌وبه‌ر ، چه‌پكه گوڵه‌كانى سه‌ر لێوارى سه‌ربانه‌كان ، گه‌ڵا زێڕینه‌كان ، بۆڵه ترێیه‌كان و فریشته بچكۆله و خه‌په‌كان كه له گه‌چ داتاشرابوون. پاشان كه‌وته‌وه بیرم كه پێشترێ له‌به‌رده‌م كڵێساى گه‌وره تابلۆیه‌كم بینیبوو كه له‌سه‌رى نوسرابوو ((مه‌ترسى داڕمانى به‌رد" (مه‌به‌ست لێی به‌رده گه‌وره‌كانى لاى پێشه‌وه‌ى دوو تاوه‌ره‌كه‌ى گوتیچ بوو))و ئه‌وه‌م به‌بیر داهات كه ئیدى كاتى ئه‌وه هاتووه ده‌ستێك به‌سه‌ر و سیماى ئه‌م شاره‌دا بكێشن . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بینینى گۆڕانكاریه‌كانى شار تووشی شۆكى كردم . بیست ساڵ یان سی ساڵ ده‌بوو ، ڕه‌نگه زیاتریش ، كه‌س ئه‌و ئه‌ركه‌ى نه‌خستبووه سه‌ر شانى خۆى بۆ ئه‌وه‌ى كارێك بۆ ئه‌م شاره بكات. له‌ڕاستیدا نه‌ده‌هاته‌وه بیرم كه‌سێك له‌م شاره‌دا به‌ردێكى له‌سه‌ر به‌ردێكدا دانابێ . كه‌واته چى ڕووی داوه تازه به‌تازه ئه‌نجومه‌نى شار بڕیارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى وێرانییه‌كانى شارى دابوو ؟ تا ئه‌وێ كه من ئاگادار بووم هیچ ئه‌قڵ و لۆژیكێك له پشته‌وه‌ى ئه‌م جۆره بڕیارانه‌دا نیه . ئه‌م بڕیاره كتوپڕه‌شیان هه‌ر ته‌نها به‌هۆكارى پیس وپۆخڵ بوونى كووچه و شه‌قامه‌كان و ، ئه‌وه‌ى كه دیواره‌كانى شار ڕووشاون و كه‌وتوونه‌ته ژێر چڵك وپێویستیان به بۆیه‌كردن بووه و ، تازه ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى شار دركیان پێ كردبوو ، ڕاست نیه ، ساڵه‌ها بوو دار و دیوارى شار پێویستى به بۆیه‌كردن و نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌بوو . ئه‌مه خۆ نابێته هۆكار . بێگومان هۆكاره‌كه‌ى داخوازى هاوڵاتیانیش نه‌بووه . ویستن و نه‌ویستنى وان خۆ بایه‌خ و گرنگیى نیه . واباشتره ئه‌وان مژوڵى كاره‌كانى خۆیان بن . كه‌واته، هه‌ر ئه‌و بۆیه كردنه ساده و ساكاره‌ى دیواره‌كان ، یان وردتر بڵێم ئه‌و "نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه" هاوشێوه‌ى هه‌موو كاره‌كانى دیكه‌ى ئه‌م ڕژێمه ، به‌رژه‌وه‌ندخوازیه‌كى باڵاتر بووه ؟ به‌ڵێ ، هه‌ر زوو ئه‌و " به‌رژه‌وه‌ندى باڵا"یه‌م دۆزییه‌وه : ((یونیڤێرساد)) یاریه‌كانى ئۆڵه‌مپیادی قووتابیانى زانكۆ ، كه له‌و هاویندا له زاگرب به‌ڕێوه‌چوبوو . هه‌ر چه‌نده ئه‌مه هۆكارێكى زۆر گه‌وره نه‌بوو ، به‌ڵام هه‌م حكومه‌تى كۆمارى سۆسیالیستى كڕواتیا و هه‌م ئه‌نجومه‌نى شاره‌كه‌ى نیگه‌رانى ئه‌م بابه‌ته كردبوو كه زاگرب ده‌توانێ چى باندۆر و كاریگه‌رییه‌ك بخاته سه‌ر ئه‌و میوانانه‌ى كه له سه‌رانسه‌رى دنیاوه دێنه ئێره . له‌وانه‌بوو(دنیا) نوێنه‌رانى خۆى هه‌ر نه‌نێرێته شارێكى ئه‌وها په‌رت و بچووك . كه‌واته جارێ هه‌ر به سووكى ده‌ستێكیان به‌سه‌ر سه‌رو سیماى شاردا هێناوه .
ئه‌وه‌ى كه زۆر به‌جدى ئازارى ده‌دام"به‌رژه‌وه‌ندى باڵاتر"ى ئه‌و به‌ڕێزانه نه‌بوو بۆ ئه‌و گۆڕانكاریه گه‌وره‌یه ، چونكه بۆمنیش ، وه‌كو خه‌ڵكیتره ئیدى ئه‌و چه‌شنه به‌رژه‌وه‌ندیانه ببوونه شتێكى ئاسایی. به بینینى من ، خراپترین شت ئه‌و زیهنیه‌ت و عه‌قلیه‌ته بوو كه "به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاتر"ه‌كانى لێوه ده‌رده‌چوو . دیدێكی پڕ له سووكایه‌تى به زاگرب و به جیهان . ئێمه‌ى دانیشتوانى شاره‌كه هه‌ستمان ده‌كرد شێوازى ئه‌نجامدانى ئه‌و گۆڕانكاریانه جۆرێكه له سووكایه‌تى پێكردن و ، ته‌نانه‌ت به‌كه‌م سه‌یركردنى خه‌ڵك و شاره‌كه‌یه: ئه‌م گۆڕانكاریانه به هۆكارێكى ناڕاست و به ده‌مارگیرى و جوامێریه‌كى ناڕاست ئه‌نجام دراوه . ئه‌گه‌ر هێنده ته‌نگه‌تاو بووبێتین خه‌ڵكى بیانى وا تێبگه‌یه‌نین كه ئه‌م شاره هێنده شارێكى جوان و سه‌رنجڕاكێشه و ئه‌وه دێنێ گه‌شتێكى بۆ بكه‌ن ، كه‌واته ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ له‌وانه‌یه ئه‌م شاره پێشتر كه‌ڵكى ژیانكردنى تێدا نه‌بووه . شێوازى كاركردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى شار به شێوه‌یه‌ك بوو ده‌تگوت دنیا زاوایه و زاگربیش بووكه – به‌ڵام بووكێكى قه‌یره و ترشاو و هه‌ژار ، كه هه‌وڵى بێ سوود ده‌دا هه‌ژارى و ترشاویه‌كه‌ى به‌م پۆشاك و جله نوێیه ڕه‌نگا و ڕه‌نگه داپۆشێ . ئه‌وه‌ى ئازارى ده‌دام ئه‌و مه‌ودا دانانه بوو له‌نێوان دنیاى ده‌ره‌وه و خۆمان . ده‌زانم ئه‌و مه‌ودا دانانه داهێنانى ئه‌نجومه‌نى شار نه‌بوو – داهێنانى ئێمه بوو . ئێمه خۆمان زۆر جاران به هه‌بوونى ئه‌و مه‌ودایه ڕه‌زامه‌ند و قایل بووینه و له‌وانه‌یه هه‌ر خۆمان ئاوها وێناى خۆمان كردبێ . به‌ڵام ئه‌وه‌مان وه‌ك نهێنى و ڕازێكى قێزه‌ون له‌نێو دڵماندا ده‌شارده‌وه و به دڵنیاییه‌وه حه‌زمان نه‌ده‌كرد كه‌سانى تریش ئاوها بیر بكه‌نه‌وه ، به تایبه‌ت بیانیه‌كان . ئێستا كه ده‌مانبینى ئه‌و نهێنى و ڕازه‌مان لێ ئاشكرا بووه و به ته‌واوه‌تى زه‌ق بۆته‌وه و كه‌وتۆته به‌ر چاوان و به ڕوون و ئاشكرایی ده‌رمانخستووه ، به‌لامانه‌وه به جۆرێك سووكایه‌تى پێوه دیاربوو . ئه‌گه‌ر ئه‌وان خه‌ڵكى "دنیان" ئه‌ى ئێمه كێین و خه‌ڵكى كوێین؟ چى شتێك ئێمه له‌وان جیا ده‌كاته‌وه ؟ ئه‌و سنووره نادیاره‌ى نێوان ئێمه و ئه‌وان له‌كوێیه؟ له ناخمانه ؟ له‌و نه‌فس به‌رزییه ئاستنزمه‌ى هه‌مانه؟ له مێژوومان و هه‌ژاریمانه؟ له‌نێو سیسته‌مێكه كه تێیدا ده‌ژین ؟ ئه‌وه چیه وا ده‌كات هه‌ست به‌وه بكه‌ین ئه‌وهه‌نده له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌ى خۆمان جیاوازیمان هه‌یه ، كه هه‌میشه ده‌بێ ئه‌وان له سه‌رووى خۆمانه‌وه ببینین و، هه‌میشه ئه‌و هه‌سته‌مان هه‌بێ كه دنیا ، ئێمه نزمتر له‌خۆى ده‌بینێ؟ یان ئایا سنوورى نێوان ئێمه وئه‌وان سنوورێكه به‌چاو ده‌بیندرێ و هه‌ستى پێده‌كرێ ؟ له‌ڕاستیدا چه‌ندجار كه‌سانێكمان بینیوه كه له سنوورى نه‌مسا ، یان ئیتاڵیا هاتوونه‌ته ناوه‌وه و ، به ڕوونى هه‌ستیان كردووه فڕێ دراونه‌ته دنیایه‌كیتر . ڕێگاو بان و جاده پڕ تاسه‌و بێ ڕووناكیه‌كان ، ئاوده‌سته پیسه‌كانى نێو ڕێستورانت و چێشتخانه‌كان ، بۆنه چه‌ورو ناخۆشه‌كانى نێو ژوورى ئوتێله‌كان ، نوما و واجیهه‌ى نیمچه وێرانى باڵه‌خانه‌كان ، كه ده‌تگوت ڕووخسارى پڕ چرچ و لۆچى پیره پیاوێكى شه‌كه‌ته تاك و ته‌را ددانى له‌نێوده‌مدا ماوه . یان ئه‌و قه‌وزه چڵكنانه‌ى په‌یتا په‌یتا دیواره‌كانى چوونه ژوورێی باڵه‌خانه‌كان و دیوارى ده‌ورى حه‌وشه‌كان و دیوارى چێشتخانه‌كان و ته‌نانه‌ت دیوارى گه‌رماوه‌كانى داپۆشیوه . ده‌ڵێی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا كه ئێمه هێشتا لێره و له‌نێو ئه‌وانه‌دا ده‌ژین به یه‌كجاره‌كى پشتگوێ خراون و له‌بیركراون . ده‌ڵێی هه‌ر به‌ڕاستى به‌شێك نین له ئێمه – ده‌ڵێی بێگانه‌یه‌كین و بێره‌دا تێپه‌ڕده‌بین ، یان ده‌ڵێی هه‌ر له ئێستاوه وازمان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڕۆژگار و سروشت و ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى نرخ و چۆنیه‌تى بۆیه‌ى دیواره‌كان هێناوه و دانمان به شكستى خۆمان داناوه . له‌وانه‌یشه هه‌ر ئه‌وه‌ى گرینگ بێ هه‌ر ئه‌و بۆیه‌ى دیواره‌كانه . ئه‌مڕۆ كه كه‌متر له سێ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و هاویندا تێده‌په‌ڕێ بۆیه و ڕه‌نگه تازه‌كانى ئه‌و باڵه‌خانانه ، هى ئه‌و "كێكه"جوانكاریكراوه‌یه كه ئه‌وهه‌نده پۆزمان پێیه‌وه لێ ده‌دا دیسان كۆن بووه : ڕه‌نگێكى چڵكن وقڕێژاوى ، ڕه‌نگێك به‌حاسته‌م له قاوه‌یی ده‌چێ ، خۆڵه‌مێشیه‌كى چڵكن ، هاوشێوه‌ى ڕه‌نگه كاڵبووه‌كه‌ى وێنه كۆنه‌كان . ده‌ڵێی مشكى و تۆزیان به‌سه‌رداكراوه . ده‌ڵێی توێژاڵێكى ته‌نك له فیلمێكى كۆنى ڕه‌ش و سپی هه‌مو شتێكى له‌ژێر خۆیدا داپۆشیوه : هه‌ر له جامخانه‌ى فرۆشگا‌كان ، گڵۆپه‌كان ، قفلى ده‌رگاكان ، شه‌مه‌نده‌فه‌ڕه‌كانى ناوشار ، تابلۆی ڕۆشنایی كزه‌كان ، ئێسكه‌ملیه‌كان و ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر گه‌ڵاو لق و پۆپی دره‌خته‌كانیش ، ئه‌م فیلمه وه‌كو په‌نجه‌مۆرى ڕۆژگاره . وه‌كو واژووى خودى ڕۆژگاره . د‌رك به هێزه‌كه‌ى ئه‌و كاریگه‌ریه سه‌یره‌ى به‌سه‌ر ئێمه‌وه‌ی هه‌یه ده‌كه‌ین و، خۆمان ڕاده‌ستى ده‌كه‌ین . ئه‌گه‌ر ئه‌وه ، ئه‌م دیارده‌یه‌ى شێلووبوونى خێرای بۆیه‌و ڕه‌نگى سه‌ر دیوارى باڵه‌خانه‌م ته‌نها له یۆگسلاڤیا بینیبا ، هه‌ر وامده‌زانى چه‌شنێكه له نه‌خۆشی و په‌تایه‌كى ناوچه‌ییه یان وامده‌زانى ده‌رهاوێشته‌ى كاریگه‌ریی ده‌روونیی ژینگه‌یه : هه‌ر كه دێیته ناو ئه‌م وڵاته‌وه ، ڕه‌شبینیه‌كى ئاوها داتده‌گرێ بێ ویستى خۆت هه‌موو ڕه‌نگێك ، له‌وه‌ى كه هه‌یه شێلووتر و ته‌ڵختر ده‌بینى . به‌ڵام ئه‌م حاَله‌ته‌م له "پڕاگ"یش بینی . له پڕاگ نوێكارى كراوه – واته له شه‌قامه‌كانى ئه‌ستێره میپستۆ ، پاریسكا ، كاپرۆڤا ، سروكا و دلوها . پیاسه‌م به نێو ئه‌و شه‌قامه باریكانه‌دا ده‌كرد ڕه‌نگ و ڕووى ئه‌و باڵه‌خانانه‌ى بۆیه نه‌كرابوو به ته‌نیشت ئه‌وانه‌وه كه تازه ڕه‌نگ و بۆیه كرابوو له‌وه‌ى كه هه‌بوو پیستر و كۆنتر ده‌هاته به‌رچاو ، ئه‌وانه‌یش كه ڕه‌نگ و بۆیه كرابوو خه‌ریك بوو هێدى هێدى ، به‌ڵام به‌چاو هه‌ستت پێده‌كرد ، هه‌مان شێلوێتى له هه‌واو هه‌ناسه‌ى ئه‌و مرۆڤانه‌ى به‌وێدا تێده‌په‌ڕین به‌خۆوه ده‌گرت . هه‌مان ئه‌و حاڵه‌ته‌م له بۆداپێستیش بینی . نیوه شه‌و گه‌یشتمه ئه‌وێ . له وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ڕه‌وه ، به پێ ، له شه‌قامى ڕاكۆزى ئۆتسا و بولوارى یوزێف كوروت چوومه ئوتێله شه‌عبیه‌كه‌ى نمزیت . سولڤار كه ناوه‌ندى بازرگانیى شاره ، چۆڵ و هۆڵ بوو هیچ ، تاریكیش بوو . له‌وانه‌بوو ئاوها هاتبێته به‌رچاوى من ، چونكه هه‌مان شت بۆ من ڕوویدابوو كه بۆ هه‌ركه‌سێكیتر كه له (ڕۆژئاواوه) دێته ناو شارێك له ئه‌وڕوپاى رۆِژهه‌ڵات ڕووده‌دات : گۆڕ‌انى له هێكڕای ڕۆشنایی ده‌وروبه‌ر سه‌رو دڵى گرتبووم . هه‌ر كه له سنوور ده‌رباز ده‌بی ڕۆشنایی به شێوه‌یه‌ك و كتوپڕ كز و كه‌م ده‌بێت كه بۆ ساتێك بێ ئه‌وه‌ى كه به بیرتدا هاتبێ واده‌زانى كاره‌بای شار هه‌مووى كوژاوه‌ته‌وه ، یان مه‌ترسی هێرشی ئاسمانى له ئارادایه. گڵۆپه‌كانى شه‌قامه‌كانى بۆداپێست ڕۆشناییه‌كى كزیان هه‌بوو كه مه‌یله و زه‌ردباو بوو ، هه‌ر گڵۆپه‌كانیش یه‌ك نا یه‌ك سووتابوو . گڵۆپى نێو جامخانه و ڤێترینى فرۆشگا‌كان و زۆربه‌ى ڕۆشنایی سه‌ر تابلۆكانیش كوژابوونه‌وه ، له‌و كاتى شه‌ودا شه‌مه‌نده‌فه‌ڕێكى ناو شار به‌رچاونه‌ده‌كه‌وت ، ته‌نها یه‌ك – دوو ئۆتۆمبێل له شه‌قامدا بوون ، ده‌تگوت شارى تارماییه‌كانه – هاوكارێكى ئه‌مریكاییم چه‌ند ساتێكى ئیلهامبه‌خشى هاوشێوه‌ى له پڕاگ وه‌سف كردووه : ((گڵۆپه په‌رت و په‌لاكانى شار ڕۆشناییه‌كى پڕته‌قاڵى گه‌رمیان هه‌یه ، ڕۆشناییه‌كى هێنده ده‌سته‌مۆ و بێ ده‌نگ كه وات لێده‌كا ئه‌ستێره‌كان و جووڵه‌ى سه‌رنجڕاكێشی پارچه هه‌ورێك كه شه‌وقی تریفه‌ى مانگه شه‌وى كه‌وتۆته سه‌ر به زوڵاڵى و ڕۆشنى له ئاسماندا ببینی)) . به‌ڵام له‌وێنده‌رێ كه ئه‌و (( گڵۆپه په‌رت و په‌لا )) ڕۆمانسیه‌كانى بینیبوو، كه وایان لێ كردبوو سه‌رنجى بكه‌وێته سه‌ر دیمه‌نه جوانه‌كانى ئاسمان من هیچ شتێك نابینم . چونكه خه‌ڵكى وڵاتێكم كه ژیان تێیدا زۆر له پڕاگ یان بۆداپێست ده‌چێ ، ته‌نها شتێك كه ده‌یبینم ، ده‌ستگرتن به به‌كارهێنانى وزه‌ى كاره‌با كارێكى قورسه ، ئه‌و گڵۆپه خراپانه‌ى زوو زوو ده‌سوتێن و ، ئه‌و گڵۆپه شكاوانه‌ى چه‌ندین ساڵى پێده‌چێ هه‌تا ده‌یانگۆڕن . هاوڕام كه ئه‌م دیمه‌نه له‌وانه‌یه وێنه‌ى شارێكى ڕۆمانسیت پێ ببه‌خشێ به تایبه‌ت بۆ كه‌سێكى به ڕێكه‌وت ئه‌مریكى. به‌ڵام نیشاندانى ئه‌م وێنه‌یه به ده‌ستى ئانقه‌ست نه‌بووه - كێ له‌ژیانیدا بیستوویه‌تى ڕژێمێكى كۆمۆنیستى ، ڕۆمانسی بێ؟ به‌یانیه‌كه‌ى ڕۆژی دواتر بۆداپێست له‌نێو كافتریا سه‌دو سی ساڵییه‌كه‌ى (گربود) له گۆڕه‌پانى"ڤارشاردى" به شێوه‌یه‌كى جیاوازتر خۆى ده‌نواند: كه‌شێكى خۆره‌تاو بوو - به گوته‌ى هاوكاره ئه‌مریكیه‌كه‌م "زوڵاڵ و ڕووناك"بوو . به‌ڵام من هێشتا وام هه‌ست ده‌كرد كه گۆڕه‌پانه‌كه ، باڵه‌خانه جوانه‌كانى ڕۆژته‌په‌ى قه‌ڵا (سه‌نته‌رى شار) و هه‌ر شه‌ش پرده‌كه‌ى به‌سه‌ر ڕووبارى دانۆپدا تێده‌په‌ڕی و هه‌موو گۆشه و كه‌ناره‌كانى شار هه‌مان فیلمه ڕه‌ش و سپیه كۆنه‌كه دایپۆشیوه ، ڕێك وه‌كو زاگرب ، پڕاگ ، یان به‌رلینى ڕۆژهه‌ڵات ، ده‌تگوت شار خه‌ریكه له‌به‌ر چاوان ده‌سڕدرێته‌وه ، لێواره‌كانى په‌یتا په‌یتا وشك هه‌ڵده‌گه‌ڕا و هه‌ڵده‌وه‌رى ، ون ده‌بوو . پارچه‌ى گه‌وره له نوما و واجیهه‌ى باڵه‌خانه‌كان لێببۆوه و كه‌وتبوو ، به‌شێك له دیواره‌كان و پرده‌كان ڕووخا بوون و پینه‌یان تێ كه‌وتبوو ، په‌یكه‌رى ئه‌و ئه‌ژدیهایانه‌ت ده‌بینى لووتیان نه‌بوو ، ئه‌و فریشتانه‌ى باڵیان لێ ببۆوه ، كۆته‌ڵى ئه‌و ژنانه‌ى مه‌مكیان پێوه نه‌بوو، ئه‌و ئه‌سپانه‌ى قاچیان شكابوو ، هه‌موو ئه‌وانه پێكه‌وه باخچه‌ى ئاژه‌ڵانێكى خه‌یاڵیی دنیایه‌كیان دروست ده‌كرد كه ماوه‌یه‌ك بوو له‌بیر كرابوو .... ئه‌م شاره خه‌ریكه هێدى هێدى له‌نێو ده‌چێ و هیچ شتێك ته‌نانه‌ت حكومه‌ته نوێكه‌ش ناتوانێ ئه‌و ڕه‌وته بێ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی به‌ره‌و وێرانى و نه‌مان ڕابگرێ . هۆزانڤانى خه‌ڵكى ئه‌ڵمانیاى ڕۆژئاوا (هانس ماگنۆس ئێنتسنسبرگر) له كۆ وتاره‌كانى دا له كتێبی (ئه‌وڕوپا..ئه‌وڕوپا) ئاماژه ده‌كات كه "ڕاز ، ترس و تۆقین و سیحرى ئه‌و شاره گه‌وره‌یه كه به‌دیار دانووبه‌وه چه‌ترى هه‌ڵداوه سه‌رچاوه‌كه‌ى له ئه‌م داڕزانه هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ . هێزێكى باڵا ده‌ستتر ، سروشتى و بێ توانا له به‌رگرى : به‌ساڵاچوویی ، نیگاركێشێك كه فڵچه‌كه‌ى نوقمى نێو ڕه‌نگ ده‌كات ده‌زانێ كارێكى بێ سوود ده‌كات و ته‌نها ده‌كرێ پشت به یه‌ك شت ببه‌سترێ : هه‌مێستا ، زه‌مه‌نێكى به‌ڕاستى له‌به‌رده‌ست ، كه حوكم به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا ده‌كات ، ده‌فری پاراستنى هه‌موو شتێكه له‌ناوخۆیدا و له هه‌مان كاتدا هه‌موو شتێكیش له‌ناو خۆیدا داده‌ڕزێنێ . مێژوو ڕه‌وتى داڕزانه . ئه‌وه‌ى ئێمه ناوى سۆسیالیزمى لێ ده‌نێین ته‌نها جێگره‌وه‌ى سوڵتانى ڕۆژگاره و هیچى دى )) له‌وێ له بۆداپێست بوو كه زانیم سه‌رچاوه‌ى ئه‌و هێزه ده‌روونیه چیه ، ئه‌و هێزه‌ى خه‌ریكه یه‌ك به یه‌كى شاره‌كانى ئه‌وڕوپاى ڕۆژهه‌ڵات قووت ده‌دا ، ڕووخسارى گوتیك ، باروك ، یان "كۆتایی سه‌ده‌ى نۆزده‌ى" ئه‌م شارانه ، ڕووخسارى دڵگیر و ته‌ریكیان، جوانیى نۆستالیژیانه‌یان ده‌وڕووشێنێ و قوتیان ده‌دا و ئه‌وه‌ى لێیان به‌جێ دێڵێ ته‌نها داڕزانه وڕه‌نگى مات و مردووى فلیمه ڕه‌ش و سپى و كۆنه‌كانه . ئه‌گه‌ر بڵێین سه‌رچاوه‌كه‌ى كوالێتى و چۆنێتى نزمى ئه‌و ڕه‌نگه‌یه كه له‌ژێر ده‌ستى ڕ‌ژێمى سۆسیالیستى به‌رهه‌م هاتووه ، بۆچونێكى ڕاستمان ده‌ربڕیوه ، به‌ڵام ته‌نها هه‌ر ئه‌وه نیه ، ئه‌گه‌ر بڵێین سه‌رچاوه‌كه‌ى ده‌رهێنانى جۆرێكى خراپی خه‌ڵووزى به‌ردینه و پیسبوونى هه‌وا و سووته‌مه‌نى خراپ و ئۆتۆمبێلى خراپتره ، یان بێ پاره‌ییه دیسان ڕاستمان گوتووه ، به‌ڵام چیڕۆكه‌كه لێره كۆتایی پێ نایه . ئه‌م هۆكارانه و (له‌وانه هۆكارگه‌لێكى زۆریتر ، بۆ پاساودانه‌وه‌ى ئه‌و داڕزان و په‌رپووتیه به‌س نیه .
* * *
من واى بۆ ده‌چم سه‌رچاوه‌ى ئه‌و هێزه وێرانكاریه و هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م دۆخه ئێمه خۆمانین . ئه‌وه‌ى شاره‌كانى ئێمه‌ى ئاوها داڕووخاو و ناشیرین كردووه بێباكى و خه‌مساردى و بێده‌نگى ده‌یان ساڵه‌ى ئێمه بووه ، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕوایه پته‌وه‌مان بووه به‌وه‌ى كه - ئه‌ویدیكه (حكومه‌ت - حیزب -سه‌رووتره‌كان) ده‌سه‌ڵاتى شاریان به‌ده‌سته‌وه‌یه و به‌رپرسن له پاراستن و چاولێكردنى ، نه ئێمه . چۆن ده‌كرێ ده‌سه‌ڵاتى شار به‌ده‌ست ئێمه‌وه بێ له كاتێكا ده‌سه‌ڵاتى ژیانى خۆمان به‌ده‌ست خۆمان نیه ؟ من له نهۆمى هه‌ره خوار نیشته‌جێم و په‌نجه‌ره‌ى ژووره‌كه‌م ڕوو له شه‌قامێكى قه‌ڵه‌باڵغ و جه‌نجاڵى ناوه‌ڕاستى شاردا ده‌كرێته‌وه . ژیان له‌م نهۆمه به سه‌رترى و ده‌ستكه‌وتێكى باش ده‌زانم چونكه لێره‌دا ده‌توانم شتگه‌لێ به چاوه‌كانى خۆم ببینم ئه‌گه‌ر لێره نه‌بوایه‌م چاو و سه‌رنجم قه‌ت نه‌ده‌كه‌وته سه‌ریان . لێره به وردى له منداڵه‌كان و سه‌گه‌كان و ته‌نانه‌ت سه‌رخۆشه‌كانیش ڕاده‌مێنم . له دیوى ده‌رێ ، له ژێر په‌نجه‌ره‌كه‌م ، كه‌سانێك ده‌بینم به‌توڕه‌یی و بێزارى باس له سیاسه‌ت ده‌كه‌ن (هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونى یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى ئازاد له كۆماره‌كه‌ماندا ده‌مانزانى كام حیزب براوه ده‌بێ ) . ژنانى كابانى ماڵه‌وه ده‌بینم یه‌كدى له‌و شته به كه‌ڵك و بێ كه‌ڵكانه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه له دووكانه‌كه‌ى سه‌رى گوزه‌ره‌كه‌دا داندراوه . هه‌موو ڕۆژ له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى خۆرى به‌یانیدا ، به‌ر له‌وه‌ى له‌ناو پێخه‌ف بێمه ده‌رێ نوێترین هه‌واڵه‌كان ڕێچكه ده‌به‌ستن بۆ ناو گوێچكه‌كانم . ئه‌مه له شته بیستراوه‌كان . به‌ڵام شته بینراوه‌كان ، له هه‌موو شتێ زیاتر زبڵ و خاشاك ده‌بینم : ده‌توانم ئه‌و خه‌ڵكانه به ڕوونى ببینم كه چۆن به‌وپه‌ڕى زه‌وقسزى و بێباكى و سه‌رسه‌ریانه ڕۆژنامه دڕا‌و و گرمۆڵه‌كراوه‌كان و ، زه‌رف و عه‌لاگه و كیسه پلاستیكیه‌كان و پاكه‌تى به‌تاڵى جگه‌ره و، بوتڵى هه‌مه‌جۆر و ، سه‌یوان و چه‌ترى شكا و ، كۆنه پێڵاو و ته‌نانه‌ت به‌فرگره له‌كار كه‌وتووه‌كانیان فڕێ ده‌ده‌نه ئه‌و ناوه . ته‌ق و هۆڕ و سیكه‌سیك و خشه‌خشى فڕێدانى ئه‌و شتانه بۆسه‌ر ئه‌و زبڵدان و گوفه‌كه زۆر و زه‌به‌ندانه‌ى كه‌ڵه‌كه‌ى سه‌ر یه‌ك بوونه به‌رده‌وام ناو مۆخ و گوێچكه‌كانم ئازار ده‌دا - ئه‌و خه‌ڵكه سه‌رانسه‌رى شۆسته و گوڵخانه‌كانى به‌رده‌م باڵه‌خانه‌كان و لێوارى شه‌قامه‌كانیان كردووه به حاویه‌یه‌كى گه‌وره‌ى خاشاك و پاشماوه و شته ڕزیو و كۆنه‌كانیان ، هه‌ر به‌و خه‌یاڵه‌ى كه (ئه‌وى دیكه‌ى)به‌رپرس له شار خه‌مێك له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى ئه‌و زبَلدان و گوفه‌كانه ده‌خوات . هه‌ر فه‌زایه‌كى گشتى وه‌كو تابلۆیه‌كى ڕیكلام وایه كه په‌یامه‌كانى نه‌ست وده‌روونى به كۆمه‌ڵى میلله‌تێك نمایش ده‌كات . ده‌كرێ زۆر شت له‌سه‌ر شاشه‌ى ئه‌و تابلۆیه‌دا ببینی : بێكارى ، په‌ستى و تووڕه‌یی ، خه‌مساردى و بێباكى ، ترس و تۆقین ، جیاكارى له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ، حه‌زى له‌سه‌ر كورسی لادان ، ئابووریه‌كى خراپ و بێكه‌ڵك ، پێناسه‌كردنى گۆڕانكارى به‌سه‌ر داهاتووى خودى واژه‌ى (گشتى) ، چه‌مكى ئایدۆلۆژیاى میلله‌ت شه‌به‌نگى ته‌واوى سۆز و خولیا كه‌ڵه‌كه بووه‌كان زه‌ق بوونه‌ته‌وه . ئێمه به شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین وه‌ك ئه‌وه‌ى شوێنه گشتیه‌كان بۆ هیچ كه‌سێكمان نه‌بێ . ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش خراپتر ، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌وشوێنه گشتیانه موڵكى دوژمنه‌كانمانه و ئه‌ركێكى پیرۆزه له‌سه‌ر شانمان كه ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌ودوژمنه له‌سه‌ر خاكى خۆیدا بجه‌نگین و به‌شكه‌م بكرێ و بتوانین ئه‌و دوژمنه هه‌ر له‌وێ تاقه‌ت و بڕستى لێ ببڕین . فه‌زاى گشتى ڕێك له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كات به‌ڵأم كێشه لێره‌دایه كه‌له زه‌ینى ئێمه‌دا(گشتى) واته حكومه‌ت و حكومه‌تیش واته دوژمن . ئه‌گه‌ر نه‌توانى حكومه‌ت و ڕژێم بڕووخێنى خۆ ده‌توانى وێستگه‌یه‌كى شوشه‌یی پاس یان تابلۆیه‌كى جوانى ڕیكلام یان ئه‌ستوونێكى كاره‌با بقۆپێنیته‌وه یان بیشكێنى یان هیچ نه‌بێ شوختێكى پێدا بێنى. خۆ ده‌توانى به‌سه‌ر گوڵه جوانه‌كانى ناو شۆسته‌ى نێوان دوو شه‌قامدا بڕۆیت وبیانپلیشێنیته‌وه . له‌م جه‌نگه كپ و بێ ده‌نگه‌دا ئه‌وه ته‌نها شاره‌كانى ئێمه‌ن كه ناشیرین ده‌بن و ده‌دۆڕێن . له ده‌رگاى هاتنه ژوورێی باڵه‌خانه‌و شوقه‌كاندا ، هه‌م بۆ پێداهاتنه ژوورێی باڵه‌خانه‌كه سوود وه‌رده‌گرین و هه‌میش له‌بری توالێت و ئاوده‌ستخانه و هه‌م وه‌كو شوێن و ژوانگه‌یه‌ك بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ى هه‌سته ده‌روونیه‌كان و ، ئه‌و هه‌سته ده‌روونیانه‌ش (ئه‌گه‌ر پێمان بكرێ و بتوانین خۆمان له بۆنه ناخۆشه‌كه‌ى گێل بكه‌ین) بریتین له نه‌فره‌ت و په‌ستى و خراپه‌كارى ، چونكه ئێره به حسێبان به‌شه جوان و "باشه"كه‌ى شاره (هه‌رچه‌نده لێره‌ش قفڵى ده‌رگاكان ته‌مه‌نێكى كورتیان هه‌یه) له‌وانه‌یه له‌سه‌ر دیواره‌كانى ڕێڕه‌و و كریدۆرى باڵه‌خانه‌كان دروشم و یادگارى ئاشقانه نه‌نووسن به‌ڵام هێماگه‌لى هه‌ست پێنه‌كراوى دیكه‌ى ئه‌و داماویه به‌رچاو ده‌كه‌وێ : شووشه شكاوه‌كانى په‌نجه‌ره‌كان ، گڵۆپه لێكراوه‌كان، ئه‌و زبڵ و خاشاكه زۆره‌ى كه له لێوارى شه‌قامه‌كاندا كه‌وتۆته سه‌ر یه‌ك ، محه‌جه‌ره قۆپاوه‌كان ، ئه‌و ئه‌سانسێرانه‌ى له‌كار وه‌ستاون ، زه‌نگى هه‌ڵكه‌ندراوى ماڵه‌كان . به‌شێكى خه‌ڵك سوود له پاركه‌كان وه‌رده‌گرن بۆ پیاسه‌كردنێك یان حه‌سانه‌وه‌یه‌ك و ئارامیوه‌رگرتنێك و ڕابواردنى چه‌ند ساتێكى خۆش و ، به‌شێكى دیكه‌ش له خه‌ڵك هه‌ن ئاوها كه دڵیان ده‌یه‌وێ گۆڕانكارى به‌سه‌ر شێوازى پاركه‌كاندا ده‌هێنن ، واته بۆ ده‌ڕبڕینى توڕه‌ییه‌كانیان ، كورسیه دارینیه‌كان ده‌وڕووشێنن و كورسیه به‌ردینه‌كان ده‌شكێنن ، موحه‌جه‌ره ئاسنینه‌كان خوار و خێچ ده‌كه‌ن ، دره‌خته‌كان ده‌شكێننه‌وه ، شكڵ و وێنه‌ى ناشیرین و جیاواز به‌سه‌ر ئه‌و سه‌تڵ و سه‌به‌ته جوانانه‌ى بۆ تێفڕێدانى ورده خاشاك و زبڵ و زار به ئه‌ستوونه‌كانه‌وه به‌ستراون ده‌كێشن یان له په‌ناى دره‌خته‌كان و هه‌ر شوێنێك كه بیانه‌وێ داده‌نیشن و خۆیان به‌تاڵ ده‌كه‌ن... هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌به‌ر هۆكارێكى ساده ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و شوێنانه به موڵكى خۆیان و به هى خۆیان نازانن و به پاره و پوڵیش ناكرێ به‌ر له‌و وێرانكاریانه بگیرێ . ته‌نها شتێك كه ده‌توانرێ كاریگه‌رى هه‌بێ و ئه‌و زیهنیه‌ته وێرانكارى و دوژمنكاریه بگۆڕێ ، گۆڕانكارى كردنه له دید و تێڕوانینى خه‌ڵك بۆ ئه‌سڵى بابه‌ته‌كه . یه‌كه‌مجار كه چوومه"هایدپارك" له له‌نده‌ن شتێك كه زیاتر سه‌رنجى ڕاكێشام ، سه‌كۆ و شوێنى وتاردانى ئازادى خه‌ڵك نه‌بوو - كه پێشتر شتێكم له باره‌یه‌وه خوێندبۆوه – به‌ڵكو ئه‌و خه‌ڵكه بوون كه له‌سه‌ر چیمه‌ن و فریزه‌كان دانیشتبوون و خۆیان دابووه به‌ر تیشكى هه‌تاو خه‌وتبوون یان شتێكیان ده‌خوارد . له پاركه‌كانى خۆماندا قه‌ت شتى ئاوهام به به‌رچاونه‌كه‌وتبوو . لێره فریز و چیمه‌ن ته‌نها بۆ سه‌یركردنه ، بۆ ئه‌وه نیه سوود و چێژى لێوه‌ربگرى . له‌وانه‌یه ئێستا كه ، دوا به‌دواى ئه‌و گۆِرانكاریه سیاسیه‌ى له ئه‌وڕوپاى ڕۆژهه‌ڵات ڕووى داوه ، كه له به‌ختى باشمان پریشكى به‌ر ئێمه‌ش كه‌وتووه بتوانین شاره‌كانمان به موڵكى خۆمان بزانین . وه‌كو هی خۆمان وابێ ئاوها ژیانى تێدا به‌سه‌ر به‌رین و وا بیرنه‌كه‌ینه‌وه كه ئێره زیندان و شوێنى نه‌فیكردنمانه ، یان جێگایه‌كه ته‌نها پێیدا تێده‌په‌ڕین . به‌ڵام هه‌نگاوى یه‌كه‌م بۆ به ئه‌نجامگه‌یشتنى ئه‌و مه‌رامه ئه‌وه‌یه كه به ته‌واوه‌تى له چه‌مكى "فه‌زاى گشتى" تێبگه‌ین . فه‌زاى گشتى ته‌نها نوماو دیمه‌نى باڵه‌خانه‌كانى شار نیه زۆر شتى دیكه‌ش هه‌یه كه به فه‌زاى گشتى هه‌ژمار ده‌كرێ ، گڵۆپه‌كانى ڕووناكى شه‌قامه‌كان ، شۆسته‌كان ، زبڵ و زار و خاشاك ، ده‌بلیوسى و توالێته‌كان ، پاركه‌كان و ده‌رگاى لێ هاتنه ژوورێی باڵه‌خانه‌كانیش ده‌كه‌ونه نێو فه‌زاى گشتیه‌وه . وه‌كو یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌بێ له‌وه تێبگه‌ین فه‌زاى گشتى كلینیكس یان ده‌سه‌سڕێكى كاغه‌زى نیه دواى ئه‌وه‌ى سوودى لێ ده‌بینی گرمۆڵه‌ى كه‌یت و فڕێى ده‌یت. به‌ڵكو له چه‌شنى ئه‌و ده‌سه‌سڕه له په‌مۆ چنراوه پته‌وانه‌ى سه‌رده‌مى كۆنه ، داوچن و نه‌رم و نۆڵ بوون ، ڕۆخ و لێواره‌كانیان به داوى ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ده‌نه‌خشێندرا ، مرۆڤ ده‌بێ هه‌موو جار بیانشواو و ئوتویان بكا و دیسان سوودیان لێوه‌ربگرێته‌وه . گیۆرگى كۆنراد نووسیویه‌تى كه جووڵه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ڕه‌كان و فیلمه‌كان لێره هێواشتره ، چونكه جووڵه و بزاوتى كات و زه‌مه‌ن هێواشتره . من پێموایه لێره بزاوتى كات جیاوازتره . كاتێك هه‌موو په‌رده‌كانى وه‌هم یه‌ك به یه‌ك لاده‌برێن ، وه‌همى جوانى و وه‌همى ده‌سه‌ڵات و هێز و ، وه‌همى گرنگى و بایه‌خپێدان و ته‌نانه‌ت وه‌همى واتا و زه‌مه‌نیش ، بیركردنه‌وه و وێناى ئێمه له خودى ژیان زۆر به قووڵى ده‌گۆڕێ . ئیمپڕاتۆریه‌تى نه‌مسا - مه‌جه‌رستان چوارسه‌د ساڵ هێما و ئاماژه‌كانى سامان و هێزى خۆى نمایش كرد . ئه‌و هێماو ئاماژانه هێواش هێواش كاڵ بوونه‌وه و وێران بوون . پاشان كۆمۆنیسته‌كان به درێژایی نیو سه‌ده هه‌وڵیان دا هێماكانى ڕابردوو له‌نێو ببه‌ن و هی خۆیانى له‌جێدا دابنێن - كه‌چى هی كۆمۆنیسته‌كان زۆر خێراتر له هى پێش خۆیان مه‌حف و بزر بوون . ئێستاش حوكمڕانه نوێكان كه‌وا ده‌زانن مێژوو و زاكیره‌ى خه‌ڵك یاریگاى بچوكى تۆپتۆپێنى ئه‌وانه ، دیسان خه‌ریكن ناوى شه‌قامه‌كان و گۆڕه‌پانه‌كان ده‌گۆڕن . مێنیومێنته كۆنه‌كان ده‌ڕووخێنن و زۆر به خێرایی مێنیومێنتى نوێ له جێی هى كۆن داده‌نێن . به‌ڵام شاره‌كان مێژووى خۆیان له‌بیره و نمایشی ده‌كه‌ن ، خه‌ڵكیش هه‌روا داخ و عه‌زره‌تى ڕابردوو ، هه‌روه‌ها ڕۆح و گیانى ئه‌وڕوپاى ناوه‌ندى ، خه‌مبارى و ڕه‌شبینیه‌كه‌شى - یان ده‌كرێ بڵێی ڕه‌نگه مات و كۆنه ده‌روونیه‌كه‌ى - هه‌موو ڕه‌گو ڕیشه‌ى له‌نێو ئه‌و بابه‌ته‌وه‌یه . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه پێموایه سه‌رباری هه‌موو شتێك ، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیدیكه جیاوازیمان هه‌یه ، ڕوون و دیاریشه كه له گه‌ڵ ئه‌وانیدیكه جیاوازین . "بوژانه‌وه و نوێكارى" شاره‌كانى ئێمه نوێ ناكاته‌وه ، ته‌نها تێپه‌ڕینى زه‌مه‌ن و كات وه‌بیر دێنێته‌وه . ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خات هیچ پێشكه‌وتنێك له ئارادا نیه‌و مێژوو به به‌رده‌وامى خۆى دووباره ده‌كاته‌وه . شێوه‌ى خانووه‌كان وێكچوونێكى زۆرى له‌گه‌ڵ ڕووخسارى مرۆڤه‌كان هه‌یه و منیش زۆرم كه‌یف به‌مه دێ . جوانیه‌كانیان ته‌نها له ڕواڵه‌تدا نیه . هه‌ر ئه‌مه‌یشه كه واده‌كات كه شاره‌كان وه‌كوئاوێنه‌ى باڵا نوماى لایه‌نه ده‌روونیه‌كه‌ى ئێمه‌بن . جوانیه ڕه‌سه‌نه‌كانیان له قه‌باره مرۆڤایه‌تیه‌كه‌یانه .(نه گه‌وره‌ترن نه بچوكتر) ، له‌وه‌دایه كه ئه‌و هه‌سته‌مان پێ ده‌به‌خشن كه ده‌توانین به‌ڕیوه‌یان ببه‌ین و ، ئه‌وه ئه‌وان نین كه ئێمه به‌ڕێوه ده‌به‌ن . شاره‌كانى ئێمه بۆخۆیان ناوه‌ڕاست و سه‌نته‌رێكیان هه‌یه . باكوور و باشووریان دیاره ، گۆڕه‌پانێكى سه‌ره‌كییان هه‌یه .شه‌قامه‌كان و باڵه‌خانه ڕه‌سه‌نه‌كانى دیار و له‌به‌ر چاون و خه‌ڵكه‌كه‌یش پێویستیان به‌وه هه‌یه شاره‌كه‌یان سه‌نته‌ر و ناوه‌ڕاستێكى هه‌بێ ، ئه‌وه هه‌ستى ئێمناهى و ئاسایشیان پێ ده‌به‌خشێ . ئه‌و شارانه‌ى كه ئه‌و گه‌ڕه‌كه كۆنانه‌یان نیه وه‌كو سه‌ده‌فێكى بێ مروارى وان . هه‌ر بۆیه به بۆچوونى من نوێسازى و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى "شارى كۆن" له وارشۆ ، یان نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى "قه‌ڵأ"ى بۆداپێست ، له‌دواى جه‌نگ ، كارێكى زۆر په‌سند و ئاقڵانه بوو ، به‌شه كۆنه‌كانى شاره ئه‌وڕوپیه‌كان كاكڵه و ناواخنى سه‌ره‌كى ئه‌و شارانه‌ن به‌ڵام "جیهان" – به گریمانه‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌و پۆلێنكردنه ، له ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه بوونى هه‌یه – با " جیهان"یش بێته ئێره . له‌وانه‌یه ته‌نها لێره بێ كه "جیهان" ده‌توانێ ئه‌و ڕاستیه ببینێ كه مێژوو ، له‌ناو جه‌وهه‌ر و سروشتى خۆیدا ته‌نها بابه‌تێكى میتافیزیكیه و هیچیتر ....