له ئه‌مه‌ریكاوه (١٣)
پێش ئه‌وه‌ی باسی گوتاره‌كه‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له شیكاگۆ بكه‌م كه له ڕۆژی ١١ی ئایاری ٢٠٢٢ پێشكه‌شی كرد، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكای به "پاشای ماگا" وه‌سف كرد. ده‌بێ بزانین بزووتنه‌وه‌ی (ماگا) چییه؟. ماگا ناو و هێمای كورتكراوه‌ی بزاڤێكی نوێیه به‌ناوی (باجارێكی تر ئه‌مه‌ریكا مه‌زن بكه‌ینه‌وه)، كورتكراوه‌كه‌ی به‌ئینگلیزی ده‌بێته (MAGA). ئه‌مه یه‌كێك بوو له دروشم و ناونیشانه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٦ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا دۆڵاند تره‌مپ. لایه‌نه‌كان ئه‌مه به توندڕه‌وترین بزاڤی سیاسی له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی وه‌سف ده‌كه‌ن.
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه تره‌مپ سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات و كه‌سانی به‌ناوبانگی تێدایه، ته‌نیا ئه‌وانه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت كه بڕوایان به‌هاوڕه‌گه‌زیی هه‌یه. له‌وانه (ریچارد گرینیل) كه ساڵی ٢٠٢٠ یه‌كه‌م به‌رپرسی هاوڕه‌گه‌زه‌كانی وڵات بوو كه تره‌مپ به به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی نیشتمانی دایمه‌زراند. به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی (نیویۆرك پۆست) و بۆچوونه‌كانی ڕۆژنامه‌ی پۆلتیكۆ، ئه‌م بزاڤه به‌هۆی مانه‌وه‌ی تره‌مپ له‌ناو پارتی كۆماری‌دا نیشانه‌ی به‌هێز مانه‌وه‌یه‌تی، به‌تایبه‌تیش له‌مدواییانه‌دا یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانی تره‌مپ له ویلایه‌تی ئۆهایۆ به‌ناوی (جی دی فانس)، له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بردییه‌وه، به‌مه‌ش پێگه‌ی ئه‌م بۆچوونه به‌هێزتر ده‌رده‌كه‌وێت. پار نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له لایه‌نگرانی تره‌مپ هێرشیان كرده سه‌ر كۆنگرێس، له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سه‌ر كه‌پیتۆل، پێنج كه‌س كوژران و به‌لای كه‌میشه‌وه ١٤٠ كه‌س بریندار بوون، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و گوتاره ئاگرینه هات كه تره‌مپ له كۆشكی سپی له به‌رده‌م هه‌زاران كه‌س له لایه‌نگرانی خۆی پێشكه‌شی كرد.
به‌پێی بۆچوونه‌كانی كه‌ناڵی به‌ناوبانگی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، "بایدن ده‌یه‌وێ له چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رنامه و كێشه‌ی ئابووریشدا، ئه‌و جیاوازییانه دیار بكات كه له نێوان دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كاندا هه‌یه، وه‌ك چۆن جیاوازییان له‌باره‌ی مافی له‌باربردنی كۆرپه له سكی دایكدا هه‌یه".
بایدن له شیكاگۆ له ١١ی ئه‌یاری ٢٠٢٢دا له وتارێكی حه‌ماسی و ئاگریندا، هێرشێكی توندی كرده سه‌ر دۆڵاند تره‌مپ و به (پاشای مه‌زنی ماگا)ی وه‌سف رد، له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشه تونده و به‌ستنه‌وه‌ی ناوی تره‌مپ به‌م بزاڤه توندڕه‌وه، كه به‌رپرسن له هێرشه‌كانی سه‌ر كۆنگرێس و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا. بایدن پێداگری له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئابووری خۆی كرد و هه‌رچه‌نده نایه‌وێ ئاماژه به‌ناوی سه‌رۆكی پێشووی خۆی بكات، به‌ڵام ئه‌مجاره وه‌ك جۆرێك له گاڵته‌پێكردن و نوكته، ناوی هێنا و گوتی، "ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له تره‌مپ ناكاته‌وه، به‌ڵام تره‌مپ به‌رپرسی هه‌ڵئاوسانی ئابووری ئه‌مه‌ریكایه".
بایدن قسه‌ی بۆ كرێكارانی بواری كاره‌با كرد به‌بۆنه‌ی (ڕۆژی جیهانی كرێكارانی كاره‌با) و گوتی، "له ساڵی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتی خۆمدا به به‌های ٣٥٠ ملیار دۆلار هه‌ڵئاواسانم دابه‌زاند". به‌پێی بۆچوونی ڕۆژنامه‌كان له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌ركاهێنان و كڕین، ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسان به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی به‌رده‌وام هێرش بكه‌نه سه‌ر بایدن له‌به‌ر سیاسه‌تی ئابووری. ئه‌وكاته‌ی تره‌مپ ٢٠٢٠ سه‌رۆك بوو، په‌تای كۆرۆنا زیانێكی گه‌وره‌ی له ئه‌مه‌ریكا دا، نزیكه‌ی ٢٢.٤ ملیۆن كار له ده‌ست درا. ئه‌مه‌ریكا ئه‌م راستییه‌ی بۆ هاووڵاتییانی خۆی ئاشكرا كرد و گوتی، "ئێمه له سه‌رده‌می داته‌پینێكی گه‌وره‌ی ئابووری ده‌ستمان پێ كرد و ملیۆنان كه‌س بێكار بوون و خانووه‌كانیان له ده‌ست دا، له هه‌مووش گرنگتر له‌ده‌ستدانی هیواكانیان بوو". له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا كۆمارییه‌كان هێرشێكی توندیان دژی سیاسه‌تی ئابووری بایدن ده‌ست پێ كردووه و پێیان وایه، هه‌ڵئاوسانی ئابووری له ئه‌ستۆی سه‌رۆكی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكادایه.
سیناتۆری كۆماری له فلۆریدا ریك سكوت ده‌ڵێت، "له‌گه‌ڵ پتربوونی هه‌ڵئاوسان له سه‌رده‌می بایدندا، ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌ده‌ست ئه‌م دۆخه داراییه ده‌ناڵێنن كه هاوشێوه‌ی حه‌فتاكانه". بایدنیش لای خۆیه‌وه له گوتاره‌كه‌ی شیكاگۆ، وه‌ڵامی پڕۆژه‌ی سكۆتی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان دایه‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گوتی، "ئه‌مه دژی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستییه"، هێرشی كرده سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی (ماگا) و ناوی تره‌مپی به‌وانه‌وه به‌ست. ئه‌مه‌ش ئامانجێكی سیاسییه. به‌شێكی پێوه‌ندیی به خۆئاماده‌كردنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی داهاتوو هه‌یه.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، هه‌موو شتێك به‌سیاسه‌تی حزبه‌كانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان لێره‌دا له ناو ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا قسه له‌سه‌ر ستراتیجی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی فكری خۆیان ده‌كه‌ن. قسه‌كردن له گۆتره نییه، گوتاره‌كانیان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كرداری سیاسی درێژخایه‌نی دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كانه. باس له ڕووداو و قه‌یران و كێشه رژده‌كان و چاره‌سه‌ره‌كانی ده‌كه‌ن، حیساب بۆ سبه‌ینێ ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ تا ئاستێكی باش ڕاستگۆ بن له‌گه‌ڵ ئاخاوتن و گوتار و گفتوگۆكانیاندا.
تره‌مپ تا ئێسته‌ش ده‌یه‌وێ هه‌ستی خه‌ڵك دژی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بجووڵێنێت، بایدنیش ده‌یه‌وێت پێوه‌ندی تره‌مپ به گوتاری لایه‌نه توندڕه‌وه‌كان ئاماژه پێ بكات و هه‌ست و نه‌ستی ڕه‌شه‌كان و گرووپه چه‌په‌كان و دیموكراته‌كان و لیبراڵه‌كان به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت. له هه‌ڵبژاردندا شه‌ڕێكی راسته‌قینه به‌گوتار ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆیه هه‌موو شتێك كراوه‌یه.