ئیسماعیل هه‌ورامی
عه‌مامه ڕه‌شێك ده‌بێته زه‌عیمی عه‌ره‌به عێراقییه‌كان
له‌م رۆژانه‌دا به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانی سائیروون له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، پێگه و كاریگه‌ری سه‌در بووه‌ته جێی سه‌رنجی ڕاگه‌یاندكانی دنیا و ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌مان پێی ده‌ڵێن كه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت پێویستی به 165 كورسی ده‌بێت. ئه‌مه‌ش به‌بێ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لیسته براوه‌كاندا نایه‌ته دی. به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه ناتوانین لایه‌نگرانی سه‌در له عێراقدا له به‌رچاو نه‌گرین و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و دڵسۆزییه زۆره‌ی بۆ ئه‌م سه‌ركرده‌یه هه‌یانه و به ئاماژه‌یه‌كی سه‌در هه‌مووان كۆ ده‌بنه‌وه و به‌ده‌م داوكارییه‌كانیه‌وه ده‌چن.
ئه‌م پێوه‌ندییه وابه‌سته‌ی ئه‌و پێوه‌ندییه به‌هێزه‌یه كه له نێوان گه‌لی عێراق و ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌دا بوونی هه‌یه و چه‌ندان زانای ئاینی پیشكه‌شی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی كردووه و زه‌عامه‌ته‌كه‌ی گه‌یشتووه به موقته‌دا سه‌در.
ئاغاواتی به‌ته‌نیا پێوه‌ست نییه به سه‌دره‌وه و ئه‌و له ساڵانی ڕابردوودا سه‌ره‌ڕای بوونی كاره‌كته‌رێكی جیاوازی فره‌ڕه‌هه‌ند، دروشمه عه‌داله‌تخوازی و حه‌ماسییه‌كانی، توانیویه‌تی جێی خۆی له دڵی چینه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا بكاته‌وه و به‌هۆی چه‌ندان بیانووی جیاوازه‌وه، ئه‌وان بینێته سه‌ر شه‌قام و ته‌نانه‌ت توانی په‌رله‌مانی عێراق له سه‌روبه‌ندی ئازادی شاری فه‌لووجه‌دا كۆنترۆڵ بكات.
گه‌نده‌ڵی ئیداری، بێتوانای ده‌وڵه‌ت له به‌ره‌و پێشبردنی وڵات، خراپی باری گوزه‌ران و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، كۆمه‌ڵێك پرسن كه به‌هۆیانه‌وه سه‌در توانی له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا دروشمی گۆڕان و چاكسازی به‌رز بكاته‌وه، توانی سه‌رنجی به‌شێك له هاووڵاتییان بۆ خۆی ڕابكێشێت، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌و پاش ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام حوسێن، هه‌رده‌م خاوه‌نی چه‌ند وه‌زیرێك بووه له كابینه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان، به‌شێك له كێشه‌كان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و و وه‌زیره‌كانی.
به بڕوای زۆربه‌ی چاودێران، سه‌در كۆمه‌ڵێك دروشمی به‌رز كردووه‌ته‌وه كه زۆر نامۆن به‌و. بۆ نموونه له ساڵی ٢٠١٤ پشتگیری له شۆڕش و ڕاپه‌رینی عه‌شایه‌ره‌كانی فه‌لووجه و ئه‌نبار كرد له دژی نووری مالكی و هه‌ر ئه‌مانه‌ش له درێژه‌ی ڕاپه‌رینه‌كه‌یاندا، داعشیان بونیاد نا. ئه‌و ئه‌مڕۆ دروشمی وه‌حده‌ت له نێوان مه‌زه‌وه‌كاندا به‌رز كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام عێراقییه‌كان له یادیان نه‌كردووه كه سه‌در له ساڵی ٢٠٠٦ ده‌ستێكی باڵای هه‌بوو له دروستكردنی شه‌ڕ و پێكدادانی مه‌زه‌وی و چه‌كه‌كانی راده‌ستی ده‌وڵه‌ت نه‌كرد. پرسێك كه شه‌ڕی ناوخۆی دروست كرد و زیانی زۆر به عێراقییه‌كان گه‌یاند. به‌شێك له‌و ڕقه‌ی كه سه‌در به‌رانبه‌ر نووری مالكیش هه‌یه‌تی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وكاته.
سه‌در له‌پێناو دروستكردنی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، خه‌ریكی دانیشتن و گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و باڵوێزخانه‌ی وڵاتان و له‌هه‌مان كاتدا له ساڵانی پێشوودا چه‌ندان جار دووركه‌وتنه‌وه‌ی خۆی له پرۆسه‌ی سیاسی راگه‌یاند. ئه‌و شاده‌ماری خه‌وی عێراقییه‌كان ده‌ناسێت و له‌و ڕووه‌وه كه هاووڵاتییانی عێراق كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كانی عێراق به كه‌سانی نه‌شیاو و ناسیاسی ده‌زانن، خۆیشیان ناوێن، بڕیاری دا سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ر به ڕه‌وته‌كه‌ی خۆین و پیش‌تر له حكوومه‌تدا بوون، دوور بخاته‌وه و كه‌سانی نوێ بهێنێته جێیان و پابه‌ندبوونی خۆی به دروشمی گۆڕانكاری دووپات كردووه‌ته‌وه.
یه‌كیكی تر له تایبه‌تمه‌ندییه گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی، ویست و خواستی گشتییه له‌پێناو گه‌یشتن به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی، به‌هۆی بانگه‌شه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له كاروباری عێراق و زه‌قكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه جیهانییه‌كانه‌وه، سه‌در له‌م ساڵانه‌ی دوایدا دووپاتی له‌سه‌ر چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وازهێنانی له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری عێراقییه‌كان كردووه‌ته‌وه، بووه‌ته كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و سه‌ربه‌خۆخواز.
سه‌در له هه‌ندێك پرسی سیاسی‌دا له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان یه‌ك ناگرێته‌وه، به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردن خۆی و شوێنكه‌وتووانی باس له پێوه‌ندییه‌كی برایانه ده‌كه‌نه‌وه له نێوان خۆیان و ئێرانییه‌كاندا و به چاوی دوژمنكارانه له ئێران ناڕوانن. به تایبه‌ت دوای پرسی به فه‌رمی ناساندنی سه‌در وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی شیعه و پشتیوانی ئێرانییه‌كان له حه‌شدی شه‌عبی، پێشتر هه‌ندێكیان له لیواكانی سه‌در جیا بوونه‌وه، وه‌ك عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق. ئه‌مانه و چه‌ندان ته‌وه‌ری گرنگ مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌م لاوه خوێنده‌واره نین كه پێشتر له شاری قوم خوێندوویه‌تی..
خۆشحاڵی سعوودیه له هه‌مبه‌ر زۆربوونی هه‌یمه‌نه‌ی سه‌در له عێراقدا بێ سووده، له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتیوانی ئه‌وان له گرووپه تیرۆریستییه‌كان و داگیركردن و گه‌مارۆدانی عێراقییه‌كان، ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی نه‌رێنی هه‌بووه له رابردوودا و گه‌لی عێراق به‌ئاسانی باوه‌ڕ به‌م هاوپه‌یمانێتی و دۆستایه‌تییه ناكات. هاوكات سه‌در ئه‌نتی ئه‌مه‌ریكایه و چوونی بۆ سعوودیه له‌به‌رئه‌وه بوو به دنیا بڵێت، ئه‌و نابێته به‌شێك له كێشه‌كانی تاران و ریاز.
بۆیه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له پێگه و كاریگه‌ری سه‌در تێبگه‌ین، پێویستمان به زیاتر ناسینی كه‌سایه‌تی سه‌در و ژینگه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی عێراقه.