له ئه‌مه‌ریكاوه (١٤)
شاری نیویۆرك یه‌كێكه له شاره گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، چه‌ندان نه‌ژاد و زمان و ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌ی جیاوازی تێدا ده‌ژین. پڕه له ڕووداوی سه‌یروسه‌مه‌ره. فیلمه‌كانی هۆڵیوود زۆر ئاماژه به ڕووداوه‌كانی ناو شاری نیویۆرك ده‌كه‌ن، یان ئاماژه به‌كاره‌ساته سروشتییه‌كانی ئه‌م شاره پڕ جووڵه و داهێنان و گه‌شه كردووە ده‌كه‌ن.
له ٢٠ نیسانی ٢٠٢٢ دا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تویته‌ر بڵاو كرایه‌وه كه پتر له پێنج میلۆن كه‌س سه‌یری ڕووداوی ناو گرته ڤیدیۆكه‌یان كردووه. ده‌قی ڕووداوه‌كه ئه‌وه‌یه: پۆلیسێك منداڵێكی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵی پێستڕه‌شی گرتووه، چونكه ته‌نیا یه‌ك كیسه چپسی دزیوه. منداڵه‌كه له‌ناو ڤیدیۆكه‌دا به‌هه‌موو هێزی ده‌گریت و پۆلیسیش له پشته‌وه ده‌ستی كه‌له‌پچه كردووه. پۆلیسه‌كه‌ش پێستسپییه. وێنه‌گری ئه‌م ڕووداوه، به پۆلسه‌كه ده‌ڵێت ئه‌م منداڵه تاوانی چییه؟ پۆلیسیش ده‌ڵێت كیسه چپسێكی دزیوه. وێنه‌گره‌كه ده‌ڵێت باشه من پاره‌ی چپسه‌كه ده‌ده‌م و منداڵه‌كه ئازاد بكه‌ن، به‌ڵام پۆلیس ڕازی نابێت، دواتر له دادگا منداڵه‌كه بێ‌تاوان ده‌رده‌چێت و ئازاد ده‌كرێت.
گرنگیی ڤیدیۆیه‌ك له چیدایه؟ سۆسشیال میدیا بووه‌ته خاوه‌نی ئیراده‌یه‌كی ئازادی به‌هێزی كاریگه‌ر، له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا ده‌توانێ وه‌ك داهێنه‌رێك و خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ڕووداوه‌كان وه‌ك خۆی، به‌خێرایی و بێ ده‌ستكاری و گۆڕانكاری بگه‌یه‌نێته ملیۆنان بینه‌ر له سه‌رانسه‌ری دنیادا. بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی ناو سۆشیال میدیا هیچ لایه‌نێك به‌ڕێوه‌ی نابات، وایكردووه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ببێته ڕۆژنامه‌نووسێكی كارای سه‌ربه‌خۆی دوور له دامه‌زراوه یاسایی و ڕۆژنامه‌نه‌وانییه‌كان و كاریگه‌ریش له‌سه‌ر ڕای گشتی دروست بكات.
لایه‌نێكی تری گرنگی ناو ئه‌م گرته ڤیدیۆیه ئه‌وه‌یه، پۆلیسێكی پێستسپی منداڵێكی پێستڕه‌شی هه‌شت ساڵی كه‌له‌پچه ده‌كات. ئه‌مه وه‌ك جۆرێك له هه‌ڵسوكه‌وتی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی پۆلیس دژی پێستڕه‌شه‌كان سه‌یر ده‌كرێت.
لای منیش ئه‌وه‌یه، یاسا دزه گه‌وره‌كان ناگرێت، چونكه ڕێكاره یاساییه‌كان ڕه‌نگه چه‌ندان ساڵ بخایه‌نێت، به‌ڵام پۆلیس هه‌میشه به‌خێرایی و له‌ناكاو و ده‌ستوبردێكی خێرا، كه‌سه لاواز و بچووك و منداڵ و بێ ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌گرێت و ده‌یانخاته به‌رده‌م یاسا و زیندانییان ده‌كات. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه دزه گه‌وره‌كان به‌ده‌گمه‌ن ده‌گیرێن و دزه بچووكه‌كانیش هه‌میشه میوانی گرتووخانه‌ن.
به‌پێی ژماره‌كان، ڕێژه‌ی تاوان له ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت. بۆ نموونه له ساڵی ٢٠١٦ له كالیفۆرنیا هه‌زار و 861 كه‌س كوژراون كه له هه‌شتاكان و نه‌وه‌ته‌كاندا سێ هه‌زار و 500 كه‌س كوژراون. هه‌مان ساڵ له تێكساس هه‌زار و 316 تاوانی كوشتن تۆمار كراون. له ساڵی ٢٠١٠دا ته‌نیا هه‌زار و 249 كه‌س كوژراون، تێكساس یه‌كێكه له‌و ٣١ ویلایه‌ته‌ی یاسای له سێداره‌دانی هه‌یه. له فلۆریدا له هه‌مان ساڵدا هه‌زار و 149 كه‌س و له ئیلینۆیش ٧٤٤ كه‌س كوژراون، له كاتێكدا ئه‌م ویلایه‌ته یه‌كێكه له پێنج ویلایه‌ته به‌ناوبانگه‌كانی زۆریی تاوان. ئیلنۆی ساڵی ٢٠١١ یاسای له سێداره‌دانی نه‌هێشت.
ڕێژه‌ی تاوان و به‌كارهێنانی یاسا مشتومڕێكی سیاسی زۆری له‌ناو ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه، هه‌ندێك لایه‌ن داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن كه پێوه‌ندی به‌ڕێگرتن له به‌كارهێنانی چه‌ك هه‌یه. له ئه‌مه‌ریكادا هاووڵاتییان به‌ئاسانی ده‌توانن چه‌ك به‌ده‌ست بخه‌ن، 45%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی چه‌كی تۆماركراو له ماڵه‌كانیاندا هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ڕێژه‌ی كوشتن زیاد بكات.
له واشنتنی پایته‌ختدا تاوانی كوشتن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ڕوو ده‌دات 42%ی كێشه‌ی كوشتن فایله‌كانیان كۆتایی پێ هێنراوه، واته له‌هه‌ر شه‌ش تاوان، پۆلیس توانیویه‌تی دوو له گومانلێكراوه‌كان بدۆزێته‌وه، ئه‌مه به‌پێی داتاكانی ساڵی ٢٠٢١ه.
ساڵی ٢٠٢٠ له واشنتن ١٩٨ تاوانی كوشتن و ساڵی ٢٠٢١ گه‌یشتووه‌ته ٢٢٦ كه‌س. له‌م ساڵانه‌ی دوایدا له واشنتن و شاره گه‌وره‌كاندا خۆپێشاندان و كاری تێكده‌رانه و توندوتیژی ڕووی داوه، به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی هاووڵاتییان دژی هه‌ڵسوكه‌وتی خراپی پۆلیس. ئه‌م كێشه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رنامه سیاسییه‌كان و هه‌ڵبژاردن و ڕكابه‌ریی نێوان دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی و گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ئێف بی ئای، تاوانی كوشتن به‌ڕێژه‌ی 30% له‌ناو ئه‌مه‌ریكا له نێوان ساڵی ٢٠١٩- ٢٠٢٠ زیادی كردووه. هه‌روه‌ها به‌ڕێژه‌ی 5%یش توندوتیژی له نێوان ئه‌م دوو ساڵه زیادی كردووه. به‌پێ زانیارییه‌كانی ئێف بی ئای، ساڵی ٢٠٢٠ تاوانی كوشتن 21 هه‌زار و 500 بووه، له‌مساڵه له هه‌ر ١٠٠ هه‌زار كه‌سێك ٦.٥ كه‌س كوژراون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڕێژه‌ی 40% تاوانی كوشتن كه‌می كردووه له چاو هه‌شتاكان.
تر له یه‌ك ملیار دۆلاریان له داهاتی پۆلیس له بڕی قه‌ره‌بووكردنه‌وه خه‌رج كردووه
به‌پێی زانیارییه‌كانی واشنتن پۆست و نیویۆرك تایمز و سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس، له ساڵی ٢٠١٥وه تا ئێسته، 20 شاری ئه‌مه‌ریكا پتر له یه‌ك ملیار دۆلاریان له داهاتی پۆلیس له بڕی قه‌ره‌بووكردنه‌وه خه‌رج كردووه و دراوه‌ته ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئاكامی خراپ به‌كارهێنانی هێز و ده‌سه‌ڵاتی پۆلیسه‌وه، تووشی زیان هاتوون. دادگا سزای پۆلیسی داوه له ئاكامی خراپ به‌كارهێنانی ڕه‌فتار و پیشێلكردنی مافه مه‌ده‌نییه‌كان دژی هاووڵاتییان و گومانلێكراوه‌كان.
به‌پێی بۆچوونه‌كانی وۆڵ ستریت جۆرنال، ئه‌م بڕه پاره زۆره وه‌ك قه‌ره‌بوو دراوه كه پێوه‌ندی به‌خراپ به‌كارهێنانی هێز و گرتنی نایاسایی و پێشێلكارییه مه‌به‌ستداره‌كانه‌وه هه‌یه، له هه‌ندێك ڕووداودا گومانلێكراوه‌كان كوژراون یان تووشی له‌ده‌ستدانی به‌شێك له جه‌سته‌یان هاتوون.
له ساڵی ٢٠١٦دا رێكخراوی چه‌كی نیشتمانی (Association The National Rifle) پتر له 50 ملیۆن دۆلاری پێشكه‌شی دۆڵاند تره‌مپ كرد بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كان بباته‌وه و پاڵپشتی به‌رنامه‌كانی ئه‌وان بكات. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه زۆرترین قازانج له فرۆشتنی چه‌ك به‌ده‌ست بهێنن. هه‌ر ئه‌وانه له مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٠دا گه‌وره‌ترین ناوه‌نده‌كانی ڕێكلامكردنیان دژی جۆ بایدن كڕی، بۆ ئه‌وه‌ی ڕكابه‌ره دیموكراته‌كه‌ی دژ به تره‌مپ له هه‌ڵبژاردن بدۆڕێت. ئێسته له دادگای نیویۆرك، داوایه‌ك جووڵێنراوه بۆ داخستنی ئه‌م ڕێكخراوه.
له‌ناو ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن و هه‌روه‌ها یاسا، زۆربه‌ی ئه‌و زانیارییانه بڵاو ده‌كرێنه‌وه كه پێوه‌ندییان به تاوان و ئاژاوه و توندوتیژییه‌وه هه‌یه. له هه‌مان كاتدا ڕكابه‌رییه‌كی سیاسیی توندیش له نێوان دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كان هه‌یه، له چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاوان و به‌كارهێنانی چه‌ك لای هاووڵاتییان. سه‌رباری ئه‌وه‌ش به‌شێكی ئه‌م تاوانانه ده‌به‌سترێنه‌وه به‌خراپ به‌كارهێنانی هێز لای پۆلیس، هه‌ندێكیشان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ ڕه‌گه‌زپه‌رستی و جیاوازیی ڕه‌نگ و ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و جیاوازیی چینایه‌تی و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری شاره‌كان.