له ئه‌مه‌ریكاوه (٩)
پێش ئه‌وه‌ی باسی سیاسه‌ت بكه‌ین، با ئاماژه‌یه‌ك به هه‌ڵه خۆش و له ده‌ستده‌رچوونه‌كانی جۆ بایدنی سه‌رۆك بكه‌ین. ڕۆژی پێنجشه‌م ١٤ نیسانی ٢٠٢٢ جارێكی تر جه‌نابی سه‌رۆك بزاڤێكی كرد كه بووه جێی ڕه‌خنه و جۆرێك له گاڵته‌جاڕی، به‌فشه دووباره‌كردنه‌وه‌ی شێوه جووه‌كه‌ی بایدن له میدیا و سۆشیال میدیا و ل ده‌ڤ به‌رهه‌ڤكاره سیاسییه‌كانی. له دیماهی گوتاردانه‌كه‌ی له (گرینسبۆرۆی ویلایه‌تی نۆرس كالۆرینا)، جۆ بایدن ده‌ستی تۆقه‌كردن بۆ كه‌سێك درێژ ده‌كات، له كاتێكدا له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆكه كه‌س نییه.
نمایشه‌كه‌ی بایدن وا پێشان ده‌دات ده‌یه‌وێ ته‌وقه له‌گه‌ڵ كه‌سێك بكات، كه‌چی ڕاستییه‌كه‌ی هیچ كه‌سێكی لا نییه. به‌م جۆره ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریكا بایدن به تووشبووی (نه‌خۆشیی له‌بیرچوون)ه‌وه ناو ده‌به‌ن. له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ندێك له زارده‌رچوون و له ده‌ستده‌رچوونی هه‌ندێك شتی لێ قه‌وماوه.
با بگه‌ڕێینه‌وه لای سیاسه‌ت، ئه‌وروپاییه‌كان بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه سه‌رۆكی ڕووسیا به قسه‌یان بكات و كۆتایی به‌شه‌ڕ له ئۆكراین بهێنێت، له كاتێكدا به‌هۆی هێرشه‌كانی ڕووسیا، چه‌ندان ملیار دۆلار زیان به‌و وڵاته گه‌یشتووه، سه‌رباری كوشتنی سه‌تان هاووڵاتیی سڤیل. جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌م ڕۆژانه‌دا به ڕاشكاوی له گوتاره‌كانیدا ئاماژه به كۆمه‌ڵكوژی ڕووسیا له دژی ئۆكراین ده‌كات، قسه‌كانی بایدن بوونه‌ته جێی مشتومڕی ناوخۆیی و ئه‌وروپایی و تووكی تووڕه‌یی ڕووسه‌كانیشی ڕه‌پ كردووه. راستییه‌كه‌ی هه‌ندێك له ده‌زگا ئه‌وروپاییه‌كانیش و‌سا ده‌بێژن، لێ ئاخاڤتنی هیچ یه‌كێكیان به‌قه‌د زارڤه‌كرته‌كانی بایدن به‌هێز و كاریگه‌ر نییه.
ماكرۆن ڕه‌خنه‌ی له‌م جۆره ئاخاوتن و لێدوانه گرتووه و پێی وایه، ئه‌مه ئاگری شه‌ڕ خۆشتر ده‌كات و كۆششه‌كانی ڕاگرتنی شه‌ڕ په‌ك ده‌خات. زیلینسكیش ڕه‌خنه له‌م هه‌ڵوێسته‌ی ماكرۆن ده‌گرێت. ئه‌وروپاییه‌كان له هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ی ڕووسیا تۆقیون، له كاتێكدا سوپای ڕووسیا له به‌شێكی ئۆكراین به‌رده‌وامه له جه‌نگ و كاولكردنی شوێنه گشتییه‌كان.
لێدوانی ڕووسه‌كان به‌ئاراسته‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێ له‌ناو ئۆكراینا كۆتایی به باڵاده‌ستی و پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دنیا بێنن، واته به ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه گه‌ره‌كیانه ئه‌م جه‌نگه بكه‌نه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كۆتاپێهێنانی سیستمی ئێسته‌ی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌مه‌ریكاش له‌ڕێی هاوكاریی سه‌ربازییه‌وه ده‌یه‌وێ ڕووسه‌كان له ئۆكراین تووشی چه‌قین و تێك‌شكان و به‌زمێك بكات، له ئه‌فغانستان و شوێنه‌كانی تر باشتر نه‌بێت.
لێدوانه‌كانی بایدن له‌م دوو هه‌فته‌یه‌دا توند و ڕه‌قن به‌رانبه‌ر ڕووسیا و پوتین، له هه‌مان گاڤیشدا ڕووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێزی زۆرتر له دژی ئۆكراین ده‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه ئه‌و بڕه هاوكارییه سه‌ربازیی و ته‌ناهییه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌بڕی ٨٠٠ ملیۆن دۆلار پێشكه‌شی ئۆكراینی ده‌كات، ده‌كاته ئامانج و ده‌ستی لێ ناپارێزێت.
به‌شێك له وڵاتان و به‌تایبه‌تیش نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پێیان وایه به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه "كۆمه‌ڵكوژی"، پێوه‌ندی به یاسا و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی وردی دادوه‌ریی تایبه‌ته‌وه هه‌یه، بۆیه نابێت و‌سا به ئاسانی به‌كار بهێنرێت. ماكرۆنیش پێی وایه ئه‌م گوزارشته ده‌بێت یاساناسه‌كان ده‌ریبڕن، نه‌ك سیاسییه‌كان.
له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكایشدا جارێكی تر به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه پۆلیسێكی پێستسپی گه‌نجێكی پێستڕه‌ش ده‌كوژێت، له میشیگان ناڕه‌زایه‌تی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه. خۆپێشاندانی خه‌ڵك له گراند ڕابیدزی میشیگان ده‌ستی پێ كرد، له‌سه‌ر لافیته‌كانیان نووسراوه "ژیانی ڕه‌شه‌كان گرنگه".
ساڵی ٢٠٢٠ كوژرانی (جۆرج فلۆید) هه‌ڵا و به‌زمێكی گه‌وره‌ی سیاسی و یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دابه‌شبوون و سه‌رهه‌ڵدانی ئاژاوه‌یه‌كی سیاسیی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا. ئه‌مه وه‌ك دۆزێكی نیشتمانی سه‌یر ده‌كرێت. ڕه‌شه‌كان به‌رده‌وام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گوشاریان ده‌خرێته سه‌ر، تا پله‌ی كوشتن و به‌كارهێنانی توندوتیژی.
قوربانییه‌كان كراونه‌ته سیمبولی ئه‌و دروشمه‌ی ئاماژه به ژیانی پێستڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ی له شه‌قامه‌كان دژی به‌كارهێنانی هێز له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌رده‌بڕن، له هه‌ڵبژاردنه‌كان و له به‌رنامه‌ی سیاسیی ده‌وڵه‌ت و كاندیده‌كان و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایشدا، ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. دیموكراته‌كان توانیویانه ئه‌م كارته وه‌ك گوشارێكی سیاسی به‌كار بێنن، بۆ ڕاكێشانی پتری ده‌نگده‌ری پێستڕه‌ش به‌لای خۆیاندا.
ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵكوژی وه‌ك گوشارێكی سیاسی دژی سیاسه‌تی ڕووسیا به‌كار دێنێت
ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵكوژی وه‌ك گوشارێكی سیاسی دژی سیاسه‌تی ڕووسیا به‌كار دێنێت، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م گوشاره نێوده‌وڵه‌تییه وه‌ك كارتێكی هه‌ڵبژاردن و به‌هێزكردنی پێگه‌ی حزبه‌كانیان له ناوخۆدا به‌كار دێنن. هاوكات كێشه‌ی پۆلیس و هاووڵاتی كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی ئه‌مه‌ریكایه و تا هه‌نووكه نكارینه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ بدۆزنه‌وه.
چه‌ند ڕۆژێك به‌ری نووكه له گه‌ڕه‌كی برۆكنی نیویۆرك، به‌هۆی ته‌قه‌كردن چه‌ندان هاووڵاتی بریندار بوون. به‌هۆی ئازادانه به‌كارهێنانی چه‌ك، توندوتیژی له زۆر شوێنی ئه‌مه‌ریكا ڕوو ده‌دات و ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له كرده‌ی توندوتیژی له‌لایه‌ن پۆلیس، یانژی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌قه‌ومێت.
ئه‌مه‌ریكا پێویستی به هاندانی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه دژی كۆمه‌ڵكوژیی ڕووسیا، له هه‌مان كاتیش‌دا پێتڤی به یاسایه بۆ سنوورداركردنی به‌كارهێنانی چه‌ك و ئه‌و توندوتیژییانه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیس و خه‌ڵكه‌وه له ناوخۆی وڵات ڕوو ده‌ده‌ن.