به‌ر له ده‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی جوانكاری، ئافره‌ت جوانتر بوو.
به‌ر له هاتنی مۆبایل، سیله‌ی ڕه‌حم گه‌رموگوڕتر بوو.
به‌ر له ڕاپه‌ڕین، كوردایه‌تی پڕجۆش و خرۆشتر بوو.
به‌ر له ده‌ركه‌وتنی په‌یامه ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی مۆبایل، نامه دڵدارییه‌كان ڕۆمانسیتر بوو.
به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر حزبێك ڕه‌نگێك بكات به‌به‌ر خۆیدا، كورد یهكڕهنگتر بوو.
به‌ر له‌وه‌ی چاوی برسیمان بكه‌وێته ده‌ست ته‌یف و مهیفان، مانگی مووچه كورتتر بوو.
به‌ر له‌وه‌ی كچی كورد (تاجی زێڕین)ی ئیخوانییه‌كانی بخرێته سه‌ر، به شه‌ده و هه‌وریی كوردهواری جوانتر‌و به ویقارتر بوو.
به‌ر له‌وه‌ی فێر ببم كتێب بخوێنمه‌وه، نازانم چیم ده‌كرد.
به‌ر له‌وه‌ی خۆری نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌ڵبێ، نیشتمان جمكهیهكی بوو، كوڕه‌كه‌ی ناو نا كاردۆخ، كچه‌كه‌ی ناو نا خیانه‌ت.. كوڕه‌كه زوو مرد، كچه‌كه‌ش هه‌تا دێ به شكڵ جوانتر و به جه‌سته قه‌ڵه‌وتر ده‌بێ و له‌ش و نیشتیمان پێكه‌وه ده‌فرۆشێ !