له ئه‌مه‌ریكاوه (١٥)
له سه‌روتاری خۆیدا، ڕۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی (زی واشتن پۆست The Washington Post) ڕۆژی ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢ بابه‌تێكی ورووژاندووه كه پێوه‌ندیی به لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی فكریی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه. له‌و بابه‌ته‌دا ده‌ڵێت "هه‌موو كۆمارییه‌كان نا، به‌ڵام هه‌ندێكیان دژ به دیموكراتین". تێیدا باس له كۆبوونه‌وه‌ی مانگی نیسانی ئه‌ندامه‌كانی حزبی كۆماری له ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ ده‌كات، ئاماژه به ڕۆڵ و كاریگه‌ریی (تینا پیته‌رز) ده‌كات كه یه‌كێكه له نووسه‌رانی ده‌ڤه‌ری میسا و په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ درێژ ده‌كه‌ن، گوایه كه‌سێكی شاردووه‌ته‌وه كه مووچه‌خۆری ئه‌و ناوچه‌یه نه‌بووه و دێسكی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌كار هێناوه. بۆیه دادوه‌ر قه‌ده‌غه‌ی كردووه سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ٢٠٢٢ بكات.
به‌پێی بۆچوونه‌كانی ڕۆژنامه ئه‌مه‌ریكاییه‌كه، (پیته‌رز) بووه‌ته پاڵه‌وان له نێوان لایه‌نگرانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی پێشوو، تا ئێسته‌یش پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ٢٠٢٠ ده‌ستكاری كراوه.
ئه‌م كه‌سه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و كاره‌ی دژ به‌و ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌یه زانیارییه‌كان له‌باره‌ی ده‌نگدانی ٢٠٢٠ بێته شاردنه‌وه و ئاشكرا نه‌كرێن. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یش ده‌كات كه ئه‌وان و هه‌ر كه‌سێكی تریش بێ، كار ده‌كه‌ن ئه‌و زانیارییانه ئاشكرا بكه‌ن كه له كاتی گزیدا ئه‌نجام ده‌درێن. ڕۆژنامه‌كه له‌و باره‌وه نووسیویه‌تی، قسه‌كردن له‌باره‌ی درۆكانی هه‌ڵبژاردن، له‌لای (پیته‌رز) بووه‌ته هۆكار تا هانی یاساناسانی سه‌ربه كۆمارییه‌كان له ژماره‌یه‌ك ویلایه‌ت بدات، كۆتوبه‌ندی نوێ بخه‌نه به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن.
له هه‌مان كاتدا هه‌ندێك شتی تریش ڕووی داوه، له‌وانه (مایكل ئه‌ده‌مز) له كه‌نتاكی و (ئاندی به‌شیر) حاكمی ویلایه‌تی كه‌نتاكی كه سه‌ربه دیموكراته‌كانه، هاوكاریی یاساناسانی كۆمارییه‌كانی كردووه بۆ دانانی یاسایه‌كی نوێی هه‌ڵبژاردن له پێناو ئاسانكاری بۆ ده‌ستخستنی مافی ده‌نگدان و ئاسایشی ده‌نگدان. به‌پێی ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، ئه‌م یاسایه ئاسانكاری بۆ ده‌نگده‌ر ده‌كات، به‌تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی ده‌نگده‌ری كۆمارییه‌كانی تێدا زۆرتره.
هه‌مان ڕۆژنامه له‌و سه‌روتاره‌یدا ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ بوونی كاره‌كته‌ری وه‌ك پیته‌رز و ئه‌وانی تر كه هه‌مان بیركردنه‌وه‌یان هه‌یه و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٢٠ ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، ده‌یانه‌وێ چاودێریی كارته‌كانی ده‌نگدان له سه‌رانسه‌ری وڵات بكه‌ن. ئه‌و كه‌سانه ده‌یانه‌وێ پرۆسه‌ی ده‌نگدانه ڕێكخراو و شه‌رعییه‌كان تێكبده‌ن، به‌مه‌یش خۆیان به‌سه‌ر هۆكار و ئامرازه‌كانی دیموكراتیدا ده‌سه‌پێنن.
له وتارێكی تردا (ماسك بۆت) كه گۆشه‌نووس و توێژه‌رێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجوومه‌نی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌یه، له هه‌مان ڕۆژنامه‌ی ئه‌مه‌ریكایی (زی واشنتن پۆست)دا نووسیویه‌تی، ئێسته كۆمارییه‌كان ده‌ستیان به دزینی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٤ كردووه، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن سه‌ركه‌وتن بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت كه نزیكه‌ی حه‌وت مانگ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنی ٢٠٢٠دا. ئه‌م نووسه‌ره پێی وایه، سه‌ركه‌وتنی ئه‌مجاره‌ی كۆمارییه‌كان وه‌ك ئه‌وه وایه دیموكراتیی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی پێ بێت.
١٤ ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌لای كه‌مه‌وه كۆمارییه‌كان حوكمی تێدا ده‌كه‌ن، له مانگی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه تا ١٤ی ئه‌یاری ئه‌مساڵ، ٢٢ یاسای نوێیان ده‌ركردووه كه كۆسپ له به‌رده‌م ده‌نگدان دروست ده‌كه‌ن، سه‌رباری ئاماده‌كردنی ٦١ پڕۆژه‌یاسای تر، ئه‌وانیش ده‌بنه به‌ربه‌ستی زیاتر له به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ڕێی ١٨ ده‌سته‌ی یاسادانه‌رانی ویلایه‌ته‌كانه‌وه.
كۆمارییه‌كان ئه‌مجاره ده‌یانه‌وێ به‌لای كه‌مه‌وه له چوار ویلایه‌تی تێكساس و فلۆریدا و جۆرجیا و نۆرس كالۆراینا ده‌نگه‌كان ببه‌نه‌وه. به‌مه‌یش ده‌توانن له هه‌ڵبژاردندا براوه بن و زۆرینه‌ی كۆشكی سپی به‌ده‌ست بێنن.
ئه‌م سیناریۆیه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه كۆمارییه‌كان گه‌ره‌كیانه ئه‌مجاره زۆرینه‌ی كۆنگرێس به‌ده‌ست بێنن و ببنه‌وه زۆرینه. به‌پێی بۆچوونه‌كانی ئه‌م توێژه‌ره، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی ٢٠٢٤دا نوێنه‌ری كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا، ئه‌وه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.
ئه‌م نووسه‌ره (بۆت) له شیكردنه‌وه‌كانیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕه‌نگه كۆمارییه‌كان له كۆنگرێس ڕه‌تی بكه‌نه‌وه و قورس بێت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٢٤ پێشوازی لێ بكه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌و ویلایه‌تانه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن. ئه‌گه‌ر كۆمارییه‌كان زۆرینه بن له كۆنگرێس، ده‌توانن دیموكراته‌كان بێبه‌ش بكه‌ن له ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌مه‌یش دوور نییه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕێنن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕووی دا، ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌یه سیستمی دیموكراتی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و كۆتایی بچێت.
بانگه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ كه ئێسته خۆی وه‌ك به‌ربژێری كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی له ٢٠٢٤ پێشان ده‌دات، ئه‌وه ده‌رده‌خات تا ئێسته‌یش بڕوای وایه هه‌ڵبژاردن ده‌ستكاری كراوه و ئه‌و براوه بووه نه‌ك بایدن. بۆیه له لێدوانێكدا تره‌مپ له كاردانه‌وه‌كانی به‌رانبه‌ر لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كانی كه‌پیتال و هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه دیموكراتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆنگرێس و ڕوودانی ئاژاوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی و سیاسی گه‌وره له‌ناو ئه‌مه‌ریكا، گوتوویه‌تی "په‌شیمانم ئه‌وكات نه‌چوومه ناو خۆپێشاندانه‌كان".
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ڕكابه‌ری سیاسی له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زۆرینه له‌ناو ئه‌مه‌ریكا، به‌ره‌و توندی و ڕكابه‌رییه‌كی سه‌خت هه‌نگاو ده‌نێت. كۆمارییه‌كان و به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی لایه‌نگریی سه‌رسه‌ختی تره‌مپن، به گورجوگۆلی كار ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٤ ده‌نگی زۆرینه به‌ده‌ست بێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆنگرێس زۆرینه بن و بتوانن ڕێگری له هه‌ر پێشكه‌وتنێكی دیموكراته‌كان بكه‌ن. ته‌نیا هه‌ندێك له‌و نووسه‌رانه ترسی خۆیان له پاشه‌كشه‌ی دیموكراسی و كۆتاهاتنی سیستمی دیموكراسی ئه‌مه‌ریكا نه‌شاردووه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌و ئاراسته‌ی ڕاستره‌وه توندڕه‌وه‌كانی ناو كۆمارییه‌كان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
بێگومان ئه‌وانیش گله‌یی و بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژارده‌نی ٢٠٢٠ ناشارنه‌وه و پێیان وایه، ساخته‌كاریی كراوه و ئه‌وه‌ی ڕووی دا، دادپه‌روه‌رانه نییه.