ئیسماعیل هه‌ورامی
كۆمه‌ڵێك پرسیار و پێشنیار بۆ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی كه له‌وانه‌یه پێكه‌نیناوی بێت كوردێك ڕێی ڕووخانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئه‌مه‌ریكایییه‌كان دیاری بكات. له‌وكاته‌ی شه‌ڕی گه‌مارۆكان، به‌شه‌ڕی چنگ یان قوولاپی (كه‌ڵه‌باب) ناسێنراون. شه‌ڕ، شه‌ڕی كۆژان و به‌رگرییه.
ئێران بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌مارۆ ئابووری و سه‌ربازی و ته‌كنه‌لۆجی و سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕزگاری بێت، ئاماده‌یه واز له عێراق بهینێت و له یارییه‌كی سیاسی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، له تایپی كوده‌تا كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی عێراق بهێنرێت. ئه‌گه‌ر ئێرانییه‌كان ئه‌م كاره بكه‌ن، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی له فه‌نابوون ده‌پارێزن. به تایبه‌ت له بیرمان نه‌چێت، فه‌رهه‌نگی سیاسی ئێران پڕه له خواردنه‌وه‌ی جامی ژه‌هر، ژه‌هرێك پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی ژه‌هره‌كانی دنیا كه هه‌میشه بووه‌ته ڕه‌چه‌ته‌ی ڕزگاری سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییان.
ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ساڵی ١٩٩٠ له هه‌مبه‌ر عێراق ئه‌نجامی دا له به‌رانبه‌ر ئێران دووباره‌ی نه‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر به نیازی گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه، پێویسته پێش ئه‌وه‌ی هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌و وڵاته هه‌ڵگرێ، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بداته‌وه، ئینجا كه‌وتنی ئێران ئاسانتر و هاوكات پێویستییه‌كی حه‌تمی ده‌بێ.
ئایا سیستمی سیاسی ئه‌و وڵاته دیموكراسییه یان نا؟
ئایا گرووپ و ده‌سته‌یه‌كی دیاریكراو وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن و گرووپ و لایه‌نه جیاوازه‌كان هیچ گاریگه‌رییه‌كیان نییه له بڕیاره سیاسی و ئابووری و ته‌نانه‌ت كولتوورییه‌كانی وڵات؟
ئایا ئێران ئابوورییه‌كی پێشكه‌وتووی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی یان ئابوورییه‌كی تازه گه‌شه‌سه‌ندوو، ئه‌ی ئابووریی ئێران ئابوورییه‌كی كراوه‌یه یان داخراو؟ یاخۆ ئابووری ئێران ئابوورییه‌كی تایبه‌تییه یان حكوومی؟
ئایا ئێران توانیویه‌تی باڵانس له نێوان گه‌نج پیر و ژن و پیاو ڕابگرێت؟
كام به‌ش له‌و گۆمه‌ڵگه‌یه زانیاریی به ئازادیی پێ ده‌گات تا له كاتی پێویستدا بتوانن ببن به كێشه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی؟
ئایا ئه‌و بژارده و ئه‌گه‌رانه‌ی له به‌رده‌ستدان تا چه‌ند قابیلی جێبه‌جێكردنن و له پلانی كاركردندا جیۆگرافیای فیزیكی ئێران ره‌چاو كراوه؟
گه‌یشتن به وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه له‌پێناو دروستكردنی گاریگه‌ری زیاتر له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان زۆر گاریگه‌ر ده‌بێت و وه‌ڵامێكی ئه‌رێنیمان ده‌ست ده‌خات. راستییه‌ك هه‌یه له هه‌مبه‌ر وڵاتان كه خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی سیاسی و ئابووری و كولتووری خۆیانن و پێویسته كاریگه‌ری و بڕشتی هه‌ر كام له‌م ڕه‌هه‌ندانه له هه‌مبه‌ر سیسته‌می سیاسی وڵات له به‌رچاو بگرین.
كۆریای باكور سیسته‌مێكی سیاسی داخراوی هه‌یه، ته‌نانه‌ت نازانرێت جگه له كیم جۆنگ، كه‌سیتر بوونی هه‌یه بتوانرێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست بكرێت یان نا؟ له به‌رانبه‌ریه‌وه گرووپی تیرۆریستی داعش، گرووپێكی فره‌ڕه‌هه‌ندی كارتێكراوه و ساڵی ٢٠١٦ گه‌مارۆی ئابووری توانی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی باش بێت به ئامانجی به چۆكداهێنانی.
ئێرانییه‌كان وه‌ك ڕژێمی پێشووی عێراق نین، سه‌دام حوسێن به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له پێش به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانه‌وه بوو، سه‌دام گفتوگۆ و پاشه‌كشه له پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی وه‌ك سووكایه‌تی و باڵده‌ستبوونی ڕژێمه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌بینییه‌وه، بۆیه ئاماده‌بوو هاووڵاتییانی بكات به قوربانی ده‌سه‌ڵاتخوازی خۆی له ناوچه‌كه‌دا.
به‌ڵام ئێران و عێراق دوو نموونه‌ی زۆر لێك جیاوازن، له عێراقدا ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ وڵاتێك ده‌ست و په‌نجه‌ی نه‌رم ده‌كرد كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نه‌بوو ڕه‌هه‌نده دیكتاتۆرییه‌كه‌ی خۆی بشارێته‌وه. هاوكات پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی عێراق وه‌ك ئێران نییه، ئێران دوورگه‌یه‌كی بچووك نییه تا بتوانرێت به ئاسانی گه‌مارۆكانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
گه‌لی عێراق هیچ به‌شدارییه‌كیان له حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵات‌دا پێ نه‌ده‌كرا، سه‌دام توانیبووی له‌ڕێی چه‌كی كۆكوژ و تیرۆره‌وه هاووڵاتییان بێده‌نگ بكات، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی گه‌مارۆی خرایه سه‌ر شه‌ڕ و بێكاری و برسیه‌تی به‌رۆكی ئه‌م وڵاته‌ی گرتبوو.
ئێران له ساڵی٢٠٠٠ـه‌وه نموونه‌یه‌كی زۆر جیاوازه، له‌م قۆناغه‌دا ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانخواز و مۆنۆپۆڵی ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا گرتووه، به‌ڵام هه‌رده‌م له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه به‌جۆرێك له سازشه‌وه بڕواته ناو گفتوگۆ، ئیمتیازی زۆر له زلهێزه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ی وه‌ربگرێ، ئێرانییه‌كان شه‌رعییه‌تی شۆڕشگێڕییان هه‌یه. ئێران كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی لاوی هه‌یه و هۆی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران بوو، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران ده‌سه‌ڵاتێكی شیعی مه‌زه‌وییه و له‌خۆبورده‌ی و شه‌هاده‌ت و به‌رگری به‌شێكه له كولتووری باڵای ئێرانییه‌كه‌ن.
گرنگترین كار كه پێویسته له كاتی سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر وڵاتێكدا له به‌رچاو بگیرێت و كاریگه‌ر و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی باش بێت، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و وڵاته‌یه له ڕووی ئابووری و سه‌ربازی و كولتووری و مه‌زه‌وی و ته‌كنه‌لۆجی و جیۆگرافییه‌وه.
ئێران له ساڵی ٢٠٠٧ كاتێك بڕیاریان دا جارێكی تر ده‌ست بكه‌نه‌وه به پیتاندنی یۆرانیۆم له وێستگه‌ی نه‌ته‌نز، ئه‌و هه‌له‌ی دایه ده‌ست ئه‌مه‌ریكا به هاوكاری زلهێزه‌كان، سه‌رله‌نوێ به‌شێواز و چۆنیه‌تیی سه‌پاندنی گه‌مارۆكاندا بچنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر و زووتر بتوانن ئه‌و وڵاته بهێننه سه‌ر مێزی گفتوگۆ. زیاتر ٧٠% ئابووریی ئێران وابه‌سته‌ی نه‌وت و غاز و مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و زلهێزه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن، پێویسته به‌ته‌واوه‌تی مامه‌ڵه به سامانی سروشتی ئێران له په‌لوپۆ بخه‌ن و ئه‌و كۆمپانیا و وڵاتانه‌ی پابه‌ند نابن، بخرێنه لیستی ڕه‌شی گه‌مارۆكان، ئه‌وده‌م ده‌بینین چۆن ئێرانییه‌كان ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌ژنۆی سیاسی و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و مه‌زه‌وی ئه‌و وڵاته دێت.
ئێرانییه‌كان نیشتمانپه‌روه‌رن، فه‌رهه‌نگێكی سیاسی و ئابووری و مه‌عریفی فراوانیان هه‌یه، مێژوو به‌رجه‌سته‌كه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه هه‌میشه خۆیان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆیانیان گۆڕیوه، ئه‌مه‌ش پێمان ده‌ڵێ پێویسته به‌و پوازه له جه‌سته‌ی ئێران بدرێت كه له جه‌سته‌ی خۆیه‌تی. بۆیه ئه‌وه‌ی گرنگه ئاماژه‌ی بۆ بكه‌ین له‌بیرمان نه‌چێت، ئه‌وه‌یه كه ئێرانییه‌كان فێره ژه‌هرن و بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان ئاماده‌ی نۆشینی هه‌موو جۆره جامه‌ژه‌هرێكن. لێره‌وه روون ده‌بێت ناكرێت به میتۆدی عێراقی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسی ئێرانی بكرێت و ئه‌و شێوازه سه‌ركه‌وتوو نابێ.