كێ حوكمی زۆنی سه‌وز ده‌كات؟
A) پاسدار.
B) په‌كه‌كه.
C) حه‌شد.
D) یه‌كێتی.
به كێ و به چی ده‌ڵێن ڕه‌ئیسی؟
A) سه‌رۆك كۆماری وڵاتێكی دراوسێیه.
B) جۆرێكه له كاره‌بایه‌كی پێنج سه‌عاتیی.
C) شه‌قامی سه‌ره‌كی شارێكه.
D) فۆرمێكی حوكمڕانیی ناپهرلهمانییه.
مووچه چییه؟
A) سه‌ده‌قه سه‌ر و به‌ڵاگێڕی ته‌یفه.
B) خێر و حه‌سه‌ناتی ئالی به‌یته بۆ كورد.
C) دایم له ڕێی هات و نه‌هاتایه.
D) كه هات نازانی پینه‌وپه‌ڕۆی كوێی پێ بكه‌یت.
ماده‌ی هۆشبه‌ر چییه؟
A) تریاك و حه‌شیشه‌یه.
B) سیاسه‌ته.
C) ئاینه.
D) ژنه.
سیستمی خوێندن له هه‌رێم چییه؟
A) سویدییه.
B) ئه‌فغانییه.
C) فهقێیاتییه.
D) بایكۆتییه.
گۆڕانكاریی له‌ناو حزبی كوردیدا چۆنه؟
A) عه‌لۆی دیسان ده‌به‌نه‌وه جێی خهلۆی.
B) خهلۆی ده‌گه‌ڕێننه‌وه جێی مهلۆی.
C) مهلۆی ده‌هێننه‌وه جێی جه‌لۆی.
D) جه‌لۆی ده‌به‌نه‌وه جێی سهلۆی.
ئێمه‌ی كورد دوای مردن چیمان به‌سه‌ر دێ؟
A) یان ده‌چینه به‌هه‌شت یان ده‌چینه دۆزه‌خ.
B) نه ده‌چینه به‌هه‌شت و نه ده‌چینه دۆزه‌خ.
C) له كه‌مپێكی فیدراڵیدا نیشته‌جێمان ده‌كه‌ن و مه‌لائیكه‌ته‌كانی سه‌ربه ی‌و ئێن سه‌رپه‌رشتیمان ده‌كه‌ن.
D) ڕۆژانه ده‌ماننێرن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چیلكهدار بۆ جۆشدانی ئاگری دۆزه‌خ.
ئه‌گه‌ر بته‌وێ ببیته سیاسه‌تمه‌دار
A) ده‌بێ خولێكی چڕی درۆزانیی ببینی.
B) خولێكی فێربوونی په‌تپه‌تێن ببینی.
C) خولێكی (یه‌كێك له ته‌خته و یه‌كێك له بزمار) ببینی.
D) خولێكی چۆنێتیی سیخوڕیی بۆ نه‌یاران ببینی.