نیهاد جامی- پۆڵه‌ندا
ئه‌و كاتانه‌ی بۆ ڕه‌گوڕیشه‌ی سه‌ربڕینی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێینه‌وه، ناكرێ ته‌نیا هێزه توندڕه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ ببینین، ده‌بێت ئه‌و سه‌ربڕینه بگه‌ڕێنینه‌وه ناو ڕه‌گوڕیشه ڕاسته‌قینه‌كانی خۆی، ئه‌وه‌ی ته‌نیا داعشه‌كان و تاڵیبان نین، ئه‌وه به ته‌نیا هێزه ئاینییه‌كانی ئه‌مڕۆ نین له‌خۆڕا ئه‌و دیارده‌یه‌یان هێنابێته ناو فه‌رهه‌نگی ژیانی ئێمه‌وه.
كاتێك حه‌زره‌تی برایم داوا له خودا ده‌كات كوڕێكی پێ بدات تا بیكات به قوربانی، خواوه‌ندیش ئه‌و كوڕه‌ی پێ ده‌دات، به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه بۆچی برایم ده‌یه‌وێ كوڕێكی له‌و ته‌مه‌نه‌دا ببێت تا بۆ خودا سه‌ری ببڕێت؟ ئه‌و ئاره‌زووه بۆ قوربانی له سه‌ربڕینی ئازیزیترین كه‌ست، چ دڵسۆزی و وه‌فایه‌كه بۆ خواوه‌ند؟ ئه‌و ڕه‌گوڕیشه‌یه بۆ سه‌ربڕین چیرۆكی نائومێدبوونی ئینسانه له ژیان، به‌ڵام خواوه‌ند دڵنیایه له‌وه‌ی برایم سه‌ری كوڕه‌كه‌ی ده‌بڕێت، بۆیه خێرا قوربانییه‌كی له ئاسمانه‌وه بۆ ده‌نێرێت، تا له‌بری منداڵه‌كه‌ی ئه‌و بكاته قوربانی.
پێوه‌ندیی ئێمه به‌قوربانییه‌وه، پێوه‌ندییه‌كی هێنده تۆكمه‌یه كه مرۆڤه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بڕوایان پێیه‌تی، ئه‌و غه‌ریزه‌ی كوشتنه‌ی له ئێواره‌ی جه‌ژنی قوربان به‌و شێوه‌یه خوێنی گا و به‌رخی تێدا ده‌ڕژێت، ئاره‌زوویه‌كه بۆ خوێن، بۆیه سه‌ربڕین وه‌ك زمانی توندوتیژیی له بنه‌ڕه‌تدا زمانی كولتووریی ئاینییه، بۆیه ئه‌و زمانه بۆ خۆی پێوه‌ندیی مرۆڤی ئێمه‌یه به ئاینه‌وه، به‌ئاگاهاتنه‌وه‌مانه له‌ڕووی دووه‌می ئاین، ئێمه تا ئه‌و ساته‌وه‌خته ڕووی دووه‌می ئاین له‌یاد ده‌كه‌ین، ئاین وه‌ك حاڵه‌تێكی رۆحانی سه‌یر ده‌كه‌ین كه پاداشته‌كه‌شمان دوای مردنمانه له‌ڕێی به‌هه‌شتێك كه ژیان بریتییه له غه‌ریزه‌ی خواردن و شه‌هوه‌ت، ئه‌و دنیایه ڕێك به‌پێی پێداویستی خێڵه به‌دووه‌كانی عه‌ره‌بی وێنا كراوه، چی‌یان ویستووه له‌و ڕۆژگاره‌دا، ئاوا وێنای به‌هه‌شت كراوه، ته‌نانه‌ت بابه‌ته‌كه به شه‌راب و ژن ناوه‌ستێت و منداڵی لووسكه‌شی تێده‌كه‌وێت.
ئه‌و وێنه‌یه وه‌ك پاداشتێكی خودایی هیچ مسوڵمانێكی كورد گله‌یی لێی نییه، به‌ڵكو وه‌ك دیارییه‌كی خواوه‌ند بۆ عیباده‌تی خۆی سه‌یری ده‌كات، ئه‌وه‌ی تووشی نیگه‌رانی ده‌كات، ڕووی دووه‌می ئاینه، ئه‌و ڕووه‌ی له تاڵیبان و داعش و هێزه توندڕه‌وه ئاینییه‌كان ده‌یبینێت، كاتێك ده‌بینێت هێزه ئاینییه‌كان مرۆڤ سه‌رده‌بڕن، ئه‌و نامۆیه به‌و ڕووه شاراوه‌یه، بۆیه پێی وایه ئاین ته‌نیا بریتییه له عیباده‌ت و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پادداشتی ئه‌و عیباده‌ته له به‌هه‌شت، به‌ڵام ئه‌وه‌مان بیر ده‌چێت كه سه‌ربڕین زمانی كولتوورێكی ئاینییه.
داعش ئه‌مڕۆ هێزێكه به‌پێی تێگه‌یشتنی مێژوویی بۆ ئاین توندوتیژیی موماره‌سه ده‌كات، بۆ ده‌ركردنی داعش له دنیای ئێمه ئه‌وه‌نده به‌س نییه بڵێین داعش سه‌ر به ئیسلام نییه، به‌ڵكو پێویسته ئه‌و پرسیاره له خۆمان بكه‌ین: ئاخۆ له توانای ئیسلامدایه چیتر به‌پێی تێگه‌یشتنی مێژوویی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی خۆی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كاندا ڕه‌فتار نه‌كات؟
ئه‌و كاته‌ی ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌ین هه‌ر هێنده كیفایه‌ت نییه، خۆمان به وه‌ڵامی ئه‌رێنی ده‌ستخه‌ڕۆ بده‌ین، چونكه ئه‌وه پێویستی به‌وه‌یه كه چۆن جارێكی تر سه‌یری ئاین ده‌كه‌ینه‌وه، ئاخۆ ئاین له توانایدا هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی تێگه‌یشتنی مێژوویی زینده‌گی خۆی بژیی؟
بۆ زینده‌گی ئاین ده‌بێت بزانین كه ئاخۆ له تواناماندایه ئه‌و وێنه‌یه به‌پێی سیاقی هه‌نووكه‌یی بخوێنینه‌وه؟ چونكه ئه‌گه‌ر وامان نه‌كرد، ده‌بێت ئه‌وه‌مان قبووڵ بێت كه سه‌ربڕین خاڵی نییه له ئه‌خلاقی ئاینی، به‌ڵكو ئاینه‌كان ئه‌مڕۆ چۆن رووبه‌ڕووی ئه‌و كولتووره ده‌بنه‌وه؟
ئاخۆ ئیبراهیم كه ویستی سه‌ری كوڕه‌كه‌ی خۆی ببڕێت و خواوه‌ند فریای كه‌وت، ئه‌گه‌ر خودا نه‌بووایه برایم كوڕه‌كه‌ی خۆی سه‌رنه‌ده‌بڕی؟ ئه‌گه‌ر بڕوامان به‌ته‌واوی ئه‌و چیرۆكه ئاینییانه هه‌بێت، ئاخۆ خواوه‌ند فریا ده‌كه‌وێت ڕۆژانه مه‌ڕێك بۆ داعش بنێریت تا ئه‌و خه‌ڵكه سه‌رنه‌بڕێت؟
هیچ كاتێك ناتوانین وه‌ڵامی هیچ پرسیارێك بده‌ینه‌وه، تا نه‌چینه ناو پرۆسه‌ی گومانكارییه‌وه، ئه‌وه گومانه له مه‌عریفه‌ی ئاماده، مه‌عریفه‌یه‌ك كه ئاین بۆ ئێمه یه‌ك وێنه‌ی هه‌بووه، وێنه‌ی ئاین پرۆسه‌یه‌كی رۆحییه و له به‌هه‌شتدا پاداشته‌كه‌ی وه‌رده‌گرینه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاتانه‌ی ڕووی دووه‌می ئاین كه وێنه‌یه‌كی تره و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ده‌یه‌وێ خۆی فریو بدات به بیانووی ئه‌وه‌ی "داعش پێوه‌ندیی به ئیسلامه‌وه نییه"، ئه‌و بیانووه ترسه له گومانكردنی ئێمه له مه‌عریفه‌ی ئاماده‌بوو بۆ ئاین، ده‌نا ئه‌و مه‌عریفه‌یه هێنده كه‌مخوێنه هه‌ر هێنده‌ی بردمانه ناو پرۆسه‌ی گومانه‌وه، ئه‌وكاته وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانمان ده‌چنه ئاستی تێڕوانینی ڕه‌خنه‌ییه‌وه، ئه‌وه‌ش پێویستی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سێنته‌ری ئه‌و عه‌قڵه ئاینییه هه‌یه، تا سه‌رله‌نوێ له پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سێنته‌ری ئه‌و عه‌قڵه، بونیاده لێكترازاوه‌كان به‌پێی ئه‌و وێنه‌یه‌ی دووه‌م سه‌رله‌نوێ بخوێنینه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌ركردنی ئاینه له ته‌فسیره‌وه به‌ره‌و ته‌ئویل، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه له دۆخێكی له‌م شێوه‌یه نه حزبه ئاینییه‌كان و نه دامه‌زراوه‌یه‌كی وه‌ك مزگه‌وت و نه پیاوانی ئاینی وه‌ك مه‌لا و نه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، هه‌رگیز نایانه‌وێ به‌ره‌و خوێندنه‌وه و ئیشكردنه‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه بڕوات، ئه‌وه‌ش هه‌مان ڕه‌فتاری قه‌شه‌كانی كه‌نیسه‌ی ڕابردوومان بیر دێننه‌وه، چونكه قه‌شه‌كانیش به‌ر له چاكسازی ئاینی، ده‌یانزانی به‌و كاره ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ست ده‌رده‌چێت، بۆیه ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی ئێمه‌ش ترسیان له ونكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان هه‌یه، ئه‌وه‌تا هه‌موو خوازیاری ئه‌وه‌ن داعش وه‌ك هێزێكی نامۆ بخه‌نه ڕوو، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌وه‌ی داعش ده‌یكات ڕێسایه‌ك خۆی دایڕشتووه یان ڕه‌وایه‌تی له ئاین وه‌رگرتووه؟
ئاخۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئاینی به‌و مه‌ترسییه‌دا بردووه، ده‌سه‌ڵاتی ئاینی خۆی نییه، ئه‌وه توندوتیژیی هێزه ئاینییه‌كانه وا له رۆژنامه‌نووسی خۆرئاوایی ده‌كات بكه‌ونه دروستكردنی كاریكاتێر بۆ سووكایه‌تی به هێماكانی ئیسلام، ئه‌وه هێزه ئاینییه‌كانن ئیسلامیان به‌و ڕۆژه گه‌یاندووه نه‌ك خۆرئاوا و رۆشنبیره‌كانی.
ئه‌وه كولتووری ئاینییه سه‌ربڕینی خوڵقاندووه، ئه‌وه ڕه‌وایه‌تی وه‌رگرتنه له ئاین، ئه‌گه‌ر ئێمه ویستمان ئه‌و دیارده‌یه له كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و هێزه‌كانی دوور بێت، ده‌بێ دڵنیا بین له‌وه‌ی ئه‌وه كولتوورێكه به‌ر له داعش‌یش گرووپێكی تر به‌ناوی گرووپی "شێخ زانا" له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی موماره‌سه‌ی كردووه، هه‌موویشیان ڕه‌گی خۆیان بۆ ئاین ده‌گه‌ڕێننه‌وه، ئه‌و كاتانه‌ی ئێمه بمانه‌وێ خۆمان به به‌رهه‌می ئه‌و عه‌قڵ و كولتووره نه‌زانین، ده‌بێت ددان به‌وه‌دا بنێین ئه‌وه كولتوورێكی عه‌ره‌بی ئاینییه، له مێژووه‌وه هاتووه و ئێسته‌یش به فۆڕمی جیاوازی ئاینی دووباره بووه‌ته‌وه.